کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه و یه کێتییه ی ته قڵه ی به فیل لێ ئه دا ئێستا پارتی شناوی پێ ده کات !

Monday, 25/04/2011, 12:00






یه کێتی نیشتیمانی کوردستان وه کو مێژوو خاوه نی گه ڵێ سه روه رییه ، خاوه نی ده یان شه هیدی قاره مان و سه رکرده ی شاره زاو دلێر بوو، به ده یان پێشمه رگه ی نه به ردو ئازاو خۆڕاگرو تێکۆشه ر له ڕیزه کانیدا هه بوو، تاکه هیواش بوو بۆ گه لی کورد له دوای هه ره س . هه ر بۆیه ڕیزه کانی یه کێتی چی له شاخ و چی له شاردا که سانێکی زۆری له چین و توێژه کانی خوێنه وارو ڕۆشنبیرو خه ڵکانی خاوه ن هه ڵوێستی بیرو باوه ڕدار به خه باتی کوردایه تی و چینایه تی له خۆ کۆکرد بووه وه . ئه گه ر باسی ڕاپه ڕینی ١٩٩١ بکه ین به ویژدانه وه ، ئه وه ناتوانین ڕۆڵی یه کێتی نیشتیمانی کوردستان له بیر بکه ین ، له ڕاستیدا یه کێتیه کان ڕۆڵێکی سه ره کیان هه بوو له و ڕاپه ڕینه ی به هاری ١٩٩١دا . .
دوای ئاشبه تاڵ بنه ماڵه ی بارزانی له ناو کوردا هیچ ڕه واجێکیان نه ما بوو . پارتی بوون له و سات و کاتانا زۆر شه رم بوو ، به تایبه تی بۆ ئه وانه ی خوێنده وار بوون ، بۆیه که س نه ی ده ویست خۆی شه رمه زاری کۆمه ڵگای کورده واری بکات له و سه رده مه دا . له مێژوودا زۆر جار سودفه و شه نس ڕۆڵی خۆیان بینیوه له دروست بوونی هیچ به شت شتیش به هیچ . بیستومانه له حه کایه ت و چیرۆکه کۆنه کاندا ، زۆر جار به ڕێکه وت و شه نس باز له سه رشان که سانی ئاسایی یان بێ ناو بێ شوهه ره تدا ، نیشتۆته وه و کردویه تی به پاشای وڵات . ئه م ده سه ڵات و هێزو توانای سه ربازی و داراییه ئه مڕۆی بارزانی و تاڵه بانی له سایی گرتنی کویت و له خۆ بایی و بوغرابوونی سه دامدا به ده ستیان هێناوه . سه دام هۆکار بوو بۆ ئه و بازی بە ڕێکه وت و شەنس له سه ر شانی بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی دا بنیشێنێته وه و بییانکاته به ئه م هێزە ، که ئه و ڕۆ هه موو دارای کوردستانیان له بنده ستی خۆیانیان ناوه و به هه وه سی خۆیان ته خشان په خشان به سه ر پاره ی میلله ته وه ده که ن .. . .
ئه و یه کێتییه ی ته قڵه ی به فیل لێده دا و خاوه نی گۆڕه پان و جه ماوه رو چالاکی سیاسی و پارتیزانی کوردستان بوو ، هه نۆکه له سایه ی سێبه ری سیاسه ته حه کیمان و پڕ له حیکمه ته که ی تاڵه بانیدا یه کێتی ، به ده ستی پارتی ڕۆژانه شناوی پێی ده کرێت . .
له دوای ١٧ ی شوباته وه بۆ هه موو جه ماوه ری کوردستان ئاشکرا بوو که یه کێتی جگه له لقی ٦٦ی پارتی هیچی تر نیه (ولا حه واله ولا قووه ته له) له به رامبه ر پارتیدا ، هه ر بۆیه له به رده م لقی شه شدا پارتیه کان ده ستیان نه پارێزت له یه کێتی و غه یره یه کێتیه کان . ئه وه ی له شوبات و دوای شوباتدا بینیمان پارتی له ناوچه ی ژێر ده سه ڵاتی سه وزد ا به ئاره زووی خۆی خه ڵکی کوشت و گرت بێ ئه وه ی هیچ حسابێک بۆ یه کێتیه کان بکات ، ته نانه ت سه ڕۆکی حکومه تی هه رێم که جێگری سکرتێری گشتی یه کێتیه نه یتوانی ڕێبگرێت له هاتنی هێزی زێڕه ڤانی پارتی . لێره به دوادا یه کێتیه کانی ته نها ئه وه یان بۆ ماوه ته وه ئه گه ر باسی مێژووی خۆیان بکه ن ئه بێت بلێن (گا کردی و که ر خواردی) ئه گه ر پارتی بوون له دوای ١٧ی شوباته وه شه رمه زاری بوو بێت ئه وه بێ شك هه نۆکه یه کێتی بوون شه رمه زاریتره .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە