کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیراق باجی بەعسیەكان دەدات

Monday, 17/05/2010, 12:00



دوای گرتنە دەستی جڵەوی دەسەڵاتی عیراق لەلایەن بەعسیەكانەوە لەساڵی 1968 وە عیراق رۆژ بەرۆژ بەرەو ناهەمواری چووەو گۆشەگیركراوە لەلایەن وڵاتانی دنیاوەو باجەكەشی گەل داویەتی نەك دەسەڵات داران . عیراق دوومەزهەبی تیایە شیعە و سوونە وەدوونەتەوەی سەرەكی تیایە كوردو عەرەب . بەڵام هەر لەسەتای دروست بوونی عیراقەوە دەسەڵاتی سیاسی لەدەست سوونەكاندا بووە وبەئارەزووی خۆیان مافی مەزهەبوو نەتەوەكانی تریان پێشێل كردووە .سونە بەعسیەكان لەسەرەتاوە بەزەبری ئاگروئاسن دەسەڵاتیان بردوەبەرێوە عیراقیەكان جگەلەوەی خاوەنی ژێرخانێكی بەهێزی ئابوورین بەهۆی بوونی نەوتێكی زۆرەوە خاكەكەیان زۆربەپیتەبۆ كشتوكاڵ لەگەڵ ئەم هەموو بەرەكەتەدا خەڵكەكەی هەربەكولەمەرگی ژیاوە بەهۆی رەفتارەكانی رژێمەكەیەوە . سەدامی دیكتاتۆر لەساڵی 1979 جڵەوی دەسەڵاتی لەئەحمد حەسەن بەكر وەرگرتوو خۆی بووە سەرۆكی عیراق هەرلەسەرەتای وەرگرتنی دەسەڵاتەوە كەوتەنانەوەی شەرلەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئیرانداو بەفیرۆدانی سەروەتوو سامانی عیراق بۆ مەبەستی ئەوشەرەنەگریسەی كەهەڵی گیرسان هەشت ساڵی خایاند بەناوی قادسیەوە بۆبەرگری لەوڵاتانی عەرەب ناوزەندیان دەكرد دژی فارسی مەجوس . ئەوەجگە لەبەكوشت دانی دەیان هەزار رۆڵەی ئەم گەلە وبەفیرۆدانی داهاتی عیراق . ئەوەبووەهۆی دارمانی ئابووری عیراق و كەڵەكەبوونی قەرزێكی زۆر لەسەرعیراق .پاش كۆتایی هاتنی شەری هەشت ساڵەی عیراق ئیران بەعسیەكان بیریان لەجینۆسایدی گەلی كورد كردەوە لەباشوری كوردستان هەربۆئەومەبەستە سوپا زلهیزەكەی بەعسیان گواستەوەبۆ كوردستانو كەوتنە بۆردمانی كیمیایی ووێرانكردنی گوندەكانی كوردستانو ئەنفال كردنی خەڵكی سیڤل و بێدفاعەكەی وراگواستنیان بۆ بیابانەكانی خواروو زیندە بەچاڵكردنیان لەگۆری بەكۆمەڵدا. دوای كۆتایی هاتنی ئەنفالەكان بەعسیەكان بیریان لەداگیركردنی كوێت كردەوەو سوپا زەبەلاحەكەی خۆیان كۆكردەوەلەسنوری كوێت لە 2/8/1990 كوێتیان داگیر كردوو بێگوێدانە یاساو رێسای نەتەوەیەكگرتووەكان و نیونەتەوەییەكان خەڵكەكەیان ئەنفال كرد بەشێوەی كوردەكان و وڵاتەكەیان تاڵان كرد بەشێوەی كوردستان وكەوتنەشەرێكی نابەرامبەرەوەلەگەڵ ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیا تالەبەرواری 4/ 3 /1991 لەخاكی كوێت بەسەرشۆڕی وەدەرنران و ملكەچی هەموو ئەو بەندانەبوون كە ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتووەكان سەپاندیان بەسەرعێراقدا بەقەرەبوو كردنەوەی زیانەكانی ئەوجەنگە بۆ دەوڵەتی كوێت كەگەورەترین قەرەبووە لەمێژوودا وتائێستا كوێت لەو قەرەبووە خۆش نەبووە پارەیەكی خەیاڵی لەعیراق وەردەگرێت كەئەمەش میراتی بەعسیەكانە بۆگەلەكەی پاش نەمانی خۆیان . پاشان گەلی عیراق لەبەعسیەكان راپەرین بۆ لەناوبردنیان ولێسەندنەوەی دەسەڵات لێیان بەڵام هەرزوو بەعسیەكان ئەوراپەرینەیان دامركانەوەو هەزاران هاوڵاتی تریان كوشتوو ئەنفال كرد. دوای 11 سیبتەمبەر جارێكی تر گەلی عیراق كەوتەوە نێو شەرێكی نابەرامبەر لەگەڵ ئەمریكاو هاوپەیمانەكانی بۆروخاندنی رژێمی بەعس لەعیراقدا تالەبەرواری 9/4/2003 بۆش رزگار كردنی عیراقی راگەیاند لەلایەن سوپای ئەمریكاو هاوپەیمانەكانیەوە . تائەوكاتە عیراقیەكان هیچ سوودمەند نەبوون لەسەروەت وسامانی عیراق هەرچی داهاتی عیراق بوو لەپێناو مەرامە گڵاوەكانی بەعسیەكاندا بەفیرۆ دەچوو . پاش دروست كردنی مەجلیسی حوكم لەعیراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئازاد لەعیراقدا حوكمەتی هەڵبژیراوی عیراقی دروست بوو بەڵام رۆڵی سوونەكان لەوحوكمەتەدا ئەكتیڤ نەبوو. لەهەڵبژاردنی 7/3/2010 ئەمساڵدا جارێكی تر بەعسیەكان بەشێوازێكی نوێوەبەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانیان كردووبۆ هاتنەوەیان بۆ ناوپرۆسەی سیاسی عیراق وتوانیان لەگەڵ چەند لایەنی تردا لیستی العراقیە دروست بكەن زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمان بۆخۆیان مسۆگەربكەن ببنەهۆی پەك خستنی دروست كردنی حوكمەتی نوێی عیراق كەئەمەش لەبەرژەوەندی عیراقیەكاندانیە شرۆڤەكارانی سیاسی پێیان وایە لیستی العراقیە كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات لەسەربنەمایەكی پتەوی فیكری سیاسی پێك نەهاتووە بەڵكو بۆ پەك خستنی پرۆسەی سیاسی عیراق دروست بووە بۆئەوەی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی ونەتەوەیەكگرتوەكان بانگێشت بكەن بۆدەست وەردان لەكاروباری سیاسی عیراق وپرۆسەی سیاسی عیراق كەئەمەش دەبێتە هۆی پەك كەوتنی پرۆسەی سیاسی عیراق وسەربەخۆیی عیراق بەعسیەكان هەرچۆن لە ئەنجومەنی پاریزگاكاندا لە نەینەوا لیستی حەدبا سەركەوت هیچ مافێكیان بۆ لیستەكانی تر نەدا بەتایبەتی لیستی برایەتی كەدووەم لیستی براوەی نەینەوابوو . بەعسیەكان گەر جڵەوی دەسەڵات بگرنەوە دەست بەهەمان شێوەی هەشتاكان وڵات بەرێوەدەبەن ..

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە