کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەباح عەلی قارەمان: ئەگەر من لە شوێنی مەسعود بارزانیی بوومایە، دوای خیانەتی ٣١ی ئاب، یان خۆم دەکوشت، یان کوردستانم بەجێ دەهێشت

Thursday, 13/06/2013, 12:00


ئێوارەی 12 / 6 / 2013 لە بەرنامەی (دیوی دووەم) لەسەر هاتنی مالکی بۆ هەولێر، دوو روویی و سیاسەتی بنەماڵەی بارزانی کە لە پێناوی بەرژەوەندیی و پاراستنی دەسەڵاتی خۆیاندا، هەمیشە یاریان بە چارەنووسی کورد کردووە، ئەمەش وەک سیاسەت بە کورد فرۆشتۆتەوە، لەو بەرنامەیەدا بە میوانداری سەباح عەلی قارەمان و عەبدولرەزاق عەلی گفتوگۆ لەسەر ئەو باسە کرا، هەر سەرەتا لە یەکەم دەمهەڵهێنانەوەی عەبدوڵرەزاق باسەکە بەرەو ئاڕاستەیەکی تر رۆیشت، چونکە چاوەڕوانی ئەوە نەبوو، رۆژنامەنووسی لاو سەباح عەلی قارەمان لە وەتەری پارتیی بدات و بنەماڵەی بارزانی بکات بە ئامانجی باسەکە، بەتایبەتیی ئەو بنەماڵەیە سیاسەتیی پارتیی و حکومه‌تی هەرێم و میللەتی کورد بەڕێوە دەبەن، یاریی بە چارەنووسی میللەتێک دەکەن و هەمیشە دەستیان لە نێو دەستی داگیرکەران ناوە، بۆیە سەباحیش کەوتە قسەکردن و عەبدولرەزاق عەلی رووت کردەوە و لە تاواندا سەری دادەخست، هەندێک جاریش دەیویست بەوە لاسەنگی خۆی راست بکاتەوە، کە هەوڵ بدات سووکایەتیی بە سەباح بکات لێی دەپرسی تۆ هەولێرت دیوە؟ تۆ لە مەریخەوە هاتوویت، یان قسەکانی بە بازاڕی لە قەلەم دەدا، ئەم عەبدولرەزاق عەلیە کە برای عەبدولوەهاب عەلییە، هەردووکیان ناسراون بە پیاوی پاراستن و بنەماڵەی بارزانی نەیدەتوانی کۆنتڕۆڵی خۆی بکات، هەرچەندە باس و خواسەکان لە ئاستێکی فیکریی و سیاسیی بەرزی وادا نەبوون، کە کەم کەس بتوانێت خۆی لە قەرە بدات و گفتوگۆی لەسەر بکات، بەڵام وەک لە سەرەتاوە نووسیم عەبدولرەزاق عەلی هەر لە یەکەم قسەیدا بەرەو ئەو ئاڕاستەیەی برد، سەباح عەلی قارەمان وای لێکرد دەمی ببێت بە تەڵەی تەقیو، لە زۆر کاتدا باری دەروونی تێکلچووبوو، ئەمە لە کاتێکدا لە زۆر بەرنامەی تردا دەمی درێژ و بێ شەرمانە قسەی دەکرد و بەرگری لە بنەماڵە و لە دەزگای پاراستن و کارە تیرۆریستەکانی دەکرد، جێی داخە کەناڵی تەلەفیزیۆنی پەیام، کە سەر بە کۆمەڵی ئیسلامییە، دوا قسەی سەباح عەلی قارەمانیان لە دووبارەکردنەوەکەدا لابرد.  سەباح عەلی قارەمان لە دوا قسەیدا دەڵێت: من لە بری بارزانیی بوومایە، نە باسی شۆڕش، نە باسی کوردایەتیی، نە باسی پێشمەرگایەتییم نەدەکرد، لە دوای خیانەتی ٣١ی ئابەوە، من بوومایە لە بری ئەو یان خۆم دەکوشت، یان ئەم وڵاتەم بەجێ دەهێشت. من دەستخۆشی لە نووسەر و رۆژنامەنووسی لاو کاک سەباح دەکەم، هیوادارم نمونەی زۆر بێت.

بۆ بینینی تەواوی ئەو بەرنامەیە، ئەو ڤیدیۆیە ببینن:



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە