ڕێکه وتنی ئیستراتیژی وده م به ستن و تەسلیمبوون !!
Tuesday, 10/01/2012, 12:00
له وه ته ی ئه و ڕێکەوتنەی نێوان پارتی و یه کێتی مۆرکراوه ، سیاسه تی ودەمبەستن و هەلوێستوەرگرتن له به رانبەر ڕووداوەکانی کوردستان بەسەر کادرو ئه ندامانی یه کێتی دا چەسپێندراوە .
تاڵه بانی به م سیاسه ته توانیویه تی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر سنوره کانی ئازادی ناو ڕیزه کانی یه کێتی بته نێته وه له به رامبه ر بیرو ڕا جیاوزه کان له ناو حزبه که یدا . لە هەمانکاتدا ئه و جیاوازیه ئایدیۆڵۆژی وسیاسی وفکری و فه رهه نگیه نێوان پارتی و یه کێتیشی سڕیوه ته وه .
له مڕۆدا هیچ جیاوازیەک نابینین له نێوان یه کێتی و پارتی . یه کێتی بووه به پارتیه کی بێ هێزو لاواز له به رده م پارتیه ئه سڵه که ی بنه ماڵه ی مسعود بارزانیدا .
پێموایه یه کێتیه کان له دوای ڕۆیشتنی تاڵه بانی بۆ سه ر ئێسک و پروسکی نه مران له ده به ری بارزان ، به ته واوه تی بۆیان ده رکه وت که تاڵه بانی به ئه و کڕنۆش بردن و پاڕانه وه یه ی له بارزانیه کان ، تۆبه یه کی نه سوحانه ی به یان کرد . که چیتر ئه و هه ڵه یه ی شه ست و شه ش دوو پات ناکاته وه و نابێته مونافسیان . به کورتی کرمانجیه که ی په رچه مه سەوزه که ی تووڕداوه ژێر پێ بنه ماڵی بارزانیه وه و په رچه مه ڕوو زه رده که یشی کرد به ڕه شمه ی ملی خۆی و حزبه که ی . یه کێتیه کان به و خۆ به ده ستدانه وه ی سکرتێره که یان ، ئه ژنۆیان شلبوو . پێیان شۆك بوو که پاڵه وانه که یان دوای ئه و هه موو ململانێیه خوێناویه ی نێوان سه رکرده که یان و بنه ماڵه ی بارزانی ، داوای لێ خۆش بوون بکات له بنه ماڵه ی بارزانی ، تاوه کو بۆ خاتری گوره که ی بارزانی بی به خشن له گوناهه کانی ڕابردووی که کردبووی له ئاستی بارزانی و بنه ماڵه که یدا .
له و ڕۆژه وه ، ئیدی شکسته مێژوویی جه لالیزم له به رامبه ر ی مه لالیزمدا یه کلا بووه بۆ خه ڵکی کوردو جه لالیزمه کانی ناو یه کێتی . له دوای ئه و خۆبه ده ستدانه وه ی جه لال به پارتی ، یه کێتیه جه لالیه کان زۆر به شه رمه وه ئاوه ڕیان ئه دایه وه له ئه و ڕابردوه پڕ ململانێیە ، به رده وامه یان که هه یان بوو له گه ڵ بنه ماڵه ی بارزانی دا .. تاله بانی له م دوایانه دا هه ستی به ئه و شه رمه زاری بوونه ی ناو ڕیزه کانی یه کێتی کرد ، که ده روێشه کانی شه رمه نده ن له جه لالیزم بوونیان . بۆیه له م کۆبوونه وه ی ، دوایانەیدا ، له گه ڵ ئه ندامانی حزبه که ی بۆ ڕاگرتنی باری مه عنه ویان . گوتی (یه کێتی بوون مایەی شانازیه) بێ گومان شانازیه بۆ تاڵه بانی به ئه و ته سلیمکردنه ی خۆی و حزبه که ی توانی بنه ماڵه ی بارزانی له خۆی ڕازی بکات و وه به پارتیه کی ده ستی دوویش له ڕیزه کانی پارتیدا وه ری گرنه وه . ئه و یه کێتیانه ی که تا وه کو هه نۆکه شانازی به ڕابردوویانه وه ده که ن و به هیوای گۆڕانکاری و نوێ بوونه وه ی یه کێتین و له چاوه ڕوانی گۆدۆدا ، تاڵه بانی ڕایگردون .
ئه گه ر خوێندنه وه یه کی قووڵیان بۆ ئه و داوای لێی خۆش بوون پۆزش کردنه ی تاڵه بانی کردبایه ، ئه وە به دڵنیایه وه ، زۆر به ڕوونی و ڕۆشنی بۆیان ده ر ده که وت ، که جه نابی مامه یان ، په شیمانه له دروست بوونی یه کێتی و خه بات و قوربانیه کانی .
له دوای ئه م پاکانه یه ی تاڵه بانی ده بووایه یه کێتیه کان هه ڵوێستی یه کلاکره وه یان بخستایه ته پێش جه نابی مامه وه ، به دوو بژار خۆیانیان له و چاوه ڕوانی بێ هودیه ی ڕزگار کرد بایه ، ئه ویش یان ئاشبه تاڵ به یه کێتی ڕاگه ینێت یان ده رچێته ده رێ له یه کێتی ؟!. به ئه م دوو بژاره ڕۆڵی تاله بانی کۆتای پێ ده هات له هه ردوو حاله ته که دا، به ئاشبه تاڵ له به رده م بارزانیه کاندا ، ده بووه به مسته شارێکی کاتی به عس که چۆن بێ ڕێزو چروك بوو بوون ، له دوای ئه نفاله و ڕووخانی گوندو نه مانی پێشمه رگه ، ئاوهاش تاڵه بانی ئه بوو به سە رکە پیازێکی گه نیوی ناو باسکه ی بنه ماله ی بارزانی . به ده رچوونیش له ناو یه کێتیدا ، یه کێتیه کان شه ره فی یه کێتی بوونیان بۆ ده گه ڕایه وه و مێژوویش شایه تی بۆ قوربانی و خه بات و تێکۆشنیان ئه دا ، که یه کیتیه ئارامیه کان خاوه ن سه روه رین و مێژوویه کی پرشنداریان هه یه له خه باتی ڕزگاری گه لی کوردا . ....ناوه ڕۆکی ئه و ڕێکه وتنه ئستراتیژیه ی نێوان باڵه کانی جه لالیزم و مه لالیزمه کان جگه له گه مەیه کی جه لالیانه نه بێت بۆ به ده سته وه دانی یه کێتیه کان و ڕسواکردنی خه بات و قوربانیه کانی یه کێتی نیشتیمانی کوردستان له م زیاتر هیچی دی تێدا به دی ناکرێت!. .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست