قه‌ڕزاوی جیهاد بۆ کوردان حه‌ڵاڵ ده‌کات
Sunday, 08/08/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی له‌م دوایه‌دا له کۆنگرەی ووڵاتانی اسلامی که له تورکیا گیرا ، به‌ڕێز (د. يوسف القرضاوي) وه به ئاماده‌بونی هەندێک لە زانایانی ئیسلامی کورد ، به‌شێکی کوردستانی به تێرۆریست ناوبرد .پێم باشه حاڵی کوردان به گشتی وه کوردستانی باکووری به‌زۆر لکێنراو به تورکیای (علمانی، اسلامی؟)وه بخه‌مه ژێر زه‌ڕه‌بینی ئه‌و به‌ڕێزه ، له هه‌مان کاتدا به پشت به‌ستن به تازه‌ترین په‌رتووکی خۆی به‌ناوی (كتاب فقه الجهاد- د. يوسف القرضاوي) به‌ڕێزی ( ئه‌هلی جیهاد ) ده‌کات به سێ به‌شه‌وه1 / ئه‌و موسوڵمانه‌ی که ده‌یانه‌وێت جهادبسڕنهوه به ناوی ئاشتی خوازیه‌وه .2 / ئه‌و موسوڵمانه‌ی که ده‌یانه‌وێت جیهاد به‌کاربهێنن وه‌ک چه‌کێک بۆ شه‌ڕکردن دژ به خەڵکی وڵاتانی موسوڵمان نشین ، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی دۆخی ئاشتی و شەڕ .3 / ئه‌و موسوڵمانه‌ی که پشت ده‌به‌ستێت به لێکدانه‌وه‌ی میانڕه‌وانه‌ی (فقه الجهاد ) . به‌ڕێزی به‌شی سێهه‌می موسوڵمانان به‌ڕاست ده‌زانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بهسهبرومیانڕهوی و ئاشتیخواز پێش ده‌ستدانه جیهاد بانگێشت دەکات . پرسیار له‌وەدایە : ئایا گه‌لی کوورد به‌درێژایی مێژوو باجی ئاشتی خوازیه‌که‌ی ناداوە ؟ ئایا کووردی کوردستانی باکوور شه‌ڕیان ڕانه‌گرتبوو وه‌فدی ئاشتیان نه‌نارد ؟ .به‌پشت به‌ستن به : وان طائفتان من المؤمنين اقتتلوا، فاصلحوا بينهما، فان بغت احدهما على الاخرى ، فقاتلوا التي تبغي حتى تفئ الى امر الله (الحجراة ) ، ئایا تورکیا بەغی نیه به‌باوه‌ڕ نه‌بوونیان به شه‌ڕ ڕاگرتن ؟ که‌وابوو به‌پێی (فقه الجهاد) ی به‌ڕێزتان ، جیهادی دژ به سه‌ربازانی تورک شه‌ڕ کردنه دژ به ئه‌هلی به‌غی که به‌پێی لێکدانه‌وه ، حه‌ڵاڵه ؟
پێخەمبەری ئیسلام دەفەرموێ ( د.خ) دعوا الحبشة ما ودعوكم ، واتركوا التركَ ما ترَككم واتا / بگه‌ڕێن له حه‌به‌شه ئه‌گه‌ر لێتان گه‌ڕان ، واز له تورکانیش بهێنن
ئه‌گه‌ر وازیان لێ ناهێنن ئایا تورکان وازده‌هێنن له‌کوشتن مافخواردنی کوردانی موسوڵمان؟ نا، که‌وابوو به‌پێی حه‌دیس، جیهادتان دژی تورکان حه‌ڵاڵ کرد؟ ئیمامی عەلی (د.خ) دەفەرموێ الناس صنفان: اخلكَ في الدين، او شبيه لكَ في الخلق
یانی برای دینی، یان هاو شێوه‌ت وه‌ک مرۆڤ. ئێمه‌ی کورد وه‌ک ئێوه‌ی (تورک، فارس، عه‌ره‌ب) له هه‌ردوکیدا بەشدارین ، به‌ڵام ئێوه باوه‌ڕتان به هیچ کامیان نیه ، گه‌ر شتێك لەگەڵ بەرژەوەندی گەل و سیاسهتاندا نه‌گونجێت .قال رسول الله صلى عليه وسلممن راى منكم منكراً فايغييرهُ بيدهِ ، فان لم يستطع فبلسانهِ ، فان لم يستطعع فبقلبهِ وذالك اضعفُ الايمانبههیوای به‌شداری کردنی موسوڵمانان و مڕۆڤ دۆستانین به وته‌ی باش ، لانی که‌م له کێشه مافی گه‌لی کورد بڕوانن .
ئارام ئاب/ سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست