نامه‌ی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ
Sunday, 15/11/2009, 12:00
زۆر به‌رێز سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێزدار، بانكیمۆن!
كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ له یه‌كیه‌تیی ئورو‌وپا!
ئه‌منێستی ئینته‌ر ناسیۆنال !
به رێزان!
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن ماوه‌ی سی ساڵه رێژیمی كۆماری ئیسلامی به شێوه‌یه‌كی توتالیتێر‌و دژی ئینسانی به سه‌ر گه‌لانی ئێران دا فه‌رمانره‌وایی ده‌كا و بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر ده‌نگێكی نارازی ئه‌و په‌ری توند‌و تیژی به‌كار دێنێ. رووداوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و راستییه‌ن.له ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا كرده‌وه دژی ئینسانییه‌كانی رژیم له كوردستان دا، به به‌راورد كردن له گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران، تا رادده‌یه‌كی زۆر توندوتیژتریش بوون. كوشتاری به كۆمه‌ڵ، تیرۆری چالاكانی سیاسیی كورد له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئیعدام‌و زیندانی كردن‌و راگواستنی چالاكوانانی بواری سیاسی، فه‌رهه‌نگی، مافی ژنان، مافی مرۆڤ‌و كوشتاری كاسبكارانی سه‌ر سنوره‌كان له كوردستان دا پراكتیكی رۆژانه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژیمن. جگه له‌وه به هۆی میلیتاریزه كردنی كوردستان‌و بڵاو كردنه‌وه‌ی نیزیك به دوو سه‌د هه‌زار كه‌س هێزی نیزامی له ته‌واوی شار‌و گونده‌كانی كوردستان دا، ده‌ره‌تانێك بۆ ژیانی ئاسایی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌ماوه‌ته‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا كه رژیم ده‌زانێ پایه‌گای كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ماوه‌و به‌ره‌رووی جوولانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و مه‌ده‌نی بۆته‌وه، به تایبه‌ت له كوردستان دا ده‌ستی داوه‌ته نیزامی كردنێكی بێ وێنه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه دا هێرش بۆ سه‌ر ته‌واوی چالاكوانانی كورد له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، مافی مرۆڤ، ژنان، لاوان، فه‌رهه‌نگی دا زیادی كردوه‌و كوشتن‌و گرتن‌و راورووتی خه‌ڵكی كاسبكار‌و زه‌حمه‌تكێش به‌ره‌و ژوور چووه.
ئه‌گه‌ر چاوێك به ئاماری ته‌نیا سێ مانگی هاوینی رابردووی وه‌زعی مافی مرۆف له كوردستان دا بخشێنین تراژێدیایه‌كی دڵته‌زێنمان دێته به‌رچاو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سه‌رده‌می ئێستا دا قه‌بو‌وڵ ناكرێ‌و دژایه‌تیی هه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوی بریاره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری مافی مرۆڤ دا.
كوشتنی زیاتر له 60 كه‌س له دانیشتوانی كوردستان به هۆی ته‌قه كردنی هێزه‌كانی رژیم‌و برینداركردنی 28كه‌س، گرتنی 76 كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی، كه 30 كه‌سیان تا ئێستا به بێ هیچ تاوانێك زیندانیی 6مانگ تا 25 ساڵیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ئامارێكی دڵته‌زێنه.
جگه له‌وه تا ئێستا زیاتر له 10كه‌س حوكمی له سێداره‌دانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه‌و له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و حوكمه به‌ره‌روون.
ئێمه له، باره‌ی هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی رێژیم ئامار‌و زانیاریی زیاترمان به ده‌سته‌وه‌یه. هه‌ر وه‌ها راپۆرته‌كانی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ(برواننه راپۆرتی مانگی جۆلای2009، له‌سه‌ر پێشێل كرانی مافی مرۆڤ له كوردستانی ئێران دا)و رێكخراوه‌كانی دیكه‌ی چالاك له بواری مافی مرۆڤ دا به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ئێمه.
ئێمه سه‌رنجی ئێوه به‌رێزان بۆ لای ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستانی ئێران دا پێكی هێناوه راده‌كێشین‌و داواده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی داكۆكی له سه‌ره‌تائیتیرین مافه‌كانی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و پێشگیری له پیشیڵ كردنی سیسته‌ماتیكی مافی مرۆڤ له كوردستانی ئێران، ئه‌ركی ئینسانی‌و رێكخراوه‌یی خۆتان به جێ بێنن‌و به شێوه‌یه‌كی گونجاو گوشار بخه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران.
چاوه‌روانی وه‌ڵام‌و كرده‌وه‌ی ئینساندۆستانه‌تانین
له‌گه‌ڵ رێزی زۆر
خالید عه‌زیزی
سكرتێری گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستان
ئۆكتۆبری 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست