پەیامیك بۆ مامۆستایانى كوردستان

Sunday, 21/11/2010, 12:00


 مامۆستا ئەو كەسەیە كە بەرپرسە لە پەروەدەكردن و پێگەیاندنى نەوەكانى كۆمەلگا بۆیە پێویستە لەسەر حكومەتیش ژیان و گوزەرانى بە ئاستێكى باش دابین بكات چونكە ئەوەى هەموو شەریعەكانى كۆمەگا پێدەگەینێت مامۆستایە بگرە هەموو تاكەكانى كۆمەلگاش پێویستیان بە مامۆستا هەیە و لە كۆمەلگا پێشكەوتووەكان مامۆستا بە كەسێكى پیرۆز سەیر دەكرێت وەك ئەو ووتە بەنرخەى سەرۆك وەزیرانى (یابان) لە سەر پێشكەوتنى وولاتەكەى كە گووتوویەتى (پیرۆزى مامۆستا بەقەد پیرۆزى پیاوانى ئاینى یە ژیانى مامۆستا وەكو ژیانى وەزیرە) بۆیە ئێمە ئەوا
پێشكەوتووین بەلام بەداخەوە لە كوردستان مووچەى (2) مامۆستاى تازە دامەزراو بەقەد مووچەى پۆلیسێك نابێت ئەوەى جێگەى داخیشە لە كوردستان رێكخراوێكى پیشەیى هەیە بەناوى (یەكێتى مامۆستایانى كوردستان) كەچى ئەوەى هیچى بۆنەكرێت لەو رێكخراوە تەنیا مامۆستایانن تەنیا ئەركى ئەم رێكخراوە بە حزبى كردنى مامۆستایانە و بەتایبەتیش بۆ هەردوو حزبى كوردى (ى.ن.ك) و(پ.د.ك) نن كە ئەم رێكخراوەیان دیلى دەستى خۆیان كردووە تەنیا بە ناو نوێنەرى مامۆستایانن ئەوەى لەوەش سەیر تر ئەوەیە كە هەركەسێك ببێت بە مامۆستا بەبێ ویست و پرس و ئارەزوو خۆى
دەكرێتە ئەندامى ئەم رێكخراوە و دەبێت ئابوونەش بدات وە ئەو كەسانەى كە ئەو رێكخراوەش هەلدەسورێنن و تێیدا پۆستیان هەیە لەلایەك ئەلقە لە گۆێ ى حزبن و لە لایەكى تریش كەوتوونەتە دواى ئیمتیاز و پارە كۆكردنەوە لەسە حیسابى مامۆستا بۆیە جێگەى هەلوەستە لە سەر كردنە كە مامۆستایانى كوردستا لە هەلبژاردنى 2/12/2010 بڕیارى خۆیان بدەن و دەنگ بەو لیستە بدەن كە لەخزمەتى مامۆستایاندابێت بە هیچ شێوەیەك دەنگ بە لیستى (ى.ن.ك) و(پ.د.ك) نەدەن دەنگ بەكام لیستى تر دەدەن با بیدەن با جارێكیش ئەوانى تر تاقی بكەنەوە چونكە هەموومان دەزانین لە سایەى
لیستى (ى.ن.ك) و(پ.د.ك) هەموو پۆستەكانى وەزارەتى پەروەردە بە تەزكیەى حزبى داندراون ئەلقە لە گۆێ ى حزبن هەر لە مدیر عام بیگرە تا یاریدە دەرى بەرێوەبەرى قوتابخانە و بۆیە لە كوردستان وەكو سەردەمى بەعس هەركەسێك نەبێتە ئەندامى (ى.ن.ك) یان(پ.د.ك) ئەوە لە موو شتێك بێ بەش دەكرێت بۆیە ئەم پەیامەش ئاراستەى مامۆستایانى كوردستان دەكەم چونكە مامۆستا داینەمۆى كۆمەلگایە و بەرپرسە لە ئایندەى كۆمەلگا و دەبێت بە هەلوێست بێت لە ئاست بەرژەوەندى گەلەكەى و ئایندەى رۆلەكانى كە دلنیاشم مامۆستا زۆر لەوەش زیاترى كردووە لەسەر دەمى بەعسى گۆر
بەگۆر بە دەیان مامۆستا چوونە بەر پەتى سێدارە و نەبوون بە ئەلقە لەگۆێ ى بەعسى فاشى بۆیە دەلێم رۆژى هەلبژاردنى مامۆستایان رۆژى ڕاپەرینى كوردە و دبێت مامۆستاش ئەوە ئیسپات بكات كە پێشڕەوى كۆمەلە و هیچ كات سەرى بۆ هیچ زولم و ستەمێك نەوى نەكردووە و دەنگ بدات بە لیستێك كە بەفیعلى لەگەل هیوا و ئاواتەكانى مامۆستا بێت بۆ زیاتر خزمەت كردنى كۆمەلى كوردەوارى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە