روونكردنەوەیەك لە لایەن گەنجان و كەس و كارى ئەنفالكراوەكانى ئۆردوگاى شۆرش/عەشیرەتى زەنگەنە
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
لە شارى چەمچەماڵ سەرانى دەستەڵاتى كوردیى تووشی نەخۆشی هیستریا بوونە كار واى لێهاتووە كەسیان نەماوە لە ئۆردوگاى شۆرش خێمەیەكیان بەناوى عەشیرەتى زەنگەنەوە داناوە كار بۆ لیستى كەرە دێزە دەكات ئەمە كارێكى ئاساییە و مافێكى لیستەكەیە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن وەك هەر لیستێكى دى بەڵام كارەساتەكە لەوەدایە كەسێكیان داناوە بەناوى (عوسمان تەیب) ى كۆنە جاش و مستەشار و خۆفرۆش دەبوو ئەم كەسە دەبەنگە وێنەى (تەحسین شاوەیس) ى كۆنە بەعسی و مستەشارى هاورێى هەڵبواسییایە ,چونكە لیستى كەرە دێزە كەسی وایان بەدەستەوە نەماوە دەبێت ناچاربن پەنا بۆ كەسانى وا بەرن بۆ ئەوەى بانگەشەى هەڵبژاردنیان بۆ بكات و دەستەڵاتى كوردى ئەم جۆرە ئینسانانە دەكەنە پۆستى باشەوە و كەسانى خاوەن قوربانى و كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالە بەرێزەكان دەكەنە فەرامۆشییەوە .
رۆژانێك بوو لاوانى زەنگەنە پێشمەرگەى تیپەكانى (51) ى گەرمیان و (21) ى كەركوك و (57) ى سەگرمەو كەرتى چوارى جەبارى بوون ئەو كات ئەم (عوسمان) ى كۆنە جاشە لەباوەشی رژێمى گۆر بەگۆرى بەعسیزمدا بوو راوى پێشمەرگەى دەنا و كارى بۆ حیزبى بەعس دەكرد و خەڵكى قارەمانى ئەم دەڤەریان دەدایە دەستەوە كەچى ئێستاش لیستى كەرە دێزە بەهەمان سیستمى عەقڵیەتى شۆڤینیزمى بەعسیزم هەمان كار دەكەن پەنا دەبەنە بەر ئەم جۆرە پیاوانە كە هەموو كەس رابووردویان باش دەزانێت و چیان بەخەڵكى هەژار و كەس وكارى پێشمەرگە كردووە ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت كەوا دەسەڵاتى كوردى لەكۆتایی تەمەنیدایە پەنا دەباتە بەر ئەم جۆرە جاشانە چونكە كەسی راستگۆ و بەوەفا و خاوەن ویژدان لەتەك ئەم لیستەدا جێیان نابێتەوە ,ئێمەش وەك كور كچانى عەشیرەتى زەنگەنە و كەسو كارى قوربانیى ئەم خاكە پیرۆزە وەك مۆم لەكوچە و كۆلانەكانى شۆرش دەگەشێینەوە و دەستەڵاتى مافیایى ئەم دوو بنەمالەیە سوك و رسوا دەكەین و بگرە تێكۆشەرەكانیش هەموو پلە و پاپە و پۆستەكانى ئەم دوو بنەماڵەیە رەتدەكەنەوە,چۆن لەباوەشی گەرمى گەلدا بوونە ئێستاش وان لەناو دڵ و دەروونى جەماوەرى بەشەرەفى ئۆردوگاى شۆرش و گەرمیاندا ,هەوڵدەدەین ئەو سامانە گشتییەى كەئەم دەستەڵاتە پاوەنى كردووە بكرێتە پرۆژەى خزمەتگوزارى بۆ ئۆردوگاى شۆرش و گوندە رووخاوەكان .
دیارە ئێمەى لاوانى عەشیرەتى زەنگە بروامان بەعشیرەتگەرایى نییە بەڵام هەردوو دەستەڵاتى مافیا ئەوەیان دروستكردۆتەوە بۆ مانەوەى خۆیان لەگەڵ رێزى زۆرمان بۆ هەموو عەشیرەتەكانى دیكەى كوردستان ,لەم سایتە ئازیزە سەربەخۆیەى كوردستان پۆست داوا لەسەرجەم گەنجان و لاوان و كەس و كارى ئەنفالكراوەكان دەكەین ئەوانەى كە كەسانى وەك (عوسمان تەیب) و هاوشێَوەكانیان ئەنفالیان كردووە دەنگى خۆتان بدەن بە لیستى (گۆران) وەدەبێت ئەو جاش مستەشار و خائینانە لەبەردەم پێ ى بەرێزتان داركارى بكرێن و تۆڵەى هەمووى لێ بكرێتەوە .
تكایە كەس بروا بەئەو جاشە نەكات و ئەوانەى بەناوى عەشیرەتى زەنگەنەوە كار بۆ لیستى كەرە دێزە دەكەن بێبەرین لە ئێمە و ئیتر بۆ پێشەوە بەرەو گۆرانى سەرتاسەرى
دەنگمان و رەنگمان بۆ گۆرانە هەر بژى لیستى گۆران كە نایەڵیت ئەم جۆرە كۆنە بەعسیانە جێگاى ببێتەوە لە لیستەكەیان بۆیە ئێمەش لەخزمەتى لیستى گۆرانداین و ئامادەیى ئەوەمان تێدایە دەنگ بە گۆران بدەین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست