کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عیماد ئەحمەد لە گەرمەسێر ده‌رسی وەتەنى دەڵێتەوە

Thursday, 07/03/2013, 12:00





دوێنێ لە نمایشى هەواڵەكانى دەسەڵاتى خۆ سەپێنى كوردى ، شاندێكى وەفدیى حكومەتى نێچیر بە چاو ڕوونى یان تەتەرى عیماد ئەحمەد ڕووەو گەرمەسێر، بۆ قووڵایى وڵاتى پڕ تەپوتۆزى لە بیركراوى گەرمەسێر چوو .
سەرەتا وەك پێناسەیەك بۆ كەسایەتى هەلپەرستى ئەو زاتە پێویستە بووترێت ،عیماد لە سۆفى گەرێتى كۆمەڵەى ڕەنجدەران بۆ فریو خواردنى بە عیراقچیەكەى مەلاى هاوەڵى و گیرسانەوەى لاى قادر عەزیز لە كۆلەكان و دواتر بوون بە پیاوى كۆسرەت ڕسول و دواتر مام جەلال و دواترى دواوەش تەلەبەیەكى گوێ ڕایەڵى نێچیر.
بۆزیاتریش لەلابردنى ڕتوشى كەسایەتى بەڕێزیان ،ئەو دەمەى كە لە شارى سلێمانى وەزیرى تەندروستى بوو ئیتر ئەمەیان بەسە كە لە مەكتەبەكەى لە بەینى خۆی و هاوەڵى كۆنە وەزیرى تەندروستى ، سەعدى ئەحمەد پیرە چى دەگوزەرا؟؟؟
لە بەر ئەوەى خەڵقى گەرمەسێر زۆر لە ماددەى وەتەنى تەمەڵن ،نێچیر ناچار ما كۆرسێكى دەرزى وەتەنیان بۆ بكاتەوە بە ناونیشانى (گاڕان بە گردەوە ڕۆى ئێمەهاتووین لە گۆلكە سوور بپێچینەوە)بۆ ئەو دە پانزە تەلەبە تەمەڵەى ئیدارەى شارەكە كەلە قاعەیەكى كردبوون بۆ ئەوەى لە ئەلف و بێوە دەست پێ بكات .
ئەگەر لە دیمەنەكە ڕا بمێنى و لە تەنەوعى وەزیرەكان سەیر بكەى ،بارى كۆمەڵاتى كەسایەتى ژنە ڕەشتاڵە هەش بەسەرەكانى ئەو دەڤەرە كە بیست و دوو ساڵە نووقمى زێلاقى كێشە كۆمەڵایەتیەكان بوون و نەوەیەكى ڕاهاتووى تەمەن بالغى بیست و دووساڵەى بەرهەم هاتووى نەخوێندەوارى هەژار چۆن بە تاقە وەزیرە خانمەكە چارەسەرى ئەو كرێ كوێرەى دەرونیان دەكرێت،وەزیرى تەندروستى خوا قەبوول ناكات خۆ لە نووسینى رئووس ئەقلامەكان نەدەبۆوە،
توو خوات بۆبە كردنەوەى خەستەخانەیەكى چوارسەد قەڵەوێرەیش چارى نەخۆشى ئەو دەڤەرە پڕلە ژانەت پێ دەكرێت .
دڵنیام لە نێو هەموو وەزیرەكان یاشێخ ئەركى لە هەموویان سووكتر دەبێت ، چونكە بیست و دووساڵە مەتەرێز و كەمینى مامە ڕیشەكان لەم ناوە بە تەواوى كاڵ بووەتەوە ،بەڵام كاك عیماد لێزانانە ووشەكانى دەریقاندەوە نەبادا كاك كەریم شنگالى ،پیلى خۆیى و وەزیرە یەكێتیەكانى بگرێت بۆناو كوونە ڕەشەكانى وەزارەتى ناوخۆیى ، چوونكە ئاسۆمەمەند هەر زوو دركى بەمە كردوو گووتى كاك كۆسرەت برا گەورەیە و بەرهەمیش قبوولیەتى .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە