کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویکیلیکس گه مه یه کی سیاسی و ئاژاوه یه کی جیهانی

Tuesday, 25/01/2011, 12:00




هه ر کاتێك ئه مه ریکا تووشی قه یرانگه لێکی سیاسی بوو بێته وه ئه وه هه ستاوه به دروست کردنی قه یرانێکی دی ئه مه یشه به مه به ستی ڕاکێشانی سه رنجی گشتی بووه ، بۆ ناو قه یرانی دووهه م ، لێره دا ئه مه ریکا ویستوویه تی سه رنج و مێشکی گشتی له ده ورو پشتی قه یرانی دووهه ما ، به خولێنێته وه و هۆش و بیری گشتی خه ڵکی پێوه جنجاڵ بکات و قه یرانه سه ره کیه که ی ناوه وه ی وڵاته که یان ، له پێش چاوو دیده ی گشتی جه ماوه ردا وون کا و بی شارێته وه . ئه مه ریکا ڕۆڵێکی کاریگه ری هه بووه و هه شیه تی له سیاسه تی چه واشه سازی له جیهاندا ، هه ر زه مانێی به رژه وه ندیه کانیان ، پێویستی به سیناریویك کرد بێت بۆ سه ر قاڵکردن و سه ر خۆشکردنی بیرو هۆشی گشتی ، کار به ده ستانی ئه مه ریکا هه ستاون به هۆنینه وه ی سیناریۆیه ك . هه ر وه کو چۆن سینا ریۆیی په یوه ندیه سکسیه که ی نێوان کلینتۆن و مۆنیکا له ساڵی ١٩٩٥ هه رایه کی جیهانی دروستکرد و ئه مه ریکیه کانی سه ر قاڵکرد به ئه و کێشه سکسیه ی ناو وایت هاوسه وه . ئه وه بوو له ئه و سه رده مدا بازاڕی سیاسی ئه مه ریکا له و که ین و بینه ی کلینتۆن و مۆنیکادا ، گه رم و گوڕیه کی به خۆیه وه بینی ، چی له ڕووی نوێنه رانی گه له وه چی له ڕووی یاسا و سه روه ری یاساو ده ستوری ئه مه ریکاوه . له م کێشه ی ئۆراڵ سکسیه ی نێوان کلینتۆن و مۆنیکادا به شێکی باش ڕکلام کرا بۆ سه روه ری و یه کسانی یاسا له وڵاته که یان . له و دادگا کردنه ی کلینتۆنا ، ده ر که وت که هه موو ئه مه ریکیه کان یه کسانن له به رده م یاساو داگادا ئه وه بوو به جیهانیان پیشاندا که یاسا له سه روی هه مووانه وه یه له ئه مه ریکا . )Impeachment (
له مێژووی ئه مه ریکادا نۆزده کار به ده ستی باڵایان ئیمپیچمانکروان له نێوانی ئه و نۆزده کار به ده ستانه دا دوو سه رۆکی تێدا بووه ، له دوو کات و وه ختی جیایشدا دادگای باڵای ئه مه ریکا بڕیاری ئمپیچمانه که یانی به سه ردا سه پاندوون . یه که م سه ڕۆك ئه ندرۆ جۆنسن له ١٨٦٨دووهه م کلینتۆن له ١٩٩٩... دیاره ئه وه ی کلینتۆن موئامه ره یه کی سیاسی له پێش و پشته وه بوو ، وه کو داوێی بۆ کلینتۆنیان نابووه وه ، تا وه کو تێکه وێ و له و داوه دا هه ژمونی سیاسی بخنکێنن . ئه وه بوو کلینتۆنیان به ئه و داوه سیاسیه به د نا و ڕسوا کرا . ئیمپیچمانکردنه که ی کلینتۆن و داگای و تێسته مۆنیه که ی ١٩٩٥-- ١٩٩٩خایاند . سیناریۆنیسته کانی ناو گه مه سیاسیه کانی ئه مه ریکا به م کێشه ناو خۆیه وه ، هه موو میدیا بینراو بیستراوه کانی جیهانیان به م سیناریوی ئۆراڵ سکسی کلینتۆن و مۆنیکاوه سه ر گه رم کرد . کۆماریه کان ئه م په یوه ندیه شه وهانیه ی ، نێوان کلینتۆن و مۆنیکایان کرد به چه کێی بۆ شه ڕ کردنی دیموکراته کان ، ئه وه بوو سه رنه که وتنی دیموکراته کان له هه ڵبژارده نی ٢٠٠٠ دا ، به شێکی زۆری ده گه ڕێته وه بۆ ئه و که تنه ی کلینتۆن و مۆنیکا . .
با له بازنه ی ناونیشانی بابته که دوور نه که و ینه وه له نزیکه وه ی ویکیلیکس به بین و بزانین ئه م سیناریۆیی ئاژاوه نانه وه جیهانیه چۆن ئاوها به ئاسانی له ڕیگایی سایدێکی ئه لکترۆنیه وه به ر پاکراو سه رجه م ئه و په یوه ندیه دیبلۆماتیه ژێر به ژێرانه ی ئه مه ریکا ئاشکرا بێت ، بێ ئه وه ی ئه و هه موو فیلته ره ئاسایشه ، به هێزه ی ده زگا گرنگه چاودێریه کانیان ، توانیبێتی بیان پارێزێ له دزین و هاککردن !!! .
گومان له ئه وه دا نیه جولیان ئاسانگ که سێکی بلیمه ت و زیره که له بواری کۆمپیترداو هاکه رێکی به توانایشه ، به ڵام ئه م بلیمه تی و شاره زای و زیره کیه ی ئاسانگ ناتوانێی ئه و سیسته می ئاسایشه پۆڵاینه ی ئه مه ریکا بشکێنێ هه موو ئه و زانیاریانه به ده ست بهێنێ و ئابروویی سیاسی ئه مه ریکای پێی به رێت له جیهاندا . هه ر چه نده ئه مه ریکا ئابروویی سیاسی نه بووه و نایشیبێت، بڵکو ئه مه ریکا به به رژه وه ندی سیاسی کار ده کات . پێشینان ده ڵێن ئه م ماسته موویه کی تێدایه ، به ڵام ئه م به ده ستهێنانی زانیاریانه ، له سه ر په یوه ندیه دیبلۆماتیه کانی ئه مه ریکا له لایه ن جولیان و سایده که یه وه ، به چه ندان گوریسی هه زار مه تری تێدایه . ئه و به ڵگانه ی ویکیلیکس له سه ر سیاسه تی ئه مه ریکا شتێکی تازه و فرێش نیه ، که ئه مه ریکا کرد بێتی له کار و کرداری سیاسی دا ، به ڵکو ئه مه سیاسه تێکی به رده وامی ئه مه ریکا بووه که هه میشه له پیلانداناندا بووه بۆ نه یاره کانی ، له کوێنده رێدا ئه مه ریکا به رژه وه ندی هه بێت له وێی بووه ، له کوێشدا به رژه وه ندی نه بێت ، ئه مه ریکای لێی نیه . .
لێره دا گرنگی و زیره کی جولیان و مه ڵپه ڕه که ی له وه دایه چۆن توانوویانه خۆیان بکه نه جێگای باوه ڕی ئه و ده زگایه ی ناو حوکومه تی ئه مه ریکا که مه به ستی بووه له پا پکڵایزکردن و به ر چاوه خستنی گشتی ئه و زانیاریانه ، بۆ مه رامی ئاژاوه نانه وه ی سیاسی و سه ر قاڵکردنی ڕه ئو بیرو هۆشی گشتی به ئه و سیناریۆیه وه . له هه مان کاتدا ئه و ده زگایه به جو لیانیان ڕاگه یاندووه چۆن و وه له چی به شێکی به ڵگه نامه کانه وه به رده وام بێت له بڵاوه کردنه وه یاندا . ئه و به شه ی که گرنگه ، له و به ڵگه نامانه بۆ ئێمه ی کورد ئه و به شه یه که په یوه ندی هه یه به کوردو کێشه کانیه وه یه ، له ئه و کێشانه ش ، کێشه ی ناوچه داگیرکراوه کانه ، وه له گشتی هه ستیارترو گرنگتر له و کێشانه ، کێشه ی که رکوکه بۆ کورد . بارزانی " بۆ گه رم کردنی بازاڕی سیاسی خۆی هه میشه ئه ی ووت به هیچ شێوه یه ك ئاماده نیین سازش له سه ر که رکوک بکه ین ، که چی به پێچه وانه وه له گه ڵ برا تورکه کانی دا ڕێککه وتووه له سه ر نه گه ڕانه وه ی که رکوك به شایه تی ئه مه ریکیه کان . ئه و زانیاریانه ی ویکیلیکس له سه ر هه ڵویست و کرداری نا کوردانه ی بارزانی و تاڵه بانی هیچ شتێکی تازه و شاراوه نیه به لای میلله تی کورده وه ئه و کردارو سیاسه ت و هه ڵویستی سیاسیانه ی بارزانی و تاڵه بانی ڕیشه یه کی مێژوویی دوورو درێژی هه یه ، بۆیه بۆ کورد زۆر نۆرماڵه تاڵه بانی و بارزانی به ده یان ڕێککه وتنی شاراوه ی خیانه تکاره یان ویکیلیکس په رده ی له سه ر ڕاماڵی ، میلله تی کورد به ده یان ٣١ی ئاب و ٦٦ی به ڕۆژی ڕووناك بینیوه لێیان به ئه و به ڵگه نامانه ی ویکیلیکس شۆك نابن . .
ویکیلیکس گه لێی زانیاری له سه ر هه ڵویسته ی سیاسی و ڕێكکوتنی سیاسی ژێر به ژێرو تایبه تی و گه نده ڵی سه رکرده کانی جیهان و په یوه ندی سیخوڕی ئه مه ریکا له سه رتاسه ری جیهانداو وه کۆکردنه وه ی زانیاری له سه ر نه یارانی و بگره له سه ر دۆسته کانیشی بڵاوکردۆته وه . ئه م کارانه ی ئه مه ریکا شتێکی تازه نییه له سیاسه تی دا کرد بێتی . ئه وه ی لێره دا تازه یه له سیاسه تی ئه مه ریکادا ، ئه و سیاسه ته ئاژاوه گێڕیه یه ، که توانوویه تی هه موو وڵاتانی جیهان له گۆمێکی گوماناویه سیاسیه دا تێخا ، که له ئێستا و ئاینده دا وڵاتانی جیهان و سه ر کرده کانی هه میشه له گوماندا بن له په یوه ندیه کانیان له گه ڵ یه کتر ئه وه ی پێی ده ڵێن باوه ڕ و متمانه کردنه ، له نێواندا نه مێنێت و به چاوه ی گومانه وه بڕواننه دۆستایه تی و په یوه ندی و ڕێککوتنه کانی نێوانیان .
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە