کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک خوا بناسه‌!!!

Sunday, 03/04/2011, 12:00





جه‌نابی سه‌رۆک من تاکێکی ئه‌م میله‌ته‌م که‌تۆ سه‌رۆکایه‌تیان ئه‌که‌یت....تۆ ئێمه‌ناناسی چونکه‌زۆر سه‌خته‌سه‌رۆکێکی وه‌ک تۆ میله‌ته‌که‌ی خۆی بناسێت و له‌دڵ و ده‌روونی میلله‌ت تێبگات،به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌من و میلله‌ت تۆ ئه‌ناسین و هه‌موو ورده‌کاریه‌کی مێژووی ژیانی ئێستا و ڕابردووی خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت ئه‌زانین..
تۆ، من و میلله‌ت ناناسیت چونکه‌دووری لێمانه‌وه، ‌تۆ له‌کۆشکه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش ئه‌ژیت و گه‌وره‌یی و خۆ به‌زل زانیتان ڕێگات نادات ته‌نها بۆ جارێک دابه‌زیته‌خواره‌وه‌و گوزه‌رێک به‌ناو ئازاره‌کانی میله‌ته‌که‌تدا بکه‌یت، گوێیه‌ک بیت بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌شه‌قامه‌کانه‌وه‌هاواریان ئه‌گات به‌عه‌رشی خوا به‌ڵام هاوار و سکاڵایان ناگات به‌عه‌رشه‌که‌ی تۆ...
جه‌نابی سه‌رۆک ماوه‌یه‌که‌ده‌ستت کردوه‌به‌نامه‌نووسین و له‌ڕێگه‌ی نامه‌کانته‌وه‌له‌گه‌ڵ من و میلله‌ت ئه‌دوێیت‌هێنده‌دوریت لێمانه‌وه‌نه‌ده‌نگت نه‌ڕه‌نگت ناگات پێمان بۆیه‌په‌نات بردۆته‌به‌ر نامه‌نوسین..له‌نامه‌کانتدا به‌من و میلله‌ت ئه‌ڵێیت که‌ئێمه‌ت خۆش ئه‌وێت و تۆش په‌رۆشی ئازادیه‌که‌ی ئێمه‌یت، هه‌موو هه‌وڵێک ئه‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بیر و نوکی قه‌ڵه‌مه‌کانی ئێمه‌بپارێزیت و دژی ئه‌وانه‌یت که‌گه‌نده‌ڵن و به‌لوله‌ی ده‌مانچه‌کانیان بیری مێشکمان ئه‌پژێن و نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانمان ئه‌شکێن، به‌ڵام له‌نامه‌کانتدا بۆ ده‌ست و پێوه‌نده‌کانت فرمانیان پێ ئه‌ده‌یت که‌به‌ده‌مانچه‌لێیان مه‌ده‌ن به‌ڵکو به‌بی که‌ی سی، نووکی قه‌ڵه‌مه‌کانیان مه‌شکێنن به‌ڵکو وورد و خاشی بکه‌ن و بیهاڕن بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر نه‌توانن به‌کاری بهێنه‌وه‌..
ئاخر سه‌رۆک خوا بناسه‌!! تۆ سه‌رۆکی سێ شاری بچووکی ئه‌م هه‌رێمه‌یت، که‌چی به‌سێ چوار ساڵ جارێک له‌عه‌رشه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش نایه‌یته‌خواره‌و سه‌ردانی یه‌کێک له‌م شارانه‌بکه‌یت به‌ڵام له‌ساڵێکدا سێ چوار جار زیاتر سه‌ردانی نه‌مسا و ئیتاڵیا ئه‌که‌یت..
سه‌رۆک خوا بناسه‌!! نه‌وه‌کانی ئه‌نفال، مناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌، رۆڵه‌ی هه‌ژار و خێر نه‌دیوی ئه‌م میله‌ته‌وه‌ک نه‌وه‌کانی تۆ له‌قوتابخانه‌ی شوه‌یفات و قوتابخانه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا ناخوێنن، ئه‌وان تا ئێستاش به‌سه‌رما و گه‌رمه‌ئه‌بێ به‌پێ له‌گوندیکه‌وه‌بچن بۆ گوندیکی تر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هیچ نه‌بێ ساڵێکی تر بخوێنن..
سه‌رۆک بۆ خوا ناناسی !! گه‌نجه‌کانی میلله‌ت وه‌ک گه‌نجه‌کانی بنه‌ماڵکه‌ی تۆ له‌سه‌ر خوێنی میلله‌ت ناژین، به‌ڵکو به‌ڕه‌نجی شانی خۆیان ئه‌ژین و په‌رۆشی ئازادین، چیتر ناتوانن له‌ئاستی گه‌نده‌ڵێ و نا دادپه‌روه‌ری ده‌ست و پێوه‌نده‌که‌ی تۆ بێده‌نگ بن و با‌نگی ئازادی ئه‌ده‌ن به‌گوێی ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئێوه‌بیر ئه‌که‌نه‌وه‌، چیتر رێگه‌ناده‌ین ئێوه‌خاوه‌نی هه‌موو شتێک بن، چیتر رێگه‌ناده‌ین ئێوه‌به‌زه‌بر و زه‌نگ و به‌به‌رنامه‌کۆنه‌په‌رستیه‌که‌تان فه‌رمانڕه‌واییمان بکه‌ن، چیتر ڕێگه‌ناده‌ین ئێوه‌ئازادیمان بخنکێن و خۆمان و قه‌ڵه‌ماکانمان بکه‌نه‌ناو تابووتی مه‌رگه‌وه‌، ئێمه‌ئه‌و ده‌نگه‌ین به‌ئێوه‌کز نابین، ئه‌و ووره‌یه‌ین به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێوه‌سار نابینه‌وه‌، ئه‌و ته‌وژمه‌ین که‌ڕاتان ئه‌ماڵین، ئێمه‌هاوه‌ڵاکانی سۆران و سه‌رده‌شتین، هاو قه‌ڵه‌مه‌کانی ئه‌و زاتانه‌ین که‌به‌ووشه‌کانمان عه‌رشه‌که‌تان ئه‌هه‌ژینین، ئێمه‌هه‌ریه‌کێکمان وشه‌یه‌که‌ین و به‌هه‌موومان رسته‌یه‌ک ئه‌بین بۆ ئه‌وه‌ی دیووی راستی ئێوه‌روونتر پیشان بده‌ین...
سه‌رۆک تۆ وه‌کو میلله‌ت ناناسیت، تکایه!‌تکــــــــایه‌! خوا بناسه‌....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە