سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە بەرەو ملشكان هەنگاو دەنێت

Saturday, 21/08/2010, 12:00


مامۆستایەكى تازە نقل بوو لە زانكۆى كۆیە

ماوەى ساڵێك زیاترە دەمویست لەبارەى گەندەڵیەكانى ئیدارەو بەڕێوەبەرانى سەرەوەى زانكۆى كۆیە بنووسم ، بەڵام ئەوەى هانیدام كە دەستى پێبكەم ، ئەو وتارە بوو كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەبارەى دوژمنایەتى د . خدر مەعسوم و وەزیرە ملهوڕەكەى خوشكەزاى بۆ كوردستانپۆست بڵاوكرایەوە,منیش بەڵێنم داوە هێندەى بكرێت لەبارەیانەوە بنووسم . هەرچەندە من ئێستا بە فعلى لەم زانكۆیە نەماوم, بەڵام لەلایەكەوە چونكە ماوەیەكى كەمە ئەم زانكۆیەم جێهێشتوە و لەلایەكى دیكەشەوە بەحوكمى ئەوەى ساڵانێك لەسایەى زانكۆ پۆلیسیەكەى د.خدردا ژیاوم و ئاگادارى وردەكاریى ژیانى مامۆستایانى زانكۆكەم كە ئەگەر بۆیان بكرێت ئەم زانكۆ نازدارە بەسەر خدر و جواد فقێى كۆنە بزووتنەوەى ئیسلامى و كۆنە مخابراتدا بەجێدێڵن!
زۆرم بەلاوە سەیرە ئەمڕۆ هیچ شتێك بەشوورەیى نازانرێت ، موقف و هەڵوێست نەماوە ، ئەو قسەیەى دوێنێ دەكرا ئیمڕۆ خاوەندارێتى ناكرێت ئینجا لەگەڵ ئەوە ئیجرائاتیشى بەپێچەوانەوە دەكرێت .
 د . خدر مەعسوم كە بۆ یەكەم جار هات بوو بەسەرۆكى زانكۆى كۆیە ، لەهەر هەموو كۆڕو دانیشتنێكدا هەر باس باسى گەندەڵی ودزى د . جواد فقێى دەكرد تەنانەت زۆر شت كرا لەو ماوەیە وەكو كەم كردنەوەى دەسەڵاتى ڕاگرو كۆلێجەكان ئەویش هەر لە دژى د . جواد ، هەر لەبەر د . جواد بوو ، دەسەڵاتەكانیان بردەوە سەرۆكایەتى وەكو دراساتى علیا و دەوراتی (كفائەو) زۆر شتی تر بەتایبەتى تاقیكردنەوەكانى كەفائەى كۆمپیوتەر و ئینگلیزى كە لەسەردەمى د . نەبەزدا لە دەستى د . جواد بوو .
 د . خدر كە لە دەرەوە گەڕایەوە و كرا بە سەرۆكى زانكۆ بە ڕواڵەت واى نیشاندەدا كە باسى د . نەبەز ناكات و ڕقى لێى نیە ، كەچى بەكردەوە كەوتە وێزەى زانكۆكەو هەرچى د . نەبەز بنیاتى نابوو تێكوپێكى دا ، هەر لە سەرەتاوە كۆلێژى پەروەردەى هەڵوەشاندەوە كە یەكەم كۆلێژ و بەردى بناغەى زانكۆكە بوو كە پێشتر زانكۆى سلێمانى كردبوویەوە . دواى چوار ساڵ خدر بۆى دەركەوت كەچ كەتنێكى كردووە بۆیە بڕیاریدا دووبارە كۆلێژەكە بكرێتەوە ، بەڵام ئەم جارەیان لە قەڵادزێ ! ئەرێ خەڵكینە ، كۆیەو سنوورەكەى كە دانیشتوانەكەى نزیكەى 75 85 هەزار كەسە پێویستى بە كۆلێجى پەروەردە نیە ؟ لە خدر بپرسن (كە پڕۆفیسۆرە و ناتوانێ چوار جوملەى موفید بە كوردیەكى ڕەوان قسە بكات !) لە كۆتایى ساڵى 2005 ەوە یا وردتر بڵێین سەرەتاى 2006 ەوە تائێستا ( واتەماوەى چوار ساڵ) چۆن كۆلێجێك ناوەكەى و بونیاتەكەى یا هەیكەلەكەى سێ جار دەگۆڕدرێت ؟ ! لە پەروەردەوە بۆ زمان و دواتریش بۆ ئاداب !!! ئەرێ كام فەیلەسوف و بلیمەت لە بەریتانیا ئەوەى كردووە ؟؟؟ ئەرێ ئەو خوێندكارە بەدبەخت و چارەڕەشەى چەند ساڵێك بەر لە ئێستا لەو كۆلێجە دەرچووە بڵێ من دەرچووى چ كۆلێجێكم ؟ چۆن دادەمەزرێت ؟ ئەگەر ئەو كاتە لە پەروەردە دەرچووبێت و سەفەرى كردبێت و ئێستا بگەڕێتەوەو بیەوێت دابمەزرێت ، چ بڕوانامەیەكى پێدەدرێت لە لایەن زانكۆكەى خدرى ئالى مەعسومەوە ؟ ئەمەیە بلیمەت و پسپۆرى ئیدارەو بەڕێوە بردن ! ئافەرم بۆ خۆت و حیكمەتت !
د . خدر كە تا ساڵى پاریش سەرى زمان و بنى زمانى خراپى د . جواد بوو و دەیگوت پیاوە گەندەڵەكەى د . نەبەزەو بەڵایەكەو تووشمان بووە لەبەر كاك كۆسرەت نەبێت هەر ئێستا لایدەبەم ، ئەرێ خێرە لەم ماوەیەو بە بێ بڕیارى وەزارەت كرا بە جێگرى د . خدر بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایى ؟ واتە هەرچى كارە گرنگەكانى ئەم زانكۆیە هەیە درا بە د . جواد كە پیاوێكى قین لە دڵەو دڵ ڕەشە بەرامبەر بە بزوتنەوەى نەتەوایەتى كورد. یەكێك لە كارەكانى ئەم زاتە مەلایە(كە مەلاكان لێى بێبەرین و حاشاللە) لەم زانكۆیە ئەوەیە كۆنە بەعسى (وەكو د . عبدالغفور) دابمەزرێنێت و بەرگرى لێبكات و مامۆستایانى دڵسۆزیش دەرپەڕێنێت ، ئەوزاتە ناموبارەكە (ڕەببى پیرۆزى خدر بێت !) كە ماوەیەك ڕاگرى منیش بوو مامۆستا نەما كێشەى بۆ دروست نەكات و لاى خدر مەعسوم ناشیرینى نەكات (خۆ نەقڵكردنى د . جبار قادر و د . پشتیوان و د . احمد بالیسانى و چەندانى دیكەش بەهۆى موئامەرەناشیرینەكانى ئەو پیاوە پیسە بوو) .
د . جواد یەكێكە لەو مامۆستا كۆنە بەعسیانەى كە ناوى لەو لیستەدا هەبوو كە لە دواى ڕوخانى ڕژێمى سەدام بڵاو كرایەوە و تەنانەت مەبلەغى پارەكەش كە وەرى گرتووە لەبەردەستمانە ئەگەر ئینكار بكات بڵاوى دەكەینەوە . ئێستاش خدرى ئالى مەعسوم دوو سەیارەى پیكەبى زانكۆو لاندكروزەرێكى خستۆتە بەر دەست لەگەڵ تانكەرێكى ئاو كە ئاو بۆ ڕەزەكەى جەنابى دەبەن بۆ تەقتەق ! هەڵبەت تێكەڵبونى د. جواد بە مخابرات لەڕێگەى بزووتنەوەى ئیسلامیەوە بووە چونكە بەڕێزیان (!!) تا ساڵى 1993 سەر بەو حیزبە بوون و دواتر چوون بۆ لیبیا !
كە چى لەپڕ لەو ماوەیە زانیمان د . جواد كرا بە جێگرى د . خدر معێوم بۆ كاروبارى دارایى و ئابورى . پێش هەموو كەسێك هەردوو جێگرەكەى ترى د . خدر سەریان سوڕما لەو ئیشە ژێربەژێرەى نێوان د . خدر معێوم و د . جواد فقى ، كەچى هەر دوابەدواى ئەوەى د . جواد بوو بە جێگرى د. خدر و د . جواد كەوتە گیانى ئەو زانكۆیە و یەكەم جار بە كۆلێجى قانون دا هات هەرچى مامۆستاى شارەكانى تر هەبوو هەرهەمووى دەربەدەر كردن و تەنانەت یەك یەك بەكۆلێجەكان دا هات هەرچى مامۆستاو دكتۆرى لێ هاتووى وەكو د . جبار قادرو د . پشتیوان و د . احمد بالیسانى و ناچاربون كە خۆیان نەقڵ بكەن و بچن بۆ هەولێر تەنانەت زانكۆى ێلاح الدین و د. احمد دزەییشیان بێزار كردووە لەگەڵ ئەو هەموو نەقڵەى ڕۆژانە لە داخى سیاسەتى خۆشاردنەوەى خدر معێوم لە مامۆستایان و هەڵسوكەوتى كۆنە بەعسییانەى جواد فقى بەرامبەر بە مامۆستاو كادیرو فەرمانبەران نیشانى دەدەن.هەڵبەتە باس و خواسى یاریدەدەرەكەى ترى د.خدر (واتە د.شێرزاد) بۆ كاتێكى تر هەڵدەگرم كە چ بۆرە پیاو و ناپاكێكە و خۆی (مدرس)ەو خۆى لێكردووین بە پروفیسۆرى یاریدەدەر و لەهیچ زانكۆیەك لە بریتانیا تاكە یەك وانەى نەگوتۆتەوە .
بۆیەسەیر نیەكە سەرۆكى زانكۆى ێلاح الدین بە خدر معێومى ووتووە بۆ ئەو زانكۆیە داناخەیت؟. ئینجا با من لەبارەى هۆكارى لێكهەڵوەشانەوەى زانكۆى كۆیە قسەتان بۆ بكەم.
د . خدر پیاوێكى جاهیل و نەخوێندەوارە بەخۆى عەقڵى هیچ بڕناكات ، ئیشەكانى هەرهەموو بە خەڵك ڕادەپەڕێنێ ، جا ئەو خەڵكانەش مەرج نیە خەڵكى دڵسۆز بن بۆ ئەو زانكۆیە ، توخواتان د .جواد ئیش بۆ سەركەوتنى ئەو زانكۆیە دەكات یان پیاوێكى قین لە دڵ و دڵ ڕەشە بەرامبەر بەو ئەزموونە گەورەیە ، د .جواد پیاوێكە ئەگەر وەڵاممان بداتەوە بەوەى بڵێ من بەعسى نەبوومە وە مخابرات نەبوومە ئەوە بەڵگەمان بەدەستە دەتوانین بڵاوى بكەینەوە ، وە مەبلەغەكەى كە موكافەئە كراوە بۆى بنووسین.
د . خدر لە ڕقى چەند ڕاگرێك بە تایبەتى د . على سورداشى ، زەختى لەسەر وەزیر (كە خوشكەزاى خۆیەتى) كرد فەرمانى دەركردنى ڕاگرەكان دەربكات ئەوەى د . خدر مەبەستى بوو ، چۆنى ویست خدر معێوم جەنابى وەزیر ئاوا فەرمانى دەركردنیانى دەركرد ، ئەوەى خزم و برادەر و بە دڵى خدر معێوم بووە ئەوە مایەوە ، ئەوەى دژى خدر بوو ئەوەى دەركرد ، ئەوە بڕیارى یەكەم . بڕیارى دووەمى خدر هەستا كۆلێجەكانى كاتى خۆى د . نەبەز دروستى كردن هەر هەمووى تێكەڵ بە یەكترى كردن و هەر پێنج كۆلێجى كردە یەك كۆلێج ، ناوى نا : فەكولیتى!! ئەم تێكەڵ و پێكەڵەى خدرى بەرژەوەندى خدرى تێدا بوو خدر بۆ ئەم هەموو كۆلێجە یەك ڕاگرى داناوە ئەویش ئەڵقە لەگوێى خۆیەتى . چونكە تواناى ڕووبەڕوو بوونەوەى عەمیدەكانى نەبوو بۆیە ئەوە هەمووى پێشنیارى خدر عبقرى بوو ، بۆ ئەو مەبەستە جواد فقى تێ بەرداوە ، زاتیەى نەهێشت ، حساباتى نەهێشت ، تۆمارگا نەما ، خوێندنى باڵا نەما ، لە پیاوێكى كۆییم بیست كە ئێستا د . جواد ناوى لەو زانكۆیە ناوە زانكۆى كۆیەى هەڵوەشاوە!! . خوێنەرانى بەرێز ئاگادار دەكەمەوە كە لەماوەى داهاتوودا زانیارى ورد لەبارەى گەندەڵیەكانى سەرۆكایەتی زانكۆكەى د.خدر و چەوساندنەوەى فەرمانبەران لەو زانكۆیە بڵاو دەكەینەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە