به‌ڵی هه‌ندێ پرۆژه‌تان کردوه به‌ڵام به‌م جۆره کراوه
Saturday, 18/07/2009, 12:00
تیر‌و تانه زۆر ئه‌درێت له سه‌رانی ئه‌م ووڵاته ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیان گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك بۆته په‌تا ، ئه‌وه‌ی لیره‌دا ئه‌مه‌وی باسی بکه‌م سه‌ران نیه به‌ڵکو ئه‌و که‌له پچوکانه‌یه که زۆرترین گه‌نده‌ڵی ئه‌که‌ن له ژێر سێبه‌ری سه‌ره گه‌وره‌کان ، که‌ڵك له نه‌شاره‌زایی بوده‌ڵه‌ی سه‌ران وه‌ر ده‌گرن وه به‌کاریان ئه‌هێنن وه‌ك مقاش به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌شیان گه‌رمبێت .. !! . هه‌باسه له ئاوه‌دان کردنه‌وه چ باسه .. !!
1- هه‌ر که‌سی له کاری مقاوه‌لات تێبگات ئه‌م راستییانه باش ئه‌زانی :
أ- خاوه‌نی هه‌ر مقاوه‌له یه‌ك هه‌ڵئه‌سی به دانانای بوجه‌یه‌ك بو مقاوه‌له‌که ی .
ب- ده‌رخسته‌یه‌کی نهێنی ئه‌کات تابزانێ ئه‌و بوجه‌یه به‌شی ئه‌و مقاوه‌له‌یه ئه‌کات یانا . به پیی نرخی ئه‌و کاته ، به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ده‌رخسته‌یه نابێت که‌س له غه‌یری سه‌رچاوه‌که‌ی بیزانێت ، چونکه گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا گۆمانی گه‌نده‌ڵی و شه‌راکه‌تی لێ ئه‌کرێت .
ت- دوای دانانی بوجه‌ی باوه‌ر پێکراو ئیعلانی ئه‌و مقاوه‌له‌یه ئه‌کرێت وه ته‌نده‌ری سپی ئه‌فرۆشرێت به‌دوو رێگا ، یه‌که‌م به دعوه‌تی گشتی واته هه‌موو که‌سێ مافای ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نده‌ر وه‌بگرێت به‌مه‌رجێ له‌و کارانه‌ی له‌وه‌و پێش جیبه‌جێ کردبێ دووهه‌م به ده‌عوه‌ی راسته‌و خۆ واته ته‌نده‌ر ئه‌دری به‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن مقاوه‌له‌که ئه‌یه‌وێت بیداتی به‌پێی هه‌ندێ بنه‌مای یاسای .
پ- به‌هه‌موو یاسایه‌ك نابێت ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌نده‌ر وه‌رئه‌گرن سعری پرکردنه‌وه‌یان زۆر دور تر بێت له سعری خه‌مڵێنراو له لایه‌ن خاوه‌ن ته‌نده‌ره‌که‌وه، به‌زیاد یاکه‌م چونکه ئه‌و جوره خه‌مڵینه ئه‌که‌وێته ژێر پرسیاری زۆر ورده‌وه وه گومان دورست ئه‌کات له‌سه‌ر خاوه‌ن ته‌نده‌ره‌که .. که نه‌زانه یاخود گه‌نده‌ڵه ؟ .
2- به پیی ئه‌و زانیارانه‌ی سه‌ره‌وه به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنی سله‌یمانی بوجه‌یه‌کی دانا بۆ دورست کردنی رێگا قه‌شقۆڵی / كڵێسه / کۆیه به خه‌مڵاندنی بڕی 30 ملیار دینار بۆ جیبه‌جێ کردنی .
3- ته‌نده‌ری سپی فرۆشت به رێگای (دعوی مباشر) راسته‌وخۆ بۆ 8 هه‌تا 10 کۆمپانی وه مقاولی هه‌ڵبژارده له ناو خۆ وه‌کۆمپانیای تورکی .
4- هه‌ندی کۆمپانیای له و کۆمپانیانه(که سه‌ر به‌یه‌کێتین) له رێگای به‌ریوه‌به‌ره‌وه ئاگادار کران که سه‌قفی بوجه‌که‌یان چه‌نده واته 30 ملیار دیناره‌که ، تا له سنوری ئه‌و بوجه‌یه نرخ دابنێن ئه‌مه‌ش به پی یاسا (کفره) ، به‌ڵام له دوایدا تێئه‌گه‌ن ئه‌مه‌ش جۆرێکه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وه چاو به‌ستنی سه‌ره گه‌وره‌کان بۆ مسۆگه‌ر کردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که خاوه‌ن ته‌نده‌ر ئه‌یه‌وێت بیکات بۆ سودی خۆی به‌بی ئه‌وه‌ی له دویدا که‌س گله‌یی لێ بکات .
5- ئه‌وه‌ی که به‌ریوه‌به‌ری گشتی به‌ته‌مای نه‌بوو ئه‌وه بوو که یه‌کی له‌و کۆمپانییانه که ته‌نده‌ری وه‌رگرتبوو ده‌ر‌کی به‌و فیڵه کردبی وه سعری واقیعی به قازانجێکی باش لێدابوو ، دور له خه‌یاڵ پڵاوی به‌ریوه‌به‌ر که چاری نه‌ما ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت ته‌نده‌ره‌که‌ی وه‌ستان له ژێر هه‌ندی هۆی لاواز و بێ بنه‌مای هونه‌ری ویاسای ، تا له‌دوایدا بیدابه کۆمپانیایه‌ك به خۆاستی خۆی .
6- بۆچی به‌ریوه‌به‌ر هه‌ندێ کۆمپانیای له بوجه‌ی دانراو ئاگادار کردبووه ؟.. تا ئه‌وان سعریان نزیك بێت له سعری خه‌مڵێنراوئه‌و کاته کۆمپانیا تورکێه‌که له هه‌موویان سعری که‌متر ئه‌بوو وه ته‌نده‌ره‌که‌ی بۆ ده‌رئه‌چوو بێ قڕه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و براده‌ره به‌و فێڵه‌ی نه‌زانیایه ، کۆمپانیا تورکێکه به‌بی شك ته‌نده‌ره‌که ی بۆ ده‌رئه‌چوو، کاره‌که‌ی به‌ریوه‌به‌ر زۆر ئاسان ئه‌بوو بۆ گه‌یشتن به مه‌رامی خۆی .
7- له هه‌مووی سه‌یرو سه‌مه‌ره تر ، له به‌شی دووهه‌می ته‌نده‌ره‌که به‌شی (الشروگ الخاێە) فقره 23 جه‌نابی به‌ریوه‌به‌ر داوا ئه‌کات ئه‌م ته‌نده‌ره بۆ هه‌رکه‌سی ده‌رچو ئه‌بێت به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 ئه‌ندازیار بنێرێت بو ده‌ره‌وه‌ی کوردستان وه تحدیدی کردوه بۆ وولاته‌کانی ئه‌وروپای غه‌ربی بۆ ته‌دریب له‌سه‌ر حسابی ئه‌و کۆمپانیه . ته‌ماشاکه‌ن ئه‌بی ئه‌و کۆمپانیه چه‌ند پاره‌ی زیاد دا‌نێت له‌سه‌ر خاڵی 23 ی ته‌نده‌ره‌که تا 7 که‌س بنێرێت بۆ رابواره‌دن له ئه‌وروپا ، بۆ به‌ریوه‌به‌ر به‌ته‌مابوو ئه‌و کۆمپانیه کاری وا‌بکات به‌بێ مقابیل ، باشه له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پاره یه به‌و جۆره به‌فیروبدا بۆ داوا ناکات له وه‌زاره‌ته‌که‌ی به 1/10 ئه‌وپاره‌یه ئه‌و ئه‌ندازیارانه بنێرێت بۆ ته‌درێب و فیربوون نه‌ك رابواردن وه‌ك هه‌موو که‌سێك ئه‌زانێت .
8- به فیرودانی سه‌رو ماڵی.. !! با بڵێن حکومه‌ت نه‌ك خه‌ڵك .........
أ- پاره‌ی دانراو به‌پی که‌شفی پرۆژه‌که .. بڕی 30 ملیار دینار خه‌مڵێنرا بوو .
ب- ئه‌و کۆمپانیه‌ی که بۆی ده‌رچو وه لیان سه‌نده‌وه کۆمپانیای ((شیخ سامان شیخ معروف)) ناسراو به کۆمپانای سامان .
ت- پاره‌ی خه‌مڵێنراوی کۆمپانیای سامان 18 ملیار دینار ، که که‌مترین پاره بوو وه ته‌نده‌ره‌که‌ی بۆ ده‌رچو به‌ڵام لێان سه‌نده‌وه ، بۆ ؟ ئه‌وپرسیاره ئه‌بێ له به‌ریوه‌به‌ر بکرێت . (بۆ زانیاری کۆمپانیی سامان کاری هاوشیوه‌ی له‌و پرۆژه‌ییه‌ی جیبه‌جی کردوه وه سه‌رکه‌وتووش بووه له وجۆره کارانه‌دا وه‌ئه‌ندازیاری زۆر به‌توانای هه‌یه که خاوه‌ن ئه‌زموونی زیاد له 30 ساڵه‌ن له‌و بۆاره‌دا ) .
پ- ئه‌گه‌ر زه‌مانی حکومه‌تی پیشوو بوایه یان هه‌ر حکومه‌تێك که یاسا په‌یره‌و بکات به‌بی شك ئه‌م فایله حساب و کتابی زۆری له‌سه‌ر ئه‌کرا چونکه شوێنی فه‌خری که‌س نیه که ماڵی میلله‌تێك ئاو به هه‌ده‌ر ببرێت !!
له به‌ر ئه‌م هۆیانه ....
1- له‌به‌ر ئه‌و فه‌رقه زۆره 30 ملیار هه‌تا 18 ملیار ، واته 12 ملیار زیاده ، بۆ چی بۆ کێ ؟ یه‌عینی ئه‌وه‌نده نه‌زانن که کفری وا گه‌وره بکه‌ن، ئه مه ته‌نها بۆ کاری گه‌نده‌ڵیو دزی ئه‌کرێت، فه‌رقه‌که زۆر گه‌وره‌یه (له کاتیکدا کۆمپانیای سامان له‌و 18 ملیاره‌ی که داینابوو به تاکید قازانجی گه‌وری ئه‌بوو ئه‌گینا چ مه‌جبوره‌خۆی توشی زه‌ره‌وزیان بکات ) .
2- له به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان له‌و کۆمپانیاوه سه‌ندۆته‌وه به‌بی هیچ هۆیه‌کی یاسای ئه‌وه‌ش ئه‌بێته به فیرۆدانی 12 ملیار دینار له ماڵی گشتی .
3- مفاوه‌زات کردن له گه‌ل کۆمپانیه تورکیکه‌دا بۆ رێکه‌وتن به سعری 23- 25 ملیار دوای لیسه‌ندنه‌وه‌ی کاره‌که له کۆمپانیای سامان، وه چه‌واشه کردنی کۆمپانیای سامان که‌گوایا کۆمپانیه تورکێکه ئیشه‌که ئه‌داته‌وه به‌وان به سعرێکی ئه‌وان وه‌ته‌نی مناسب .
4- به‌ڵام که کۆمپانیا تورکیکه رێنه‌که‌وت له‌گه‌ڵیان له سه‌ر ئه‌و پاره‌یه . عیماد ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وه‌ی مخلیێی و ته‌سلیم بوونی بێ شه‌رتی خۆی بۆ کاکه نیچیری سه‌رۆکی ده‌ربخات،به کوردایه‌تی زانی که داوای له کۆمپانیای ((حه‌فتاو حه‌وت)) که یه‌کێکه له کۆمپانیا کانی نێچیر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جی بکات(عه‌فو حه‌په‌لوش بکات) . له‌ولاوه‌ش با کۆمپانیای نۆکانی سه‌ر به یه‌کێتی سیر بخۆات و زورنا لێبدات .
5- به‌ڵام که پرۆسه‌ی کاره‌که دریژه‌ی خایه‌ن وه گه‌یشته ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن ، به شیوه‌یه‌کی کاتی پرۆژه‌که‌یان خستۆته فرێزه‌ره‌وه تا لیسته‌کانی تر سوود له‌و ناپاکییه‌یان وه‌رنه‌گرن بۆ هه‌ڵبژاردن .
6- له‌به‌ر که‌شف کردنی سعری خۆیان بۆ چه‌واشه کردنی کۆمپانیاکانی تر که له گه‌ڵیانا هه‌ندی کۆمپانیای گه‌وره‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌بوو .
ده‌رئه‌نجام .......
ئه‌م نوسینه بۆ زانیاری و پیشان دانی روخانی هه‌موو ره‌وشتێکی ده‌وله‌تی و فه‌رمی . روخانی هه‌موو به‌هایه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی و ئه‌ندازیاری وژمێریاری ورد بینی ، روخانی فرێمی ده‌وڵه‌ت ، تیدا هه‌ر سه‌ره‌ك دائره‌یه‌ك ، ئه‌ندازیارێك ، ژمیریارێك ، مقاوڵێك شه‌پڵی شۆپێن ئه‌کات به ماڵی گشتی به‌بی ترس له یاسا له کرامه‌ت وه‌له‌وانه‌ی سه‌رو خۆیان ، چونکه گه‌وره‌کان ئاویان رشتوه ئه‌م غه‌جه‌رو گوجه‌ره‌ش نه‌ك قاچ به‌ڵکو مه‌له‌شی تیدا ئه‌که‌ن .
ئه‌م کاره نمونه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که له هه‌موو ده‌سگاکانی حیزب و حکومه‌ت رۆژانه ده‌سته به‌ر ئه‌کرێت ، بۆته جورێك له کرداری رۆتینی ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ته‌ڵه‌کانن ، ته‌نانه‌ت وایلێهاتوه که پیویستت به ئیمزای هه‌ندێ ئه‌ندازیار یا ژمیریار ئه‌بێت زۆر بێ شه‌رمانه پێت ئه‌ڵین سلفه‌که‌ت له لای منه دوو ملیون بهێنه با بۆت ئیمزا بکه‌م .. !!!
کێن ئه‌وانه‌ی ئه‌توانن ئه‌م گه‌نده‌ڵستانه بخه‌نه‌وه سه‌ر رێی یاسا و کرامه‌ت و سامانی گشتی بگێرنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌کانی ؟ . ته‌نها خه‌ڵکه ئه‌توانی ئه‌و کاره بکات .. !
ده‌سا به‌س نیه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی لیمان بوون به گۆرگ ، گه‌له گۆرگیشتان به‌رداوه‌ته ئه‌م خه‌ڵکه .!! تاکه‌ی سنورێك بۆ چاوچنۆکی و نه‌فس نزمیتان دانانێن ..... ؟
*((( فه‌رمانبه‌رێکی به‌ریوه‌به‌رایه‌یتی گشتی ئاوه‌دان کردنه‌وه و نیشته‌جێکردن))) ((( که‌له نزیکه‌وه ئاگاداری زۆر له‌م کاره بێشه‌رمانه‌وه‌م ))) تێبینی .. تکایه زۆر به وردی (تدقیقی) ئه‌م راسیتیانه بکه‌ن له‌و شوینانه‌ی ناویان هاتووه ، بو گه‌یشتن به راستیه‌کان به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ . ئه‌توانن پرسیار له کۆمپانای سامان بکه‌ن به‌م شیوه‌یه بڵین ئیوه ئه‌و کاره‌تان بۆ ده‌رچووه بۆ مباشه‌رت ناکه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر ده‌ست به پرۆژه‌که بکه‌ن به چه‌ند ماوه ته‌واو ئه‌بێت ؟ له رێگای هه‌ندی پرسیاری له‌م بابه‌ته وه‌ك پرسیاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌توانن بچنه ناو مه‌سه‌له‌که‌وه به وردی .
هه‌ندی دۆکیومێنتی سپی ده‌رخسته‌که
ئه‌مه په‌ره‌ی ((الشروگ العامە للمقاولە)) به سپێتی ته‌نها بۆ زانیین .
ئه‌مه په‌ره‌ی یه‌که‌می ((الشروگ الخاێه للمقاولە))
ئه‌مه‌یان په‌ره‌ی دووهه می ((الشروگ الخاێه للمقاولە)) ته‌ماشای فقره 22 و 23 و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی به فیرودانی پاره‌ی گشتی ، ئیمزای سه‌ر مۆره‌که ئیمزای به‌ریز به‌ریوه‌به‌ری گشتی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنی سله‌یمانیه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست