دونیای مەنفەعەت و بەرژەوەندیەکان
Thursday, 28/11/2013, 12:00
لەو کاتەوەمرۆڤ وەکو بونەوەرێك، خۆی لەم هەستیرەدا بینیوەتەوە بەرژەوەندیش لەگەڵیدا سەری قیتو قۆزکردۆتەوە. لەگەڵ نانی هەر هەنگاوێکی مرۆڤەکاندا بەرژەوەندی بەهاوڕێیەتی وهاوشانی مرۆڤەکان لەهاورازو نشێوو تولەڕێکان و شاخ ودۆڵ و بیابان و دەریاو ئۆقیانووسەکاندا، لەگەڵ یکدیدا بەناو میژوا گوزەریان بەو شێون و بارودۆخانەدا کردوە..
ئەم دوانەهاوڕێیەکی هەمیشەیی یەکتر بوونە، هەر بۆیشەمرۆڤ و بەرژەوەندی هەتا وەکو ئیستاو داهاتویش بەیکەوەدەبن و هەرگیزیش لەیکدا نا بڕێن.
مرۆڤەکان ئەگەر لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا هەوڵ و تەقەلاو چالاکیەکانیان بەگڕ بخەن تاوان نیە، بڵکو مافێکی سروشتی و گەردونی مرۆڤەکان. مافی مرۆڤەکانەئەگەر بەدوای بەرژەوەندیاندا بکەوەن و لەپیناوی بەرژەوەندیەکانیانیشدا کۆشش بکەن.
لەو شوێنەدا، بەرژەوەندی ئەبێت کارەسات و مەرگ و کوشتن و لەناوبردنی ئازادی و یکسانی مرۆڤەکان، کاتێ مرۆڤ تەنها بەرژەوەندیەکانی خۆی ببینێت وپێ ڕەوا بێت و لەپێناوی بەرژەوەندی خۆشیدا، ئامادەبێت بەدەیان مرۆڤ برسی و بێ کارو یان ڕوو بەرەو ڕووی مەرگیان بکاتەوەو پێشی ئاسای و سروشتی بێت.
کاتێ بنەماڵەی بەرزانی و پارتی ڕەوابوونی (٣١ی ئاب)دەیبسنەوە بەبەرژەوەندیەکانی مانەوەی بنەماڵە و پارتەکەیان، سەدام دەهێنەوە بۆ ئەنفال کردنێکی دی، کوردە نەپارتی و نە بەرزانیەکان، لەوێدا، بنەماڵەی بەرزانی پیان وایە، ئەوانەی ئەگەر پارتی و غوڵامی بنەماڵەکەیان نەبن و لەسنگەر ئەواندا دژ بەنەیارەکانیان نەجنگن، ئەوە لەبەرژەوەندی بەرزانی و پارتیدا نیەمانەوەیان، بۆیە بۆ لەناو بردنیان هەموو ڕیگاکان کراوەیەلەبردمیاندا بە٣١ی ئاب و ١٧ی شوباتیشەوە.
لێرەدا بەرژەوەندی بنەماڵەیك و پارتێ، ئەبێت کارەسات ومەرگ بۆ زۆرینەیك لەمرۆڤەنەبەرزانی و نەپارتیەکان!.
بەهەمان شێوازو نەفەسیش، کاتێ نەوشێروان مستەفا لەیەکێتی واز دەهێنێ و گۆڕان ڕادەگەیەنێ، ئیدی مانەوەی نەوشێروانەو گۆڕان لەدژەبەرژەوەندیەکانی جەلالیەکاندا دەبینرێت. بۆیە دژایەتی و ڕاونان و چاوترساندن و کوشتن و نان بڕینی سەرکوتکردنی، کۆڕانخوازەکان لەبەرژەوەندی جەلالیەکاندایە. بینینی بەتەنها بەرژەوەندی خۆت و خۆتەکانت، دونیا بینیەکی ئێجگار تریکەلەو تاریکیەدا هەموو بەرژەوەدیەکانی مرۆڤەکانی تر تیرۆر دەکرێ ودەکوژێت.
قایل بوونی نەوشێروان مستەفاو زۆرینەی بزوتنەوەکەی!
قایل بوونی نەوشێروان مستەفا بەمیواننامەکەی بەرزانی لەبەرژەوەندی گشتی دایەیان لەبەرژەوەندی کۆمەڵێی لەبزوتنەوەی گۆڕاندایە بەتاکو تەنها ؟ هەر چەندەلەسەر ڕازی بون ونەبونی ئەو میوانداریەبەدەنگدان قایل بون لەسەری دراوە، ، بەڵام هەر لەبەرژوەندیەکی جەڤاکیدا ئەبینرێت نەك بەرژەوەندی گشتی بزوتنەوەکە. ئەگەر ڕئیگیریك لەسەر ئەو سەردانەی کاك نەوشێروان مستەفا بۆ لای بەرزانی بکرابایە، لەناو تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانا، ئەو بەدڵنیاییەوەسێ بەشی دژی ئەو سەردانەئەبوون، لەم سەردانەدا، ڕەچاوی بەرژەوەندی گشتی نەکراوەو وەبەپێچەوانەی هەڵوێستی پێشوی بزوتنەوەکەیە. ئەندام و لاینگیرانی بزوتنەوەی گۆڕان لەیادیانە، هەر دوێنێ بوو لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی سەڕۆکایەتی هەرێم لەپەرلەمانی کوردستاندا، چی شەڕو بەزمێ ساز بوولەنێوان پەرلەمانتارانی گۆڕان وپارتی و یەکێتیدا، لەسەردرێژکردنەوەی سەڕۆکایەتی کردنی هەرێم لەلایەن مسعود بەرزانیەوە، هەر دوێنێش بوو مسعود بەرزانی بەسەڕۆکی ماوەبەسەر چوو پێناسەدەکرا لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەتایبەتی و ئۆپۆزسێونیش بەگشتی. ئەو بەرژەوەندیەتەلیسماوی وسحراوییەچی بوو ئەو شەڕو بەزم و سەڕۆکی ماوەبەسەر چوەی، ئەئاواها بەئاسانی لەبیر بزووتنەوەی گۆڕانی بردەوەو بەزۆرینەی ڕاها دەنگیاندا بەڕازی بوون بەسەردانەکەی کاک نەوشێروان بۆ لای بەرزانی!
دیارەدونیای مەنفەعەت وبەرژەوەندەیەتایبەتیەکانی شەخسی و گروی مر خی خۆش کردوە لەو بزوتنەوەیەی، کەلەسەر ئەساسی داکۆکی کردن لەبەرژەوەندی گشتیەکان سەری هەڵدا لەباشوردا. ئەوەتا دونیایەمەنفەعەت و بەرژەوەدی بەشێ لەبزوتنەوەکە، چاویان لەبەژن و باڵای پۆستەکانی ناو حوکمەتی ئایندەزاقکردۆتەوەو لەچاوەڕوانی ئەوەدان ببنە، وەزیرو گزیری ناو حوکومەتەکەی ماوەبەسەر چوی مام و برازادا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست