دادگای گه ل له ئان و سات دایه
Tuesday, 31/10/2017, 18:43
ئه وه ی له کوردستان رووی داوه و ڕووده دات ، کێشه ی میله تێکه که دوو بنه ماڵه ی ناشۆڕشگێر له شسته کانی سه ده ی ڕابردودا، خه ریکی چاندنی تۆی دو به ره کی و ڕقه و کێنن ،له نێوان چین و توێژه کانی کوردا. هه میشه شکسته سیاسی و عسکریه کانیان بیانوی له رزۆك و دور له ڕاستیه وه بۆخۆ ده رباز بون له شکستیه کانیاندا هۆنیوه ته وه ، ته نانه ت خۆیانیش باوه ڕیان به ئه و هۆنیناوه ی خۆیان نه هێناوه! هات وه کو میله ت باوه ڕیان پێ بکات !!! سه ره ڕای ئه وه ش هه ر به رده وام بونه له چه واشه کاریه کانیان بۆ فریودانی شه قامی توڕه ی کوردی ..
وا ئێستایش بارزانی به هه مان نه فه سی سیاسی باوکی له ئاشبه تاڵه که ی ١٩٧٤ ده یه وێت خۆڵ بکات به چاوی جه ماوه ری کوردستانا ، ئه یه وێت به ئه و بڕو بیانوه بێ مانایی خۆی له م شکستیه ی که به سه ری کوردی باشوردا هێناویه تی خۆی ده رباز بکات ، به چه ند ڕسته یه کی سوای ڤیدیۆ تۆمارکراوه که ی . به و جه ماعه ت چاقۆبازو کوڕه مسته شارو خه فیف وبه عسیه کۆنانه ی به رده می په رله مان ، هێرش کردنه سه ر (ڕابون معروف) و سوتانه ی مکۆی گۆڕان ومه ڵبه ندی یه کێتی له زاخۆ ، ئاژاوه گێری و ئاگری و فیتنه ی شه ڕی ناوخۆی له کوردستانا دروست بکه ن !!
بێی گومان ئه م سیناریۆیه ی بنه ماڵه ی بارزانی بۆ شڵه ژاندنی بارودۆخه که یه تا بتوانن جه ماوه ری توڕه ی کورد پاڵنێنه ناو ئه و گۆمه لێخنه وه تاوه کو خۆیان له دادگایی گه ل ڕزگار بکه ن .
ئه مڕۆ جه ماوه ری توڕه ی کوردستان ، له هه مو مه رامه ئاژاوه گێڕیه کانی ئه م دوو بنه ماڵه ی کوردستان تێگه یشتون و حاڵیبونه ، به تایبه تیش بنه ماڵه ی بارزانی بۆیه ده ر ئه نجام گه ل بڕیاری یه کلا که ره وه ی خۆی ده دات ، له سه ر ئه م دو بنه ماڵه کاره ستاهێنه ره ، ئه مه ش به دور خستنه وه یان له ژیانی سیاسی کوردستانداو ڕاپێچی کردنیان بۆ به رده م داداگای گه ل بۆ لێپرسینه وه ی یه کجاره کی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست