بنەماڵەی بارزانی پەڵەی ڕەشن به نێو چاوانی کوردەوە
Monday, 14/02/2022, 19:30
عائلة البارزانی بصمة العار علی جبین الاکراد
پارتی واتا بنەماڵەی بارزانی بەکوردی و کرمانجیەکەی ، مێژووی بنەماڵەی بارزانی خۆی لەخۆیدا، ئۆقیانوسێکە لەشەرمەزاری و کارەسات نەك تەنها بۆ خودی بنەماڵەی بارزانی، ئەو ئۆقیانوسە شەرمەزاریە، مەخابن بۆ هەموو کوردێکیش بوەتە مایی شەرمەزاری و ئابروچوون ، عادەتی ماڵی بارزانی وا بووە، هەر کاتێ کەتنێکیان کرد بێت، کەتنەکەیان بەبەری کوردا کردوە و میلەتی کوردیان پێوە تلاندوە، هەردەموو هەمدیس بنەماڵەی بارزانی هەستاون بەهەڵگرتنی دروژمی درۆزینەی شۆڕش لەپێناوی ئازادی کورد"دا ، مێژویی میلەتی کوردیان خستۆتەناوئۆقیانوسێیك پڕ لەشکستی و نا ئومێدی ، شەرمەزاری و خیانەت و خیانەتکاریەوە. ئاشبەتاڵ و کورد کوژی و نۆکەری و خۆ هەرزان فرۆ شکردن بەدوژمنانی میلەتی کورد ، پیشەیەکی حەیاتی ئەم بنەماڵیەبووەبۆ مانەوەی خۆیان و دەسەڵاتیان بەسەر کورد"دا . هەردەم بنەماڵەی بارزانی نەتەوەی کوردیان نوغور کردوەلەناو ئەو ئۆقیانوسەخیانەت بازاڕیەیان . هەر بەمەبەست ئەم بنەماڵەیە ویستویانە تاكەکانی کۆمەڵگای کوردی بەشێوەیەكی زۆر ترسناک توشی داڕمانی کەسایەتی تاکی کورد بکەن کەشەرم لەکورد بوونی خۆیان بکەن . لەمڕۆدا ، لەهەموو سەردەمەکانی تر زۆرو بەزیادەوە تاکی کورد لەبەرامبەر داگیرکەرانی کوردستاندا، شەرم لەکورد بوونی خۆیان دەکەن لەباشوردا خۆیان بەکەمئەندام دەزانن لەئاستی دوژمنەکانیاندا . داسەپانی ئەم سیاسەتی هەست کردنەی کورد باشور بەخۆ کەم زانین لەبەرامبەر داگیرکەردا ، سیاسەتێکی داڕێژاوەی داگیرکەران بۆ لەناو بردنی تواناکانی میلەتی کوردەلەبەڕێوەبردنی کیانی خۆید ا، داگیرکەران کوردستان هەمیشەو هەردەم سودیان لەم بنەماڵەیە، بینیوەبۆ ئەنجامدانی پیلانی سیاسەتی داگیرکاری و کاولکاریەکانیان و دروستکردنی هەستی خۆ بەکەم زانین لەناو نەتەوەی کورد" دا لەبەرامبەر نەتەوە دەستڕۆکانی ناوچەکەدا ، بێ شك بەنۆکەرایەتی و جاشایەتی کردنی بنەماڵەی بارزانی هاوکار بووە بۆ داسەپانی ئەو سیاسەتەنەعلەتییەکەخۆ بەکەم بینیەکردۆتەبەری تاكی کورد'داو وەبووەتە بەفاکتێکی تاڵەکەبەدرێژای مێژووی خەباتی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری ، نەتەوەی کورد بەو ئازارەی بێ ئیرادەییەوە دەنالێت و دەتلێتەوە. وشیار زێباری " عارەبەکان ، وەکوو پارتێ یان ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانی نای خوێننەوە، بەڵکو وەکوو کوردێکی دزو گەندەڵ و دەست و دامێن پیس و پاشێل بۆگەناوی تەماشای دەکەن . بنەماڵەی بارزانی هەمیشەدەستی پیس و پاشێلی خیانەتکاری و دزوی گەندەڵیەکانیان بەنەتەوەی کورد"دا دەسڕنەوە، ئەوەندە دەستی پیس و خیانەتکاری ونۆکەریان بەنەتەوەی کورد "دا سڕیوەتەوە، کوردو دۆزەڕەواکەیان کردۆتە دەسماڵێکی لەکاوی تەڵخو پەڵەپەڵاوی پیس و نا پەسەندو بێی ئەهمیەت لەدونیادا ، . ئەم ئابروو چونەی خاڵی سەرۆک بارزانی ، کەخۆی و بنەماڵەکەی خوای خیانەت و خیانەت کاری و شکست و ئاشبەتاڵی سیاسی و ئەخلاقین ، دڵنیام لەئایندە" دا ، ئەم کەتنەی خاڵی بارزانی دەبێتە( بصمەالعار علی جبین الاکراد) لەمەو بەدوادا عارەبەشۆڤێنیستەکانی عێراق ، ئەم ئابروو چوونەی مستەر وشیار زێباری دەیکەن بەمۆرێکی ڕەش لەهەموو هەڵسان و دانیشتنێکیاندا دەیدەنەوە بەنێو توێڵی تاك بەتاکی نەتەوەی کورد"دا . وشیار زێباری و هاو شێوەکانی وشیار " کەخاوەن پۆست و پلەی وەزاری و پەرلەمانی بوونەلەناو حکومەتی عێراقی "دا، لەکن عارەبەکان بەنوێنەری نەتەوەی کورد ئەژمار کراون ، بۆیەگەندەڵ و دزی و داوێن پیسیانیش دەخەنەئەستۆی میلەتی کوردەوەو ناو بانگی کوردی پێ لەکەدار دەکەن . وشیار زێبارییەکانی کورد بۆ گیرفانی خۆیان دزی و گەندەڵی دەکەن کەچی بوونەتە" بصمەالعارو پەڵەڕەش و شورەی بەنێو چاوانی کوردوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست