هه ڵپه کانی پارتی و ته ماشاکانی گۆڕان له ئه گه ری نه مانی تاڵه بانیدا!!
Tuesday, 08/01/2013, 12:00
له دوای ئه وجه ڵته مێشکیی تاڵه بانیه وه ، ئه گه ری هه ڵوشانه وه وپه رته وازه بوونی ڕیزه کانی یه کێتی و تێكچوون و ئاڵۆزبوونی ڕۆژی سیاسی عێراق بووه ته ، قسه و باسی وترس و نیگه رانی به شێکی زۆری چین و توێژه کانی عێراق به تایبه تی کوردی . کۆی پێشهات وقسه وباس ونیگه رانیه کان له وه دا یک ده گرنه وه که دوای تاڵه بانی ئه و بارودۆخه ، نه شه ڕو نه ئاشتییه ی نێوان پێکهاته کانی عێراق ده رئه نجام شه ڕێکی تایفی و ئه تنی ڵێ به رپا ده بێت و هه مووعێراقیه کان ڕاپێچی ناو ئه وشه ڕه ناوخۆیه ده کات . بێشك ئه و واقعه دابه ش بوونه ، ئه تنی و مه زهه بی و تایفیه ی عێراق یارمه تی ده ری کۆکردنه وه و هاوڕابوونی سه رجه م عێراقیه کان وغه یره عێراقیه کانه ، له سه رچاوه ڕوانکردنی کاره سات له دوای تاڵه بانی . ئه مه یش ده رئه نجامی ئه و هه موو مینه ژێرزه مینییه ، که ئه مریکیه کان له دوای خۆیان ئه و مینانه یان له نێوان لایه نه کێشه داره کانی عێراقا به جێی هێڵا ، بۆئه وه ی له دوای خۆیان، یک له دوای یک بته قێنه وه و عێراقیه کان نا چاربکه ن به مه منوونیه وه داوای گه ڕانه وه ی ئه مریکا بکه ن .
ئه وه ی من زیاتر مه به ستم بوو ئاینده یه کێتیه دوای تاڵه بانیه ، به ڵام لێره دا ، مرۆڤ نا چارده بێت که باس له دوای تاڵه بانی بکه یت ، ئه بێت باسی ئاینده عێراقیشی تێدا بێت ، هه ر چه نده ئێمه زیاترئه من و ئاسایش وته بای وئاشتی ناوماڵی کوردیمان لا گرنگه به ڵام نابێتیش ئه وه مان له بیر چێت له شه ڕو ئاژاوه کانی ناو عێراقدا ئێمیشیان تێخن کردوه له هه موو ئه گه ره کاندا پرشی ئه و ئاگری شه ڕی نێوان شیعه وسونه مانه، به رده که وێت ، ئه گه ربه خواستی جه ماوه ری کوردستان بووایه ئه و ئێستا ئێمه ی کورد به شێ نه ده بووین له وعێراقه شیعه وسونه یه ی ئه مڕۆی عێراق . مه خابن به رژه وه ندیه کانی تاڵه بانی وبارزانی میله تی کوردی پڵکێشی ئاوئه و زه لکاوه ی عێراق کرد له دوای ڕووخانی سه دام .
ئه بێت ئه م پرسیاره بکرێت له ئه گه ری پارچه پارچه بوونی ڕیزه کانی یه کێتیدا کێی زیاتر پشکه شێری زیاتری به رده که وێت گۆڕان یان پارتی ؟ پێموایه گۆڕان شه نسی زیاتره له به رکه وتنی پشکی ئه وشێره . پارتی به سه رۆکایه تی مسعود بارزانی وه کو پێشبڕکێیه یه که م هه نگاویان نا بۆ زیاتر پشک به رکه وتن ، ئه بێت ئه وه مان له بیرنه چێ پارتی زۆرچاوچنۆکه له پشکا،هه رده م به ئه م شێوه یه کاری کردوه له گه ڵ هاوپیمانه کانیدا(هه ی خۆم بۆ خۆم هه ی تۆیش ئه خۆم) بۆیه پارتی هه رله یه که م ڕۆژی تێکچوونی باری تندروستی تاڵه بانیه وه له هه وڵی ئه وه دا بووه یه کێتیه کانی بۆخۆی ڕاکێشێت له ئه گه ری نه مانی تاڵه بانیدا .
ئه بێت ئه و پرسیاریش بکه ین بۆ بارزانی له کاتی گه ڕانه وه ی تاڵه بانی
له ئه ڵمانی که به مه به ستی ئه نجامدانی نه شته رگه ری ئه ژنۆکانی چوو بوو. بارزانی سه ردانی نه کرد ؟ ئه وه بوو به گه ڕانه وه ی تاڵه بانی بۆ سلێمانی هه موو که سایه تیه سیاسیه کانی کوردو عه ره ب سه ردانیان کرد که چی بارزانی له و کاته دا ئاماده نه بوو سه ردانی تاله بانی بکات . ئێستا که باری تندروستی تاڵه بانی باش نیه ونه خۆشیه که ی جدیه به گوێره ی قسه کانی بارزانی بۆیه ئه بێت خۆی وحزبه که ی له ئاماده باشی وخۆئاماده کردندا بن له کاتی دابشبوون و په رته وازه بوونی ڕیزه کانی ناو یه کێتی به شی شێری خۆیان داپچڕێنن ، ئه گینا ئه وه نده دڵسۆزو خه مخۆری یه کێتی و تاڵه بانی نین .
ئه وه ی لێره دا پێویست ده کات بووترێت سه رانی گۆڕان که زۆربه یان له ناویه کێتیدا ، خاوه ن خه بات و پله و پۆست وجه ماوه ربوون ، که چی له م بارودۆخه هه ستیاره ی یه کێتیا ، وه کو بێگانه له دوره وه ، ڕۆڵی بینه رده بینن . ده بوایه سه رانی گۆران به تایبه تیش (نه وشێروان موسته فا) خۆی به میراتگه ری پله یکی یه کێتی به زانیبا و ئه وته قه لایانه ی پارتی مایه پووج بکردبایه ته وه. که به مه رامی پشک به رکه وتن له ئه گه ری په رته وازه بوونی ڕیزه کانی یه کێتیدا که وتووناته هه ڵپه کردن . .
ئه گه ریش وه کو هاوخه باتی و هاوسنگه ری وهاو قوربانیش بێت ، ئه وه ، سه رانی گۆڕان ئه خلاقیه ن ئه رکی سه رشانیانه هاوکاری معنه وی وسیاسی ، هاوڕێ کۆنه کانیان بن ، له م ئه زمه یه دا ده ست خه نه ژێرشانی هاوڕێ کانیان ، هه ڵیان سێننه وه و ڕێگه ی به بکوژانی قوربانیانی کاره سات هه کاری و 31ی ئاب نه ده ن له دوای تاڵه بانی یه کێتی قوتدان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست