کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژمارەیەك لە ئافرەتانى سەربە یەكێتى ئافرەتانى لقى هەولێرى پارتى، راپۆرتێك لە سەر داوێنپیسى پشتیوان سادقى بەرپرسى لقى 2 بۆ مەسعود بارزانى بە�

Friday, 13/02/2009, 12:00


دیاردەى داوێنپیسى و ئیستیغلال كردنى ڕەگەزى (مێ) لە ناو ڕیزەكانى پارتى و بنەماڵەى بارزانى هێندە گەشەى كردووە، تا ئەو رادەیەى فەرخە بەرپرسەكانى لق و مەكتەبە ناوەندیەكانیشى گرتۆتەوەو، لە ژێر زۆر ناوى جۆراوجۆردا مەرامە بۆگەن و سیغن و پیسەكانیان ئاشكرا دەكەن، تەنها لۆ ئەوەى داوێنپیسى و بەدڕەوشتى لەگەڵ ئافرەتانى ناو یەكێتى ئافرەتانى و سەنتەرو ناوەندەكانى راگەیاندن و بەشەكانى دیكە ئەنجام بدەن!
لەم روانگەیەوە، هەفتەى پێشوو زیاتر لە 12 ئافرەتى سەربە یەكێتى ئافرەتانى كوردستان لقى هەولێر بە نهێنى راپۆرتێكى لە شێوە سكاڵاو شكات كردنیان لەسەر هەوڵە نەزۆكەكانى پشتیوان سادقى بەرپرسى لقى 2 پارتى لۆ مەسعود بارزانى و مەكتەبى سیاسى و دەزگاى پاراستن بەرزكردۆتەوە، كە بەناوى دروست كردنى كوتلەو تەكەتولبازى بانگى هەریەكە لەوانەى كردیە، كە سەعات 11ى شەو سەردانى فێلاكەى بكەن لە گوندى ئینگلیزى تاكو گوایە باسى قارەمانێتى و زیرەكى خۆیان و كوتلەكەى بكات، كە چۆن لەلایەن نێچیرەڤان بارزانى و نورى سنجاریەوە پشتگیرى كراوە و پشتیوانى دەكرێت و دواى ئەوە هەوڵى داوە سێكس و رابواردنیان لەگەڵدا بكات و بۆ ئەو مەبەستە نوسراوى ئامادەكراوى بە واژوى خۆى بۆ نورى شنگارى تیابووە، كە هەریەكێك ئەو نامەیەى پێبێت بڕى 5000000 دینارى بۆ سەرف دەكرێت!!
بە پێى سەرچاوەكە لە كۆى 15 ئافرەت تەنها 3 ئافرەت رازیبوون كە ئەو سوكایەتیە قبۆڵ بكەن!
12 ئافرەتیان نەك هەر ڕەتیان كردۆتەوە بەڵكو (.....) دەرخواردى پشتیوان و كوتلەكەشى داوەو دواى ئەوەش راپۆرتەكەیان گەیشتۆتە شوێنى مەبەست و ئێوارەى ئەمڕۆ مەسعود بارزانى بۆ ئەو مەبەستە داواى كردوە لێژنەیەكى لێكۆڵینەوە بۆ پشتیوان سادق پێكبیت!
لەلایەكى تریشەوە پشتیوان سادق بریارێكى دەركردوە هەر كارمەندێكى ڕەگەزى مێ لە كەناڵى ناوخۆى(لۆكاڵ) ى قەڵات ى پارتى لەناو هەولێر دەبێ سەردانى پشتیوان سادق بكەن لۆ ئەوەى بیاناسێت ، لە كۆى 10 ئافرەت تەنها 2 ئافرەت رازیبوون سەردانى پشتیوان بەشەو بكەن كە بە سەیارەكەى خۆى دەیان بەن و دەیانهێننەوەو، ئەوانى تر ڕەتیانكردۆتەوەو نامەیەكیان ئاراستەى مەكتەبى مەسعود بارزانى كردوەو، تا بزانن پشتیوان سادق نیازى بۆگەنى زۆر خراپەو دەیەوێت ئیستیغلالیان بكات، و بڕیارى دابوو ئەو 8 كچە دەربكات، بەڵام دواى شكاتەكان ترساوەو خۆى بە دورگرتووەو!
هەر لەسەرو بەندى هەوڵەكانى پشتیوان سادق بۆ ئەوەى پڕوپاگەندە بۆ خۆى بكات، تا لە كۆنگرەى ئاخر زەمانى پارتى ببێتە ئەندامى كۆمیتەى ناوەندى، بۆ 23 ئەندام لق و كادیرانى سەربازى دەمانچەى ئەمریكى لە جۆرى ویلتەرى كڕیوەو، بۆ 7 ئەندام كارگێرى لقى 2 و 16 نامەى داونەتێ تا نورى سنجارى یەكى 1000000 دیناریان بۆ سەرف بكات، و بۆ 9 ئافرەتى سنورى لقى 2 و 16 یەكى بازنیەكى قورسى 13 مسقاڵى عەیارە 21 ى بۆ كڕیون تا هەم پڕوپاگەندەى بۆ بكەن هەم دەنگیشى بۆ بدەن!
هەموو خەڵكى هەولێر دەزانن پشتیوان سادق بە بەرتیل و پارەو دیارى كۆلێژى یاساو مافى تەواوكرد بەبێ دەوام و دواتریش ماستەرەكەى مامۆستایەك بۆى نووسیوەو خۆى ئاگادارى یەك لاپەڕەى ماستەرنامەكەى نەبوو تا ڕۆژى پێشكەشكردنەكەى، چونكە خۆى نەینوسیبوەو شارەزایى لە بابەتەكەى نەبووە، وەك منداڵى باخچەى ساوایان دەیخوێندەوەو زیاتر لە 30 میوان هۆڵەكەیان جێهێشت! و ئێستاش چەند مامۆستایەك بە پارەو بەڵێنى پۆست خەریكن دكتۆرایەكى لۆكى علوجى بۆ پشتیوانە داوێنپیسەكەى پارتى سازو ئامادە دەكەن!
پشتیوان سادق پێش ئەوەى ببێتە بەرپرسى لق بەرپرسى دەزگاى پاراستن لقى هەولێر بوو، لە ترساندا لە ماوەى 3 ساڵدا 6 شەو لەماڵى خۆى نووستبوو، هەر لە هۆتێل شیراتۆن ژوورى 309 بۆ حیجز كرابوو، دەستى هەبوو لە ئەتك كردنى 28 زیندانى لە كچ و ژن و گەنجى سەر بە یەكێتى و ئیسلامیەكان كە لە دوایشدا هەموویان بێتاوان دەرچوون،مەخابن 2 لەو كچانە خۆیان سوتاند دواى ئازاد بوونیان بە هەفتەیك چونكە پشتیوان سادق كچێنیانى لە ژێر پۆستاڵى زەردا بردبوو!
گەر پێویستى كرد زیاتر نهێنیەكانى ترى پشتیوان سادق لە پێش كۆنگرە بە زنجیرە وتارێك بڵاو دەكەمەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە