کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چه‌ند بابه‌تێکی وه‌رگێردراو له‌ میدیای تورکیاوه‌..

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


رۆژنامەنوس: ئافنى ئوزگورەل
رۆژنامەى رادیكاڵ

ناكۆكى عەرەب و كورد نزیكە

كشانەوەى هێزەكانى ئەمریكا لەشارەكانى عێراق قۆناغێكى گرنگە،بەڵام نیگەرانى نێوان بەغدا و ئیدارەى كورد ماوەیەكى درێژەی هەیە، دەرچوونى ئەمریكا لەشارەكانى عێراق بۆ ئایندەى عێراق بەماناى ئەوە دێت كە عێراق گەرەنتى سەربەخۆى خۆى دەبێت، سەربازى ئەمریكا لە شارەكانى عێراق مەشق بە سەربازانى عێراقى دەكەن
بەڵام دەرچوونى سەربازى لە سەنتەرەكان بە ووتەى مالیكى ئێستا عێراقیەكان بۆخۆیان بارى ئەمنى خۆیان پێكدەهێنن و ئەوەش نیشانى جیهان دەدات كە بەڵێ عێراق دەتوانێ خۆى ئیدارەى ناوخۆیی بكات.


دەوڵەتى عێراقیش دەبێ پارچە بێت

كشانەوەى سەربازەكانى ئەمریكا لە 30 مانگى حوزەیراندا بوو،لە دواى ئەم رێكەوتە عێراق بەرەو رێگایەكى زەحمەتر دەچێت، ئەلقاعیدە لە بۆسەدایە، بەڵام گرنگترین كێشەى نێوان كورد و عەرەب هێشتا چارەسەر نەكراوە بریتیە لە كێشەى كورد.
نێگەرانیەكان لەنێوان مالیكى و ئیدارەى كوردى لەم ساڵانەى دواییدا لەبەرزبوونەوەدایە، نیگەرانی و ناكۆكیەكانیش لەسەر ئەم مەسەلانەن:



رۆژنامەنوس: ئافنى ئوزگورەل
رۆژنامەى رادیكاڵ


عێراقێكى یەكگرتوو، دەوڵەمەندى پەترۆڵ، هاوسەنگى هێز لە نێوان ناوچەكان و بەغداد.ئەگەر ئەم كێشانە چارەسەر نەبێت و هەر بمێنێت یان خراپتر بێت، ئەوا پارچە بوونى كورد و عەرەب دەبێتە پارچە بوونى دەوڵەتى عێراق.

لەم پارچە بوونەدا پارچەیەك لە خاكى گرنگ هەیە، لەمانگى 8ى ساڵى رابردوودا لە ناوچەى خانەقین شەرێك لە نێوان هێزەكانى عێراق و هێزەكانى كوردا روویدا،بە ئامادەبوونى سەرۆكى ئیدارەى كوردستان و مالیكى ئەم شەڕە راگیرا.ئەم كێشەیەى خاكە خاكى كەركوكە كە لە 20%ى پەترۆڵى عێراق لەو خاكە دەردەچێت.كورد لە دێر زەمانەوە دەڵێن كورد خاكى كوردانە، ئێستا لە كەركوك كورد، توركمان، عەرەب، مەسیحى بەیەكەوە دەژین، عەرەب لە لایەن سەدامەوە رەوانەى كەركوك كراون بۆ داگیر كردن و تەعریبكردنى كەركوك. ستاتوى كەركوك بەگوێرەى دەستورى عێراق لە رێگەى ریفراندۆمەوە چارەسەر دەكرێت.بەڵام ئەم ریفراندۆمە بەردەوام دوا دەخرێت.


بەڵام دەستور بۆ داهاتووى پەتڕۆڵ و گازى سروشتى بەشێوەیەكى بەرفراوان نوسراوە، بەڵام لایەنگرانى مالیكى دەیانەوێت ئیدارەى بەغداد بەهێز بكەن و ئەم دەستورە بگۆڕن، هەڵبژاردنى نەتەوەیی لە مانگى 1 پێكدێت و دەخوازێ هێزى عێراقى یەكپارچە لە ژێر دەسەڵات و كۆنتڕۆڵى خۆیدا بێت.




رۆژنامەنوس: ئافنى ئوزگورەل
رۆژنامەى رادیكاڵ

وەزیرى پەتڕۆڵى عێراق یاسایەكى هایدرۆكاربۆنى پێشكەش بە پەرلەمان كردووە و تا ئێستا نەهاتۆتە بوارى جێبەجێ كردن، كە پیشتر ناوبراو رێكەوتنى لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان كردووە بۆ جێبەجێكردنى ئەم یاسایە.

لە هەفتەى رابردوودا جەنەراڵى ئەمریكى رۆبەرت كاسلێن بە رۆژنامەیەكى راگەیاند و گوتى ئەو شوێنانەى كە ناكۆكى دروست كردووە لە نێوان كورد و عەرەبدا ئێمە هێزى خۆمانى لێ دادەنێین، ئەمریكا دەتوانێ لە نێوان هێزى كورد و هێزى حكومەتى عێراق رێگاى دیالۆگ و گفتوگۆ بەكار بهێنێ، كێشەى كورد كێشەیەكى ناوخۆییە و تەنیا عێراقیەكان دەتوانن بۆخۆیان چارەسەرى بكەن بەرێگاى سیاسى.

www.gazeteoku.com/popup.php?url=http://www.radikal.com




--------------------------

 رۆژنامەنوس: ئەحمەد ئاڵتان
 رۆژنامەی تەرەف
                           شەڕی دەوڵەمەندان    -1-
 
 كۆماری ئێمە وەك گوڵێكی پلاستیكیە، شتێكە بەراستی دەچێ بەڵام راستی نییە، ئێمە كۆمارێكمان دامەزراندووە، بەڵام جەوهەری ئەو كۆمارەمان دانەمەزراندووە.
 هەموو شتێك وەك پڕۆژەیەك دەبینین.
 
 دەوڵەمەندەكانی توركیاش وەك مرۆڤێكی دەستكردن، ئەم پڕۆژەیە ئیتیحاد ئەلتەرەقى بەرەو پێشی بردووە، دەوڵەمەندیان لە دەست كەم نەتەوەكانی نێو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بە زۆر دەرهێنا، یەكێك لە هۆكاری قەتڵوعامەكەی ئەرمەنییەكان ئەوەبوو كە دەوڵەمەندى لەدەست ئەوان دەربهێنن، دەستیان بەسەر كەلوپەلی ماڵی خەڵكی داگرت.
 
 كۆمار ئەم پڕۆژەیەی درێژەپێدا، وەك چەتین ئاڵتان دەڵێ: دەوڵەمەندەكانی توركیا هاوكاری دەوڵەت زەنگین بوونە.
 
 لەم ناوچەیەدا كەس شتێكی نوێی نەخوڵقاند و نەدیت، بەرهەمێكی نوێیان پێش نەخست، دەستكەوتێكی نوێ بەدەست نەهات، تەنیا لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەت دەستیان تێكەڵ كردو دەوڵەمەند بوون. ئیشیان بۆ دەوڵەت كردو پارە و سامانیان بەدەست هێنا.
 
 
 
 رۆژنامەنوس: ئەحمەد ئاڵتان
 رۆژنامەی تەرەف
                              شەڕی دەوڵەمەندان   -2-
 
 دەوڵەمەندیەكی بێ بناغە، بێ ئەدەب و رەوشت پێشكەوتوو، مەبدەئی و رەوشت و تەرزی ژیانی خۆیان دروست نەكرد.
 دەوڵەتیان بە گەورەی خۆیان زانی، هەر لە دەوڵەت و كارمەندی دەوڵەت دەترسان، دەوڵەمەندیەكی به‌ ترس و نیگەرانی دروست بوو، كەسانێک که‌ كۆماریان دامەزراند بریتی بوون لە سوپا و هەر لەبەر ئەوەش دەوڵەمەندەكان هەوڵیاندا لەگەڵ سوپا یەكبگرن و پەیوەندی خۆیان لەگەڵ سوپا باش بكەن.
 
 كۆمار هەركەسێكی بە دوژمنی خۆی بزانیبایە، دەوڵەمەندەكانیش ئەو كەسەیان بە دوژمنی خۆیان دەزانی.
 كورد و كەسانی دیندار و زانایان و عەلەوییەكان و چەپگرەكانیان بە دوژمنی خۆیان دەزانی، بۆرژوازیەكان لە دەوڵەتە پێشكەوتووەكان داوای بیری لیبڕال و ئازادی دەكەن، بەڵام بۆرژوازیەكانی ئێمە پشتگیری لە قەدەغە بوون و دەوڵەت دەكەن و هەمیشە لەلاى سوپا جێگای خۆیان كردۆتەوە و خۆیان وەك فەرمانبەرێكی دەوڵەت بینیوە. لە سنوری توركیا نەچوونە دەرەوە و بەرهەمی خراپ بە خەڵكی توركیا دەفرۆشن.
 ئەم سیستەمە لەگەڵ هاتنی تورگوت ئوزەل رووخا، دەرگای توركیا بە رووی دەرەوە كرایەوە.
 لەبەرئەوەی ژیان راستییەكە، بۆیە ئەو راستیە هەمیشە ژیانی دروستكراو و شتی دروستكراو تێكدەدات.
 www.gazeteoku.com/popup.php?url=http://www.taraf.com.tr
 
 -------------------
رۆژنامەنوس: ئایشە هور
 رۆژنامەى تەرەف
 
 دادگاى سەربەخۆ:  ئامێرى تیرۆرى  كۆمار              -1-
 
 لەچەند مانگى رابردوودا لە سیستەمى دادى توركیادا گەلێك رووداوى گەنیوو دروست بوون، رێكخراوى دایكى شەممە 14 ساڵ و 54 وەرز و  223 هەفتە هەموو رۆژانى شەممە لە ئەستەنبوڵ  لەكەس و كارە وونبوەكانى خۆیان دەگەڕێن،مانگانە  لە رۆژهەڵات و باشورى رۆژهەڵاتى توركیا ئەو منداڵانەى بەردیان گرتە پۆلیس وەك كەسێكى پێگەیشتوو  دادگایی دەكرێن و بە یاساى تیرۆر  سزا دەدرێن،داواى هراند دینك و راهیب  سانتۆرۆ  وەك لایەنی دەستێكى نهێنى  دوادەخرێت و ئەنجام نادرێت.
 
 ئێمە ناتوانین سەرژمێرى هەزاران خەڵكى كورد لە رۆژهەڵاتى توركیا بكەین كە لە بیرى تێزاب  و سوتێرنراون و هەروەها ئەوانەى كە لەلایەن پولیس و پاسەوانەكان بە لێدان كوشتویانن.
 
    كوشتنى كوڕێكى تەمەن 12 ساڵ بەناوى (ئوگور كەیماس) نمونەى بۆَگەنبوونى سیستەمى توركیایە. ئوگور كەیماس لەلایەن پولیسى توركى بە دەستڕێژكردنى 9 گوللە لەپشتى كوژراوە و پۆلیسى تاوانباریش لە دادگاى باڵاى توركى ئازاد كرا.
 
 
 رۆژنامەنوس: ئایشە هور
 رۆژنامەى تەرەف
 
 دادگاى سەربەخۆ:  ئامێرى تیرۆرى  كۆمار              -2-
 
 لەم  ووڵاتە كاتێ باسى بەرژوەندى باڵاى دەوڵەت دەكرێ هەموو كەسێك دەتوانێت لە دەرەوەى داد هەموو شتێك بكات كە بەرژەوەندى دەوڵەتى تێدابێت.
 بناغەى ئەم دادە دوولایەنەیە، لە دامەزراندنى كۆمارى توركیایە، كاتێ كۆمار دادەمەزرێنن، راى دادى سەربەخۆ هەیە و دوو دادى سەربەخۆ دادەمەزرێنن، لەسەر دەرگاى ئەم دادانە نوسینێك هەیە نوسراوە(دادى سەربەخۆ لە تێكۆشانى خۆیدا تەنیا لەخودا دەترسێت)  ئەندامانى ئەم دادانە لە بڕیارى خۆیان بەرپرسیار نین، تەنیا لە پێكنەهێنانى بڕیارەكاندا بەرپرسیارن، بۆ بڕیاردانیان پێویستیان بە بەڵگە نییە، كەسێك تاوانبار بێت  پارێزەرى نییە، ئەندامى داد وەك ویژدانى خۆیان بڕیار دەدەن، ئەو بڕیارانەش مافى رەتكردنەوەیان نییە.
 یەكەم قۆناغى دادى سەربەخۆ لەشارەكانى ئەنقەرا ، ئەسكیشەهیر، كۆنیا، ئیسپارتا، سیواس، كەستەمونو، بوزانتا، لە دیار بەكر دامەزرا.
 رۆژنامەنوس: ئایشە هور
 رۆژنامەى تەرەف
 دادگاى سەربەخۆ:  ئامێرى تیرۆرى  كۆمار              -3-
 كارى ئەم دادە سەربەخۆیانە ئەوەیە كە كەسانى وەك سیخوڕى، خراپى، راكردووى سەربازى، لایەنگرى سوڵتان، كەسانى یاخیبوو، كەسانى دژ بە دەوڵەت  دادگایی بكەن.
 بە بۆچوونى توركان هەموو كەسێك كە لەدایك دەبێت سەربازە، بەڵام لەشەڕى سەقەریا 48335 كەس لە خزمەتى سەربازی رایانكرد.
 لە دادى سەربەخۆ  59164 كەس دادگایی كراون و 41678 كەس  40-100 دارى لێدراوە و ماڵى ئەمانە دەستى بەسەرداگیراوە و سزاى پارەیان لەسەرداناون و لە ناو خەڵكیدا بەخراپ ناو زەد كراون و زیندانى كراون و ماڵیان سوتێنراوە،1054 كەس لە سێدارە دراون، بەڵام  بەڵگەى زۆر وونبوون بۆ دەرخستنى راستیەكان،تاوانەكان لەم ژمارانە زیاترن.
 لێكۆڵەر  ئەرگون ئایبار دەڵێ: ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە سێدارە دراون لە 5000 هەزار كەس زیاترە.
 قۆناغى دووەمى ئەم دادەى سەربەخۆ لە دیاربەكر دادەمەزرێت و ناوى ئەم دادە " دادى ناوچەى راپەڕینە" ، دادى قۆناغى  یەكەم و دووەم بە مستەفا كەمال و عیسمەت ئینۆنۆ گرێدراون.
 
 دادى ئێستا لە توركیا بناغەكەى لەم دوو دادەوە وەرگرتووە، بۆیە بەم شێوەیە دادى ئێستاى توركیا بۆگەن بووە.
 
 
 Htt://gazeteoku.com/popup.php?url=http://www.taraf.com.tr/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە