کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا به‌ختیارو عه‌لمانیه‌ت‏

Wednesday, 23/01/2013, 12:00


سه‌ردار مه‌حمووحه‌مه‌ موراد




مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت ئیمه‌ی کورد دیموکراتی و عه‌لمانین
من باسم له‌وه‌ نی یه‌ مه‌لا به‌ختیارو حیزبه‌که‌ی ئه‌و چه‌ن دیموکراتین ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر منیش دانی پیانه‌نێم ، خۆ نان بڕینی نه‌یارانی یه‌کێتی ، خۆ نه‌قڵکردن و فه‌سڵ کردنی هه‌وادارنی گۆڕان ،، خۆ سه‌دان نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌ی تازه‌ و کۆن ، خۆ زیندانی کردنی چوارساڵی مه‌لابه‌ختیار و ئیهانه‌کردن و ناشیرینترین سزادانی مه‌لابه‌ختیار له‌زیندانه‌کانی یه‌کێتی دا
ئه‌و گومانه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ و دۆست و دوژمن دڵنیا ده‌کاته‌وه‌ ، که‌ ئه‌و حیزبه‌ی من و مه‌لا به‌ختیار ته‌مه‌نی گه‌نجی خۆمانمان پێبه‌خشی له‌ کۆن و نوێدا چه‌ن دیموکراتی بووه‌ !
*************** ***************
من پێم خۆشه‌ وه‌ڵامه کورت و سه‌رپێی یه‌‌که‌م ، له‌مه‌ڕ عه‌لمانی یه‌ته‌که‌ی ئه‌و کورده‌وه‌ بێت که‌ کامه‌لا ، باسی ده‌کات ........
کاکه‌ مه‌لا ،،
کورد ووته‌نی :- دیموکراتیه‌ت به‌ بنی شاخمان ، به‌ڵام توخوا ئه‌گه‌ر کورد ئه‌و عه‌لمانی یه‌یه‌ ، جه‌نابتا که‌شفتان کردوه‌ و به‌ چاوی ئه‌حفاده‌کانی فیرعه‌ون و نه‌فه‌ر تیتی و ئه‌بولهۆلیدا ده‌ده‌ن !
ئه‌گه‌ر کورد هێنده‌ عه‌لمانی یه‌ ، به‌ڕێزتان شانه‌ی شانازیمان به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی گه‌ حسێن و نه‌جیب محفوڤ و فه‌ره‌ج فۆده‌و ناێر حامد ئه‌بوزه‌یددا ده‌شكینن ،،،،،، چما
1- له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی بیست و پێنجی حه‌وتا ، عالی جه‌نابتان جوانترین و باشترین سه‌یاره‌تان به‌ به‌خشین ده‌نارده‌ ته‌کیه‌و خانه‌قای شێخانی به‌ڕێزی نه‌قشی و قادری ؟
براله‌ خۆ موریدانی حه‌زره‌تی شێخ کۆمۆنیست نین و ته‌کیه‌و خانه‌قاکانیش په‌یمانگاکانی مارکسیزم لینینیزم - ئێمه‌ بێخه‌به‌ر بین ... به‌خوا هه‌موویان مسوڵمانگه‌لێکن حه‌زئه‌که‌ن هه‌رچی ناتۆره‌ی دنیایه‌ دوایان بخه‌یت ، به‌س پێیان نه‌ویشی عه‌لمانی -
2- ئه‌گه‌ر ئه‌و کورده‌ به‌دبه‌خته‌ هێنده‌ عه‌لمانی یه‌ ، چما ئێوه‌ی کۆنه‌ مارکسی و سۆشیال ئه‌نته‌رناشناڵ و عه‌لمانی ، ئه‌و هه‌موو پاره‌ له‌ دروستکردنی ته‌کیه‌و نه‌سریه‌ی مانگانه‌یاندا سه‌رف ده‌که‌ن ،، ئیتر باسی دیوه‌خانانه‌و سه‌نته‌ره‌کانی زیندوکردنه‌وه‌ی عه‌شیره‌ت و هه‌زاران به‌ندوباوی تر ناکه‌ین ...!
3- لاله‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کورده‌ عه‌لمانی یه‌ ، چما ئه‌وهه‌موو ژنه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌کوژرێن ، چما هه‌رچی مه‌ڵبه‌ندو کۆمیته‌تان هه‌یه‌ مه‌کته‌بێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تێدایه‌ ،، چما و چماوهه‌زاران چمای تریش !!
لاله‌ ،، ده‌ڵێن بارام به‌گ ته‌ڵاقی خواردوه‌ عه‌ربه‌ت نه‌ شاره‌و نه‌ دێ یه‌ ! منیش له‌ حوزوری عالی جه‌نابتا ده‌ڵێم :- به‌خوڵای ،، ئه‌و کورده‌ نه‌ عه‌لمانی یه‌و نه‌ ئیسلامیشه‌ ،، چونکه‌ هه‌رکامیان بووینایه‌ بێگومان ئه‌و گه‌زو جاوه‌مان قبوڵ نه‌بوو له‌سای حوکمی ئێوه‌دا ده‌یبینین !

نووسینی / سه‌ردار مه‌حمووحه‌مه‌ موراد
هۆڵه‌ندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە