وه‌ڵامێكی کورت لە ماندێلاوە بۆ جەلالیەکان!
Monday, 20/02/2012, 12:00
بێ گومان شوبهاندنی من بە هەر شۆڕشگێڕی لەهەر کوێیەکی جیهاندا بێت ، کەخەباتی کرد بێت لەپێناوی ئازادی و سەر فەرازی گەل و نیشتیمان و چەوساوەکاندا ، جێگای شانازوی و خۆشحاڵیە بۆ من ، چونکو بەئەو شوبهاندنانە هەست دەکەم هاوڕێ هاو سەنگەرو هاو بیرم زۆرن لەدونیادا . .
بەڵام جێگای ئەفسوس و کەسەرو داخێکی زۆرە، جەلالیەك دەم شوبهێنیت بە سەڕۆکە تاوانبارەکەیان کە هەمیشە گەلەکەی کردۆتە پردێک و بەسەریدا پەڕێوەتەوە بۆ لای بەرژەوەندیەکانی ، هە ر کاتێکیش گەلەکەی لە ڕۆژگارێکی سەخت و پەلاماردان و قڕکوژی و ئەنفال و کیمیاوی لەناو بردن و ڕاگواستن و بەعەرەب کردندا بوو بێتتن ، ئەوە تاڵەبانی پێش ئەوەی بۆن خوێن و باروت و دەنگی هاواری منداڵ و ڕۆڕۆی دایکان بێتەگوێ و لوتی، ئیران و تورانیش نەی گرتۆتەوە، بەرەو ئەوروپا تێیتەقاندوەو خەلکەکەیش بەگورگان خواردی دۆستەدێرینە بەعسیەکانی داوە. .
جەلالیەکان ، شەرم بتانگرێ من لەژیانمدا خیانەتم نەزانیوە ، لەزندانیشدا ئامادەنەبووم یەك وشەیەك لەبیرو باوەڕم بگۆڕم و لێ پەشیمان ببمەوە لە بەردەم دوژمنانی گەلەکەمدا ، هیچ کاتێکیش لەژێر هێچ بیانوو باروودۆخێکی سەختیشدا ، ئامادە نەبوومە بۆ یەك چرکەیه‌ك بیرم بۆ شەست و شەش بچێ و خیانەت کەم بەگەل و نیشتیمانەکەم !!! ئا ی کە چەند قێزەوونە کاتێ جەلال بەمن بشوبهێنرێت ، تەنها ئەو دوو دیمەنە بەسە بۆ ڕسوایەتی سەرکردە ئابروو بەرەکەتان ، یه‌که‌م : ماچەجوانه‌که‌ی (سه‌دام) . دووه‌م : نەتان بینی ! بە گۆچانەوە بەلەقەلەق بە چۆکدا هات بۆ ئەوەی تاجە گوڵینەکەی بخاتە سەر گۆڕی ئاتاتورکی کورد کوژەوە . کاتێ ویستیان تورکە ڕەگزپەرستەکانی تورکیا مه‌دالیای (ئه‌تاتورک) بەمن به‌خشن پەیامی من لە ئه‌فریکاوەبۆ ڕەگز پەرستەکانی تورك ئەوە بوو : ئەو مه‌دالیای کەبۆمنتان دانەوە، هەڵیدانە ناو پیسترین زبڵخانی دەرسیمەوە، بەڵکو ڕۆژێك لە ڕۆژان منداڵێکی دەرسیم بیدۆزێتەوە میزی بکات بە سەرو قەبۆزی ئاتا تورک‌دا و هاوار بکات : ئەگەر چی مام جەلال گۆڵبارانی کردی ، ئه‌وەمنیش میزبارانت ده‌که‌م .......... ! ئەم دوو هەڵوێستە سەد دەر سەدە جیاوازەی کۆڵباران و میز بارانە ئەبێتە به‌لگه‌یه‌کی زیندووی مێژوویی بۆ نەوەکانی کورد لە ئێستا و ئایندە وەکو شایەتحاڵێکی هەمیشەزندوو شایەتی ئەوە دەدن کەمن و مام جه‌لال نەبە‌ڕه‌نگ و نەبه‌کردار له‌یه‌ک نا چین (شکور) کاکی عادل عەلی . .
تاڵه‌بانی ماندێلای عیراق عادل عه‌لی 16/1/2012
هه‌ر وه‌ك هه‌موو جارێك، تاڵه‌بانی له‌قه‌یران‌و ته‌نگژه‌كاندا رۆڵی به‌رچاوی بینیوەله‌عیراقی دوای حوكمرانی به‌عسدا ئه‌م پیاوەهه‌میشه‌و هه‌رده‌م رۆڵەمیحوه‌ریه‌كه‌ی سه‌رنجی سه‌رجه‌م ناوه‌ندەسیاسییه‌كان، بگرەمیدیا جیهانی‌و لۆكاڵییه‌كانیشی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
هه‌میشەئارام به‌خش‌و هه‌توانی برینه‌كان بووه
ئه‌گه‌ر قه‌یران‌و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی‌و حوكمڕانی له‌عیراقدا، له‌چاو رووداوه‌كانی رابردوودا به‌هێزتر‌و قورس‌تر دێتەبه‌رچاو به‌جۆرێك كه‌ڕه‌نكەئاسۆی چاره‌سه‌ره‌كان ته‌م و مژاوی بێت‌و ئه‌مجاره‌یان سه‌رسه‌ختانه‌تر پێكهاته‌كانی به‌شدار له‌سیستمی حوكمڕانی له‌عیراقدا به‌تایبه‌تی كوتله‌ی شیعه‌و سوننەبه‌رامبه‌ر یه‌كیان گرتووه‌و په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كان خه‌ریكەله‌چاوه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، وه‌لـێ سه‌ره‌ڕای هه‌موو توندبوونێكی قه‌یرانه‌كه، كه‌چی هێشتا رۆڵی تاڵه‌بانی وه‌كو پیاوێكی سیاسی به‌ئه‌زموون زیاتر به‌رجه‌ستەده‌بێت‌و تاكەچاوه‌ڕوانی له‌تاڵه‌بانی كەبه‌ڕووی چاره‌سه‌ردا هه‌نگاوبنـێ له‌عیراق‌و له‌ئاستی ناوخۆیدا تاقانه‌یه. له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق تاكەسه‌رۆك كۆمار كەهه‌میشەباره‌گاكانی‌و كۆشكی كۆمارییه‌كه‌ی ئارام به‌خش‌و هه‌توانی برینه‌كان بووه‌و سه‌ر له‌به‌ری پێكهاته‌و تایفەسیاسییه‌كانی عیراق په‌نایان بۆ بردووه. هه‌ر بۆیەلێره‌وەده‌توانین لێكچوونێك بهێنینەبه‌رچاو له‌نێوان سه‌رۆك تاڵه‌بانی‌و نیڵسۆن ماندێلای سه‌رۆكی پێشووی باشووری ئه‌فه‌ریقای دوای سیاسه‌تی ئاپارتاید، ئه‌گه‌ر له‌یه‌كچوونه‌كان له‌نێوان ئه‌و دوو تێكۆشه‌ره‌ی رێگای خه‌باتی رزگاری‌و دیموكراسی‌و سه‌رفرازی له‌زوڵم‌و نابه‌رابه‌ری زۆره، به‌وه‌ی كەهه‌ر دوو رابه‌ر ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێبازی ئازادیخوازی، وه‌لـێ له‌یه‌كچوونێكی دیار‌و به‌رچاو ی هه‌ر دوونا‌وبرا‌و یه‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تی دوای قوتاربوون له‌زۆردای و چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌و پاشان رۆڵی به‌رچاویان بینیوەله‌یه‌كخستن‌و یه‌كڕیزی پێكهاته‌كان و هه‌رده‌م رۆڵی كاریزمایی ئه‌و دووكه‌ڵەپیاوەله‌مێژووی سیاسی ئه‌م دوو وڵاته‌دا هه‌رگیز ناتوانرێ نادیدەبگیرێ.
(سمام الامان)ی وڵاته
ئه‌گه‌ر ماندێلا بۆ ره‌شپێسته‌كانی حوكمڕانی دوای سیاسه‌تی ئاپارتاید هه‌وێنی ته‌بایی‌و یه‌كڕیزی بووه‌و كۆتایی به‌حوكمی كه‌مایه‌تی هێناو له‌جێگایدا حوكمی زۆرینه‌ی جێگیر كرد له‌باشووری ئه‌فه‌ریقا، ئه‌وا تاڵه‌بانی به‌گوته‌ی به‌شی زۆری چاودێرانی سیاسی جیهان‌و ته‌نانه‌ت مه‌رجه‌عی ئاینی شیعه‌كان له‌عیراقدا(سمام الامان)ی ئه‌م وڵاته‌یه‌و هه‌ر خودی خۆشی بووه‌تەكۆدی ئاشتی له‌م وڵاتەجه‌نجاڵ‌و پڕ قه‌یرانه‌دا هه‌رده‌م داهێنه‌ری سازانی سیاسی بووه، پشوودرێژیی ماندێلا له‌خه‌بات‌و كونجی زینداندا‌و به‌سه‌ربردنی دەهه‌زار رۆژ له‌ژوورەتاریكه‌كانی زیندان كەمێژوو بووه‌تەشاهدێك و وه‌كو سونبلی خه‌بات‌و به‌رخودان ته‌ماشایده‌كات، ئه‌وا تاڵه‌بانیش خه‌باتی نزیكه‌ی شه‌ست ساڵ له‌گۆڕه‌پانەجیاجیاكانی دا‌و ئێستا وه‌كو پیاوێكی دیپلۆماتیكی یاسایی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی‌و هه‌رێمی‌و ناخۆیدا بووه‌تەمیحوه‌ری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری پێكهاته‌كان‌و رۆڵی كاریزمای ئه‌و له‌قه‌یران‌و ته‌نكژه‌كاندا، هه‌میشەهه‌وێنی چاره‌سه‌ره‌كان بووه، كێشه‌كان له‌سه‌ر نه‌خشەرێگای تاڵه‌بانی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ریان ناوه. ئه‌گه‌ر له‌قه‌یران‌و ناكۆكیه‌كانی ئه‌مجاره‌ش سه‌رنج بده‌ن ده‌بێت سه‌ر له‌به‌ری جه‌مسه‌رەبه‌شداره‌كان هانایان بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانی بردووه‌و گه‌ڕانه‌وەبۆ ساباتەئاشتی هاوه‌ره‌كه‌ی تاڵه‌بانی، به‌مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌روه‌ها چۆن ماندێلا له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی خۆیدا زۆرێك له‌كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی برد، ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه‌ی عیراقیشدا تاڵه‌بانی هه‌مان رۆڵ بگرەئه‌كتیڤتر ده‌بینێ، بۆیەده‌توانین بڵیین كەماندێلای عیراقه. رووداوه‌كان‌و ئاڵۆگۆڕه‌كانی داهاتووش زیاتر ئه‌و رۆڵەدیار‌و به‌رچاوی تاڵه‌بانی به‌رجه‌ستەده‌كات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست