بنەماڵە وحزبە هاوچارەنووسەکان!
Saturday, 18/06/2016, 10:56
دیارە دووبارەبوونەوە و لە یکچوونی چارەنووس لە مێژوی مرۆڤایەتیدا لە مێژوا ئەم دوو بارەبوونەوەیە زۆر لە هاوچارەنووسی مرۆڤەکاندا ڕوویانداوە. جا ئەگەر دور بێت یان نزیك ئەم هاوچارەنوس بونە و هاو قەدەرانەی مرۆڤەکان زۆرن لەمێژوی مڕۆڤایەتیدا.
سەدام نمونەیەکی نزیکی ئەم سەردەمەیەئەو چارەنوسەدۆزەخیی بۆ خۆی و بنەمالەو حزبەکەی هەڵبژارد کەدەر ئەنجام بوەبەمێژویەکی هەرەس خواردوی دەسەڵاتی یەک بنەماڵەو یەکحزب لەئێستا و ئایندەدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین.. ئەگەر چاو بخشێنێنەژیانی سیاسی سەدام ، ئەوەئەبینین بەڕوونی بێ هیچ تارمای سەدام هەر لەسەرەتای دەسەڵاتیدا زۆر بەزۆڵانەهەستا بەلەناو بردنی ئەوانەی کەترس و کۆسپ بون لەدوا ڕۆژدا لەهەمبەر خەونی دەسەڵاتی ڕەهایەتی بونی لەناوی حزبی بەعسا. هەموو چەنسەکان بۆ بون بەحاکمی موتڵەق وبێ هاوتا و تاک و تەنها لەناو بەعس و عێراقدا یاوەر بون بۆ سەدام ، هەر بۆیشەگڕی ئاگری غرور لەناخیدا ڕۆژانەئۆقرەی لێ بڕی بو بەهەمو لایکدا کەوتو بوەتەقەلای لەناو بردنی ئەوانەی ترس بون لەبەردەم ڕیگای خەونەکانی ئایندەی سەدا مدا..
هەڵگیرسانی شەڕی نێوان عێراق ئێران لەلایەن سەدامەوەجا ئیتر بەفیتو دیزاینی دەزگا سیخوڕیەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بوبێت ئەم شەڕەهەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران پاڵەوانو کارەکتەری جێ بەجێی کردنی سیناریۆکانی ئەو شەڕەی عێراق و ئێران سەدام بوو..
هەرچەندەسەدام لەو شەڕەدا سەرەڕای ئەو هەموو کۆمەکی وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی وعەرەب بەگشتی وئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپیەکانیش لەگەڵیدا، چی بەچەک وتەقەمەنی ڕاوێژکاری و هەواڵگیریەکانیان بۆ پاڵپشتی کردن لەسەدام ئەوە بو سەرکەوتنەی بەدەست نەهێنا کەغروری سەدام دامرکێنێت، هێوری بکاتەوە..
سەدام بەکاولکاریو ئەنفال و کیمیاوی ڕووخانی گوندوشارۆچەکانی کوردستان و جێنۆسایدکردنی گەلی کورد لەباشوری کوردستاندا زیاتر ناو بانگی دڕندەی و دکتاتۆێکی ناوچەی و جیهان دەرکرد ، مەخابن ئەمریکاو ئەوروپا گڵۆپی سەوزیان بۆ سەدام هەڵکردبوو کەئەم ڕی دانەبەسەدام بەئەنفالوکیمیبارانو جینۆسایدی کردنی کورد پاداشت کردنەوەی ئامریکیەکان و ئەوروپیەکان بو بۆ ئەو گوێ ڕایەڵ بوونەی سەدام لەنانەوەی ئەو شەڕە هەشت ساڵەی نێوان عێراق وئێرانا.
داگیرکردنی کویت دوا وێزگای سەدام و عێراق بەعس بو لەشەمەنەفەرەکەی ئەمریکاو ئەوروپا ، ئیدی خەونەکانی سەدام بەبوونی بەقائید ئومەی عەرەبیەو ئەوحەد ، بو بەمۆتەکەی بی ٥٢ و ئیف ١٦ ئ ئەمریکاو ئەورۆپا ، تەنانەت ئەووڵاتانەی کەپاڵپشتی سەدامیان دەکرد لەپێشدا بەشێکی زۆریشیان دۆستی نزیکی سەدام بون ،وەکو مەلیک حوسێنی پاشای ئوردن وعەلی عەبدوڵا ساڵح سەرۆکی یەمەن و یاسر عەرەفات ، دۆستایەتی نێوانیان لەگەڵ سەدام دا کاڵ بوەوە، ئیدی سەدام بێ دۆست و گۆشەگیرکرا لەلایەن وڵاتانی عەرەبی وئەمریکی و ئەوروپیەوە.
شکستی سوپاکەی لەکویتی و ڕاپەڕینی سەرتاسەریەکەی عێراق خۆری دەسەڵاتی حزب و بنەماڵەکەی سەدامی زۆر نزیك کردەوەلەئاوا بون ، سەدام بەهەمو لایکدا کەوتەتەقەلا بۆ ڕازی کردنی ڕۆژئاوایەکان هەمو ئەو تەقەلایانەی سەدام و دارو دەسەکەی بۆ ڕازی کردنی ڕۆژئاوایەکان بەتایبەتیش ئەمریکا بێ هودەبو. وەکو ئنگلیزیەکان دەلێن { توو لەیت } واتا زۆردەرنگ بوو.سەدام گەیشت ئەو باوەڕەوڵاتانی کەنداوی عەرەبی قەناعەتیان بەئەمریکیەکان وهاو پەیمانەکانی کردوەکەسەدام وڕژێمەی بەعس مانەوەیان ترس و مۆتەکەئەبێت بۆ ئامن و ئاسایشی سەر جەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆیەنەمانی سەدام و ڕژێمەکەی نەمانی دڵەڕاوکی و گەڕانەوەی ئامن و ئاسایش ئەبێ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین..
نەمانی سەدام و ڕژیمەکەی بوەئەجیندای سیاسی ڕۆژانەی ئەمریکا بەتایبەتی و هاوپیمانانی بەگشتی ئیتر نەمانی سەدام و ڕژێمەکەی بوەبەئەولەویەتی پرۆسەی ڕزگار بونی عێراقیەکان لەستەم ود ڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە. مەرجی ئەمریکایەکان بۆ لەناو بردنی سەدام پابەند بونی وڵاتانی کەنداو بەگوێ ڕایەڵی بونی ئەمریکا بەتایبەتی سعودیاو کویت پابەند بون نەك هەر لەڕووی ئابوری نەوتەوەبەڵکو توجاری و سیاسیشەوەواتا بەپاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لەکەنداودا.
سەدام بەلەدەستدانی دۆستەکانی و دژایەتی کردنی وڵاتانی کەنداو بەهیچ ئەژمارکردنی وڵاتانی تری عەرەبی ئەوەندە نەمانی ئاسان بوو بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەدو هەفتەئەو هەموو سوپاو هێزانەی سەدام لەناوچون.
لەمڕۆی کوردستانیشدا مسعود بارزانی وبنەماڵەکەی و پارتی هیچ دۆستێکیان نەماوەلەسەر جەم بەشەکانی کوردستاندا جگەلەهێندی لایەن و پارتە دەستکردەکانی خۆیان نەبێت پارتی و بارزانی هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی کوردانی باکورو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوژمنایەتی خۆیانیان بەکردارو هەڵوێست و نۆکەری کردنی دوژمنەسەر سەختەکانی کورد ڕاگەیاندوەشەڕیان لەدژی زۆربەی پارتەڕزگاریخوازەکانی بەشەکانی کوردستانیان کردوە بۆ داگیرکەران. ئەوەتا زۆر بەئاشکرا دژایەتی ئەو بەشەئازاد کراوەی ڕۆژئاڤا دەکەن بۆ ڕازیکردنی دڵی ئۆردۆگانی خوێن ڕێژی لەدژی پارتی کرێکارنی کوردستان و دەهەپەو یەپەژەدا سەنگەریان یەکخستوەلەگەڵ ئەکاپارتی کەدوژمنەخوێن مژی پلەیەکی نەتەوەی کوردا، شەری کوردانی باکورو ڕۆژئاڤا دەکەن بۆ سوڵتانەسەرڵێشێواوەکەی ئەنکەرە.
پەکخستنی حوکومەت و پەرلەمان لەمڕۆدا بۆ چەواشەکردنی جەماوەری کوردستانەکەحکومەتێکی مایەپوچ و نەوت دزو گەندڵ و قاچاخچی کردن لەگەڵ داعش دا لەو بۆ شایەی دستوری و پەرلەمانی و حوکومیەدا هەموو تاوانەکانیان لەبیر جەماوەری ناڕازی بەرنەوەو خەڵک لەدڵڕاوکێ بێ موچەو بێ خزمەت گوزاری بێ ئاو کارەبادا بیری ڕاپەڕین و تۆڵەسەنەوەنەکەنەوە، بەدڵنیاییەوەبارزانی لەم گەمانەیا، ناتوانێ سەر کەوتوبێ ئەو ڕێککەوتنەی نێوان یەکێتی و گۆڕان خەونی سوڵتان بونەکەی لەبار دەباو چی دی پارتی بەهەوەس و میزاجی و بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی کوردستان بەڕێوەناچێی ، منەپۆڵ کردنی دەسەڵاتەباڵاکانی حکومەت لەدەستی ئەم بنەماڵەیەدا وەدر دەنرێ و ڕابردوی سیاسیان هیچ تروسکەهیوایەکی جێی نەهێشتوەکەپارتی یان لایەنێکی کوردی لەهەموو بەشەکانی کوردستاندا باوەڕیان بەبرایەتی و هاو خەباتی و هاودۆستی بێت لەگەڵ پارتیدا ئەوەی پێی دەگوترێ و دەوترێ متمانەو باوەڕبون بەبارزانی و بنەمالەو پارتەکەی لەلای هیچ لایەنێکی سیاسی نەماوەکەهەیان بێی بەپارتی. پارتی وبنەماڵەی بارزانی دەمێکەئەو هاوچارەنوسەی سەدام وبنەماڵەکەی سەدام وبەعسیان هەڵبژاردوەبۆ ئایندەیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست