مهسعود لە جەژنى كرێكاران..
Saturday, 02/05/2009, 12:00
رۆژى 1 ئایار كە دەكاتە جەژنى كرێكاران لەسەر تاسەرى جیهان لێرەوە پیرۆزبایى لە كرێكارانى كوردستان دەكەین ، بەلام ئەوەى ئێمە جاوەرێمان دەكردە ئەوە بوو كەلەو رۆژە وەك هەموو ولاتانى دوونیا چاوەرێمان دەكرد مهسعود لەگەل توێژى كرێكاران كە بە توێژێكى گرنگ و بەرهەم هێن دادەندرى دانیشێ و لە كێشەو مەینەتیكانیان بكۆلێتەوە وەك هەموو سەرۆكى وولاتانى دونیا كەچى بارزانى لەو رۆژە هەلسا بە دانیشتن لەگەل قوتابیانى زانكۆى سەلاحەددین لە هاوینەهەوارى تەوسكە كە هەموویان لە رێگەى ناوچەى دووى زانكۆوە كۆكرابوونەوە بۆ ئەو مەبەستە بارزانیش تێیدا رێكلامى بۆ حزبەكەى كرد.
ئەوەى لێرەدا مەبەستە ئەوەیە كە ئەو قوتابیانە هەموویان دارو دەستەى پارتى بوون ئەگەرنا بۆ مهسعود ئامادە نیە رۆژێك لەگەل هەموو قوتابیانى زانكۆ كۆ ببێتەوە..
ناوچەى دووى زانكۆ، شیرازى زانكۆى سەلاحەددین تێكداوە بە كردنى واستە بۆ لایەنگرانى و ئەندامانى و دانانى سەرۆك بەشەكان و راگرەكان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست