کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەلى و پارەخواردن دادگای سلێمانى گرتۆتەوە سەرۆكایەتى دادگاكەش لێی بێئاگایە

Thursday, 07/03/2013, 12:00


چاپتەرى یەكەم
هیچ كەسێك نیە بتوانێت رٍۆڵى دادگاى سلێمانى بەكەم وەربگرێت لە یەكلایی كردنەوەى چەندین دۆسیەى هەستیاردا بەڵام ئەوەى كە خەڵكی و دادوەرە بەرێزەكانیش لێی بیئاگان وەرگرتنی بەرتیل واتە (رشوە) یە لەلایەن بەشێكى زۆر لە (معاقب دعوى) كانی بنكەكانی پۆلیسەوە لە پارێزەرەكان. ئەم (معاقب دعوى) انە لەگەڵ هەندێك پارێزەر رێككەوتوون لەسەربەردانى تۆمەتبارەكان بە كفالەت و لە بەرامبەر ئەم كارەشدا پارە لە پارێزەری تۆمەتبارەكان وەردەگرن هەر لەبەر ئەمەش ئەو پارێزەرانە كاتێك كەیسى تۆمەتبارێك وەردەگرن دەڵێن بە شەرت تۆمەتبارەكە لەماوەى رۆژێك یان دوو رۆژ یان چەند رۆژێك بەردەدەین ئەم معاقب دەعوانە بەبێ ئاگادارى دادوەرەكان بریارەكە دەگۆرن یان لەگەڵ بەشێك لەمحقق عدلیەكانى ناو دادگا ریككەوتون لەسەر بەردانى تۆمەتبارەكان یان سەرقاڵى دادوەرەكە استغلال دەكەن و زانیارى هەڵە بە دادەوەرەكان دەڵێن كە كەسى تۆمەتبار كەسێكى باشەو كەیسەكەى هیچ شاهیدو بەڵگەیەكى تیانیەو دادوەرى بەرێزیش لەبەرزۆرى داواكانى بەردەمى و باوەربوونى بە قسەى معاقب دەعواو بەشێك لە محقق عدلیەكان كەسەكە بەكفالەت بەردەدات . ناوى ئەو پارێزەرانەى كە رشوە دەدەن وەناوى ئەومحقق عدلی و معاقب دەعوانەى كە رشوە وەردەگرن لەبەردەستماندایە و لە بەشەكانى ترى ئەم راپۆرتەدا بڵاوى دەكەینەوە تاوەكو سەرۆكایەتى دادگا كارى جدى بۆ لەناوبردنى ئەم دیاردەیە بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە