کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ / لێژنەى چاكسازى مەكتەبەكان(ى.ن.ك) لەبارەى راگەیاندنى یەكیتى چیتان دەسكەوت؟

Tuesday, 03/02/2009, 12:00


یەكێك لەو لێژنانەى كە دیاریكرابوون بۆ چارەسەرى كێشەكانى ناو یەكیتى لێژنەى مەكتەبەكان بوو،لێپرسراوى ئەو لێژنەیە هەڤاڵ(عومەرى سەید عەلى) بوو،كاك عومەر بەیەكێك لە تێكۆشەرە پاك ودیارەكانى ناو مەكتەبى سیاسى ویەكیتى دەناسرێ كە بێغەڵ وغەشە،بۆ یە ئێمە چاوەڕێمان دەكرد ئەو لێژنەیە لەووردودرشتى ئەو مەكتەبە بكۆلێتەوە ،بەدواى گرێ كوێرەكاندابچى كە بوونەتە هۆى چەقین ودواكەوتنى ئەو مەكتەبە لەرووى راگەیەندنەوە.
ئەوەى ئێمە بیستومانە ئەو لێژنەیە كۆبونەوەى بەمەكتەبى راگەیاندن كردوە،بەلام لێژنەكە سەردانى هەموو ناوچەكانى نەكردوە بەتایبەت ئەو ناوچەو شوێنانەى كە راگەیاندنى یەكیتى لێیە!وەك شارى هەولێر بە نمونە/لە هەولێر واتا راگەیاندنى یەكیتى لە هەولێر غەرقى كێشەو ملمڵانى  وتەكەتولات بۆتەوە!دەبوایە نوێنەرى لێژنەكە سەردانى هەولێرى بكردبایە یا كەسە دیارەكانى ناو ئەو كێشانەیان بانگ بكردبایە بۆ ئەوەى لە هۆكارى كێشەكان بكۆلنەوەوبزانن!
ئێمە ئاگادارین كە (ئازادجوندیانى) ودارودەستەكەى راپۆرت وتقریرى ناراستى پێداون وبۆى خوێندنەوە،دەبوایە ئێوە بەو راپۆرتانە بڕوانەكەن ،دەبوایە پێیان بلێن /كەواتە ئەى ئەو هەموو نووسین وفەوزایە چیە لەسەر راگەیاندنى یەكیتى ؟ئەگەر ئێوە راست دەكەن دەبوایە ئەو نووسین وفەوزایە نەبووایە.
كاك عومەر .....زور بەسەراحەت دەمانەوى پێت بلێین /وەرە بو هەولێرولەگەڵ ئەو بەرپرس وكادیروكارمەندانە دابنیشەو بكەوە گفتوگو داخوا ئێمە كێشەمان چیە؟لێمان بپرسە ئێوە فەوزەوین یا كادیرى راستەقینە؟لێمان بپرسە ئێوە دزن یا ئەوانەى ئێستا لەگەلتان درۆدەكەن؟ لێمان بپرسە ئاخو  بو تائێستا هیچ كەس بەپیر كێشەكەى ئێمەوە نەهاتووە؟لێمان بپرسە وەرن بزانم ئێوە چیتان لەسەر (جوندیانى) ودارودەستەكەى هەیە؟ئینجا ئێمەش بەراستى وبەبێ ترس پێت دەلێین/ئەو ئازادە نەك هەر دزوگەندەلە،بەلكو داوێن ناپاك وتەكەتولچى وبەدرەوشتیشە.لێرەدا سەرنجتان رادەكێشین بو  چەند نمونەیەكى بەسیت گەرهاتنە لامان نمونەى گەورەتر وباشترتان دەخەینە روووەك/
*نسریەى نوسینگەى هەولێر (75)ملیۆن دینارە،جەگە لە داهاتى ریكلام ووەرگرتنى پارە لەم لاوئەولا،دەزانى ئەو هەموو پارەیە بۆ چى وبوكى  سەرف دەكرێ ؟بێگومان دەدزرى  !!!وەرە با بەمستەمسەكات بۆت روون بكەینەوە.
*پەیامنێرو وێنەگرومۆنتێر لەبەر ئەوەى وەك پێویست مووچەیان پێنادرێ ناچارن لەدەرەوە داواى یارمەتى لە لێپرسراوانى حیزبى وحكومەت بكەن.
*بەئاشكرا كامیراوئامێرى مونتاژ لە تەلەفزیۆن دەبردرێتە دەرەوە بۆ كاسبى!!واتا بۆ ئاهەنگ ومناسەباتى شەخسى ئامێرەكانى راگەیاندن بەكرێدەدرێن!!وەرە با سەدان نمونەت بخەینە بەردەست.
*كاتێك كە لێژنەى كرین سێ  مانگ جارێك دیارى دەكرى هەموو جارێك كەسێكى نزیكى خۆیان دەكەن بەسەرۆكى لێژنە تا بەئارەزووى خۆیان بدزن وببەن!
*چەندین ئۆتۆمۆبێل فرۆشراون بەبى  ئەوەى پارەكە گەرابێتەوە بو  سندوق.
*لەناو لیستى مووچەدا چەندین ناوى وەهمى ونەزانراوهەن !ژمێریارى هەموو جارێك دەست لەسەر ناوەكان دادەنى  تا كەسى تر ئەو ناوانە نەبینێ!
*بۆ لێژنەى هەلبژاردن تەنیا خزم وكەس وكارى جوندیانى دانراون ئەوەش دیارە بۆ چ مەبەستێكە.
لەگەڵ دەیان نمونەى تر
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە