کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منيش بكوژه‌كه‌ی " بارزان ره‌شید " ده‌ناسم

Wednesday, 11/05/2016, 12:02


منيش بكوژه‌كه‌ی " بارزان ره‌شید " ده‌ناسم
  
ئه‌و خاوه‌ن وه‌نه‌وشه‌ی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باسی ده‌كرێت كه‌ له‌ ڤیدیۆكه‌ش ده‌ركه‌وتوه‌ چۆن بێ ره‌حمانه‌ كه‌وتۆته‌ گیانی گه‌نجێك به‌ شه‌ق و پێله‌قه‌ و دواتر دوو گوله‌ی لێده‌دات و دواتر گوله‌یه‌كی تری له‌ سه‌ری ده‌دات و به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌سه‌ر لاشه‌كه‌ی تێده‌په‌رێت ، به‌ڵێ كوری مه‌سوله‌ ، باوك و خالی كۆنه‌ جاش بونه‌ و ده‌ستیان سوره‌ به‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ .
ئاساییه‌ كوری به‌رپرسێك كه‌ وه‌نه‌وشه‌یه‌كی له‌ ژێره‌ كۆتایی به‌ ژیانمان بهێنێت ، چونكه‌ خودی وه‌نه‌وشه‌كه‌ ژیانی ئێمه‌یه‌ له‌ ژێریه‌تی ، دواتر ژیانی ئێمه‌ وئه‌مانه‌ته‌ لایی یاسا ، كه‌ یاسا له‌ ژێر پێلاو بوو ، كه‌واته‌ ئه‌مانه‌ته‌كه‌ی تۆش هه‌ر له‌وێدایه‌ !
جمال جبار خیلانی ، كوری جبار خیلانی كۆنه‌ جاش ، ئه‌مرۆ نیه‌ وه‌ك مافیا خۆیی ده‌نوێنێت و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ، به‌ڵكو له‌ وه‌ته‌ی خاڵی بۆته‌ لێپرسراوی لقی دووی پارتی له‌ هه‌ولێر ده‌ستی كراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر تاوان و پێشێڵكارییه‌ك ، شایانی ئاماژه‌كردنه‌ خاڵی تاوانبار ( علی حسین ) له‌ پێش راپه‌رین ئامر مه‌فره‌زه‌ی رژێم بوو ، ده‌ستی سوره‌ به‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ و جاشێكی ئه‌كتیڤ بوه‌  بۆ رژێمی به‌عس  .
رۆژێكیان ویستم ئۆتۆمبێلێك له‌ جمال جبار خه‌یلانی بكرم ، كه‌ ئۆتۆمبێله‌م بینی تابلۆیی پێوه‌ نه‌بوو پرسیم كا ژماره‌كه‌ی ووتی " ژماره‌ و تابلۆی هه‌یه‌ به‌لام هه‌ر بۆ زه‌وق لێم كردۆته‌وه !!!‌ " .
ئه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌ ره‌وشته‌كانی به‌ هۆیی باوكی و خاڵی وا رێپێدراو بوو كه‌ ئۆتۆمبێل جام ره‌ش بكات و تابلۆ لێبكاته‌وه‌ .پێش ئه‌م تاوانه‌ چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ و بچوكی كردووه‌ / بۆ نمونه‌ : شه‌وانه‌ له‌ یانه‌كانی مه‌یخواردنه‌وه‌ له‌ عه‌نكاوه‌ی هه‌ولێر خۆیی و چه‌ند گه‌نجێكی تری خزمیی كه‌ خه‌یلانین پاره‌یان وه‌ك  " خاوه‌ " له‌ خاوه‌ن یانه‌كان وه‌رده‌گرت و هه‌ندێك جار ژنی ناو یانه‌كانی به‌ زۆر ده‌برد بۆ رابواردن .
چوار ساڵ پێش ئیسته‌ ژنێكی به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌بی بۆ رابواردن برد به‌ ته‌حه‌دا دوای ئه‌وه‌ی حه‌زه‌ سێكسیه‌كه‌ی نه‌ما له‌ به‌ینی شه‌قلاوه‌ و هه‌ریر  نزیك ماڵی علی حسین به‌ نهێنی  كوشتی !
له‌ مانگی 9 ی 2015 كورێكی تری به‌ ئاشكرا له‌ ناوه‌راستی عنكاوه‌ كوشت له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵیه‌كی بچوك تا ئیسته‌ش ئاماده‌ نه‌بووه‌ نه‌ بچێته‌ دادگا نه‌ سوڵحی عه‌شایه‌ریبكات !
به‌ گشتی ئه‌م بكوژه‌ له‌ سه‌ر( 6 )تاوان سكالایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادوه‌ر ! جگه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ وه‌ك بندیواری پێشمه‌رگه‌ وفرۆشتنی زه‌وی حكومی و گشتی . لێره‌ دا پێویسته‌ بپرسین ئه‌گه‌ر علی حسین ی خالی له‌ پشتی نه‌بێت چۆن ده‌توانێت ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ بكات ؟ ئه‌گه‌ر باوكه‌ جاشه‌ عمدیده‌كه‌ی له‌ پشتی نه‌بێت چۆن ده‌توانێ كوری خه‌ڵك بكوژێت ئاوا بێ باكانه‌ ؟ته‌نانه‌ت به‌رپرسه‌ بالاكانی ناو پارتی و بنه‌ماڵه‌ به‌تایبه‌ت ده‌ستكراوه‌یان كردووه‌ / له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كراوه‌ به‌ نقیب ، له‌و رۆژه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ تا ئه‌مرۆش 1 سه‌عات ئاماده‌ نه‌بووه‌ ده‌وام بكات وه‌ك هه‌ر پێشمه‌رگه‌ و نه‌قیبێك ! كه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌ولێری پارتیه‌ ، ته‌نها بۆ ووێنه‌گرتن چۆته‌ ده‌وام یان له‌گه‌ڵ خاڵی علی حسین چه‌ند جارێك چۆته‌ مخمور و گوێر .
ئه‌مه‌ش له‌ كوردستا هه‌ر زۆر ئاساییه‌ چونكه‌  "دەسەڵاتی مافیا" هەروەکو "گروپی ئاسایی مافیا" پێویستی بە کۆمەڵێك "پیاوکوژە"، ئەگەر هەبێ بەخێوی ئەکاو ئەگەر نەشبێ دروستی ئەکا، هەڵبەتە بۆ "ڕۆژی ڕەش".
ئەو دەسەڵاتەی لە ڕووی مەعنەوییەوە رۆژانه‌ هەزارجار ئەتکوژێ، ئاساییە ئەگەر جارێکیش لە ڕووی جەستەییەوە بتکوژێ.هەر هەمان دەسەڵات کە لە شەڕی ناوخۆ یان لە خۆپیشاندانێکا یان بە دەرمان و خواردنی ستۆك.. بە جوملە ئەتکوژێ، ئاساییە ئەگەر جارجار بە موفرەدیش بة دةستي كوري جاشيَك بتکوژێ. بۆیه‌ ده‌پرسین باوكی و خاڵێ كه‌ دوو جاشی سه‌رده‌می به‌عس بوون و ده‌ستیان به‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌ سووره‌ بۆ له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچیه‌كانی پێشووی نه‌ده‌هاتنه‌ ده‌نگ ، ئێستا له‌ سایت و كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن وه‌ك لایه‌ن خۆیان ده‌رناخه‌ن خۆ پێشتر له‌ سه‌ر تاوانه‌كانی تری پشگیری جمال خیلانی بوون ، ته‌نانه‌ت شانازیان ده‌كرد گه‌نجێكی وا مافیایان هه‌یه‌ ، له‌ سه‌روی ئه‌وانیشه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وكات و ئێستاش بۆ ئه‌م تاوانه‌ پشگیری ده‌كه‌ن ، ته‌نانه‌ت به‌ دارشتنی سیناریۆی جیا جیا خه‌ریكی پنج كردن و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە