(شۆرش خدر)ی بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخمور کێیە؟

Tuesday, 15/11/2011, 12:00


شۆڕش خدرتان چوارساڵە بەرێوەبەری پەروەردەی مەخمورە، بەخۆی دەڵی بروانامەی شەشی زانستیم هەیە، لەدایكبوی قەزای سۆرانە لەساڵی 2003 ەوە سەرەتا وەك سەرپەرشتیار و دواتر لەسالی 2007 بووە بەرێوەبەری پەروەردەی مەخمور.
لێرەدا بیست خاڵ لە گەندەلیەكانی شۆرش خدر بەرێوەبەری پەروەردەی مەخمورتان لۆ دەخەینە روو:
1- لە حالی ئێستادا (120) مامۆستا لەو پەروەردەیە بڕوانامەیان ساختەیە و هیچ لێكۆلینەوەیەكی لەو بارەوە نەكردوە، لەوە كارەسات تر ئەوەیە زۆرێك لەوانە مامۆستای عەرەبن كەس نازانی كوو دەوام دەكەن و لە كێ دەوام دەكەن؟.
2- خودی شۆرش خدر بۆ خۆی بڕوانامەكەی تەزویرە و كەس نازانێ‌ شەهادەی چی هەیە؟ بەس ئەوەندە دەزانین كە ئیستا لە قۆناغی یەكەمی كۆلیژی ئێواران لە هەولێر دەخوێنێ وەكو دەڵێن لە دواناوەندی زۆزان لەهەولێر بروانامەی شەشی زانستیان لۆ دەرهێناوە. لەوەش كارەسات تر ئەگەر شەهادەی شەشی زانستیشی هەبێت بەلام چۆن كراوە بە بەرێوەبەری پەروەردە كە هەقوایە كەسێكی خاوەن بروانامەی بەرزتر بێت؟.
3- شۆرش خدر جگە لە خۆی ئەوا خێزانەكەی كردووە بە مشرفە هەروەها دوو كچی خۆی كردوە بە مامۆستا و كوڕەكەشی لە مەخمور دامەزراند و دواتر نقلی هەولێری كرد بە بێ ئەوەی هیچ خزمەتێكی هەبێت. لەوەش كارەسات تر ئۆتۆمبێلی پەروەردەی مەخمور ماوەیەكی زۆر لە لای كوڕەكەی لە هەولێر پیاسەی پێ دەكرد.
4- مانگانە 20 ملیۆنی دیناری نەسریەی پەروەردەی مەخموری لۆ خۆی بردوە بە بێ ئەوەی فلسێكی لە پەروەردە خەرج كردبێت.
5- جگە لە بردنی نەسریەی پەروەردەی مەخمور لە هەمو مانگێك شۆرش خدر بەشی خۆی لە پارەی چالاكی وەرزشی و چالاكی قوتابخانەكان و یەكەی سەرپەرشتیاری و كۆگای پەروەردە و بنكەی كارە دەستیەكان و سەرجەم بەشەكانی ئەو پەروەردەیە لەوەش كارەسات تر ئەوەیە لە ئیفادی فەرمانبەران پارەی لێ گیراونەتەوە.
6- مانگانە شۆرش خدر بڕی ملیۆنێك دیناری لۆ هاتو چۆی خۆی وەرگرتوە بەلام هەمو رۆژێك بە سەیارەی حكومی هاتوچۆی كردوە! هەمو خەڵكی مەخموریش شاهێدی ئەوەن، لەوەش كارەسات تر ئەوەیە لە زۆرێك لە بەنزیخانەكان بە قەرز بەنزینی وەر گرتوە .
8- لە وەسلی هەمو مانگێكی پەروەردەی مەخمور نوسراوە 5 ملیۆن دینار بۆ بەنزینی سەیارەكانی پەروەردە كڕاوە، بەلام هەمو كەسێك دەزانێت كە پەروەردەی مەخمور بڕی بەنزینی خۆی لە بەنزینخانەی مەخمور وەرگرتوە نەوەك لە نەسریەی پەروەردە كڕابێت.
9- لە هەموی گەندەڵتر شۆرش خدر لەماوەی چوار ساڵی كە بەرێوەبەر بوە چەندین كچی عەرەبی لەو پەروەردەیە دامەزراندوە خۆشی هاتوچۆی پێ كردوونە بەو شەرتەی هەفتەی رۆژێك یان دوو رۆژ دەوام بكەن، لەوەش كارەسات تر ئەوەبوە كە خودی خۆی معاشی ئەو كچە عارەبانەی بۆیان بردۆتەوە ماڵەكانیان لەهەولێر.
هەروەها چوار كچی كوردی بە بێ دامەزراندن لە لای خۆی داناوە.
10- هەروەها شۆرش خدر هەمو كات خۆی بە نوێنەری ئەدهەم بارزانی زانیوە بە قسەی خۆی پارتیەكی تۆخە، زۆربەی پارتیەكانی مەخمور وەكو مامۆستا و موزەف دەوام ناكەن كەسیش لێیان ناپرسێتەوە.
11- بە گوێرەی زانیاریەكان شۆرش خدر 5 پارچە زەوی لەماوەی دوو ساڵ كڕیوە لەگەل خانویەك بە بڕی 35 دەفتەر هەروەها سەیارەیەكی گەورەی بە بڕی دە دەفتەر كڕیوە لە جۆری گرێن. لەوەش گەندەڵ تر ئەوەیە خانوێكی بۆ مێردی كچەكەی كڕیوە ئەمەو لەكاتێك كە شۆرش خدر پێش 5 ساڵ پێش ئێستا تەنها یەك بی ئێم دەبلیۆی هەبووە.
12- لەماوەی ئەو 4 سالەی شۆرش خدر بەرێوەبەری پەروەردەی مخمور بوە بۆ هەر مانگێك زیاتر لە 30 ملیۆن دیناری دزیوە ئەمەش لە رێگەی نەسریە و هەروەها بە بیانوی نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكان. لەوەش كارەسات تر زیاتر لە 100 ملیۆن دیناری لە حكومەتی هەرێم بە بیانوی نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكانی خویندنی عەرەبی وەرگرتوە بۆ هەر قوتابخانەیەكی عەرەبیش بڕی تەنها 50 هەزار تا 200 هەزاری پێداون ئەویتری بۆ خۆی دزیوە.
13- هەروەها شۆرش خدر مانگانە پارەی تایبەتی پەروەردەی داوە بە چەند رۆژنامەنوسێك كە بە شان و بالی ئەو بڵین بەتایبەت كەنالی كوردستان تیڤی و هەولێر تیڤی كە بەداخەوە ئەوانیش بێ سێ و دوو پەخشیان كردوە ئەمەش لە رێگەی بەرتیل دان بوە بە پەیامنێرەكانی ئەو دو كەناڵە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە