کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە گوندی سەرقزڵەوە بۆ سامان گەرمیانی

Saturday, 29/08/2009, 12:00


كاتێك میلی رادوێكەم با دەداو دەكەوتە سەر دەنگی گەلی كوردستان , چاوەڕێی ئەوەبووم كەی بە دەنكە زولاڵەكەی فەرهاد سەنگاوی چالاكی پێشمەرگەكانی سامان گەرمیان بداتە بەر گوێم, كاتێك كوێم دەگرت لەو چالاكیانە مووچڕكە هەموو گیانمی دەهەژاند, حەزم دەكرد وەكو پەریەكی باڵدار بمتوانیایە بە سەر ئاسمانی ئەو شەڕكەیە بفڕیایەم و تاك تاك پێشمەرگەكانی تیپی 51ی كەرمیانم لە ئامێز بگرتایە. بەلام ئیستا دوای ئەوەی یەكێك لەو پێشمەرگانی سامان گەرمیانیم بینی بە ناوی مەلا سعیدەو كە ئیستا بووەتە پاریزگاری كەرمیان و چاوەرێی ئەوەبووم دێكەمان بۆ ئاوەدان بكاتەوەو كەچی نەك ئاوەدانی كردەوە بەڵكو بوە هۆی مەرگەساتێكی گەورە لەو دێیە , لە بەر بێ ئاوی گوندەكەمان قڕانی تێكەوت پێنج كەس لەبەر بێ ئاوی لە ژیر دەسەلاتی مەلا سعید گیانیان لە دەستدا یەكێك لەوانە هاوڕێ ئازیزو نازارم "رەمزیە حسین "بوو كە لە گەڵ باوكی و برایەكی شەهیدی رێگای دۆزینەوەی ئاوبوون . بۆیە لە ریگای كوردستان پۆستەوە داوا لە سامان گەرمیانی دەكەم ئەگەر هاتۆتەوە بۆكوردستان و دەیەوێ خزمەتی خەڵكی گەرمیان بكات با لە دێ سەرقزڵەوە دەست پێ بكات و ساڕێژی ئەو برینەمان بۆ بكات كە پیشمەرگەیەكی تیپەكەی ئەو هوكاری بووە. وە داواكارم وەك پارێزەرێك داكۆكی لە خوینی ئەو پینج كەسە بكات و قەربووی مادیو مەعنەوی كەسوكاریان بكاتەوە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە