بەپەلە گەورەترین كێشەو ململانێ لەناو لەشكرى پارتى و دەزگاى هەواڵگرى پێشمەرگەدایە...
Wednesday, 04/05/2011, 12:00
ئەگەر چى تائێستا كێشەو ئاڵۆزى لەنێوان یەكەكانى سەربە (فلك) واتە فەرماندەى لەشكرى كوردستانى پارتی دایە تائێستا ئەویەكانە وەكوپێویست ڕێك نەخراون وبەشاراوەى ماوەتەوەو بەڕواڵەت وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگە و بەشەكان ولیواو فەوجەكانى یەكیگرتووە و هەردولا واتە پارتی و یەكێتى میلاكى خۆیان هەیە بەناو وەزیرى پێشمەرگە شێخ جعفر ناتوانێت تەنهایەك پێشمەرگەى پارتى بگوازێتەوە .
یاخود لێپرسینەوەى لەگەڵدابكات و بەپێچەوانەوەش جێگرى وەزیرى پێشمەرگە بەهەمان شێوە لەدەركردنى بڕیارو فەرمانەكانیشدا هەركام لەوەزیرو بریكار واژوو لەسەر میلاكى خۆیان دەكەن وەئەمەش ڕەنگى داوەتەوە بۆخوارەوەش بەهەمان شێوە
تابلۆى ئۆتومبیلە سەربازیەكانى فلك و ه.پ.ك بەناوكراون بەتابلۆى وەزارەتى پێشمەرگە وتائێستاش لەهەندێشوێن نەكراون.
لەڕوى مووچە و پێداویستى وئالیاتى سەربازى زەوى تا ئاسمان جیاوازى ونابەرامبەرى تێدایە وە هەندێ جار لەوتەى پێشمەرگە دێرینەكانى پارتیدا خۆیان وەكو ئارتەشەكەى پاش انقلابى اسلامى ایران دێتە بەرچاو سوپاى پازداران پڕچەك و جبەخانەدا گۆشەگیركرابون .لەگشت فەرماندەیو یەكەكانى فلكى پارتى دائێستادەنگى ناڕەزاى وگلەى وگازندە دەبیسترێت بەڵام لەترسى موچەو نانبڕین كەسناتوانێ دەنگ هەڵبڕێ لەبەرئەوەى وەكو پیشەى هەمیشەییان پارتی و بەرپرسانى ڕەخنەى بەرامبەریان پێ قبوڵناكرێ بەحوكمى ئەوەى خۆم لەسنورى فەرماندەى سلێمانى ئەركو واجبم هەیە ئەم كێشانە زیاتر بەرچاودەكەون بەتایبەت لەنێوان بەرپرسانى فەرماندەیى و لاوازى بەرپرسى یەكەمى ئەم فەرماندەییە كە(ملاعلى زمناكۆیە) كەتەنانەت دەسەڵاتى بەسەر خێزانەكەیو ماڵومنداڵەكەى خۆشیانییە چ باس ئەوەى كەبەرپرسی یەكەیەكى سەربازى بێت.لەم فەرماندەییەدا بەمیزاجى شەخسى كاردەكرێت و ناعەدالەتیو نایەكسانى هەیە ولەئاست هەقوڕاستیدا تەشەنوجاتیان بۆ دروست دەبێت.
ئاگادارنین لەوەى كە زەمەن گۆراوەو تەكنەلۆژیاو پێشكەوتن ناكرێت بەئەقڵیەتى كۆنو سەردەمى شاخ پڕبكرێتەوە .
شۆڕشێك بەڕێوەیە بەڵام ئەمجارەیان شۆڕشى پێشمەرگەى شاخ وكوراِنى ڕۆژى تەنگانە دژى زوڵم وناعەدالەتیو نایەكسانى وپاشماوەكانى بەعس وكوڕەكانیان لەناو پارتى داو هەردەم چاوەڕوانى تەقینەوەى لێ دەكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست