کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووسینه کانی سه رده شت عوسمان و گوڵه کانی بارزانی !!!

Friday, 06/05/2011, 12:00






دکتاتۆره کان نامه‌ردو ترسنۆکن بێ مۆراڵن په نا ده به نه به ر هه موو ڕه فتارو کردارێکی نا مرۆڤانه و دزێو، بۆ مانه وه یان و سه رکووتکردن و له ناو بردنی نه یارانیان . دکتاتۆره کان له ته نینی هێزی ده ورو به ریانیشدا په نا ده به نه به ر کۆکردنه وه ی ئه و مرۆڤانه ی که داماڵاون له هه موو هه ست و نه ست و به ها مرۆڤایه تیه کان هه ر کاتێك ده یهێیان لێ ده کرێت بۆ په لاماردانی مرۆڤه بێ ده سه ڵات و بێ په ناو بێ دیفاعه کان ، وه کو ئه وه ی نێچیرێکی ده ست و باڵ شه ته ك دراو له به رده میاندا ده بێت ، ده که وونه وێزه گیانیان و بێ ره حمانه ئازارو ئه شکه نجیان ئه دان . لێره دا مێژوو دوو جیهانی جیاواز له یه کتر دروست ده کات جیهانێك پڕه له زووڵم و زۆرداری و ئه شکه نجه دان وکوشتن و تیرۆر تۆقان... جیهانێکیش ئه و سیسته می سه رکوتکردن و کوشتن و بڕینه ڕه د ده کاته وه و خۆی ئاماده ده کات بۆ به رنگار بوونه وه . ئیدی له شکری زووڵم و تاوان هه رده م له هه ساندان و تیژکردنی ڕم و تیخ و چه قۆکانیاندان بۆ سه ر بڕین و خوێن ڕشتنی مه زڵومان . ده ر ئه نجام دونیای مه زڵوم و چه وساوه کان له هه موو چین و توێژه کانی کۆمه ڵگا خۆیان مه نه فێست ده که ن . دونیای زووڵم و زۆرداری و تیرۆریش له مرۆڤ کوژان خۆیان چه كدار ده که ن . سه رده شته کان پێنووسه کانیان چه کی ده ستیان بوو وشه کانیشیان گوله ، به ڵام بێ ئه وه ی بێ تاوان به پێکێ و خوێن به ڕژێت و لاوانی وڵات له خوێنی خۆیاندا بتلێنێته وه ، سه رده شته کان پیشه و کاریان ئاگادار کردنه وه میلله ته له تاوان و دزیو ناعه داله تیه کانی ده سه ڵات ، هه ر بۆیه سه رده شت ئه و خه ونه ی بینی بووی به ته نها خه ونی خۆی نه بوو که بۆ سه ڕۆکی خێڵ و حزب گێڕایه وه !! ئه وه ی سه رده شت گێڕایه وه خه ونی دانه دانه ی گه نجه کانی دونیای ناڕاز و بێ به ش کراوه کان بوو ، بۆیه پاشا سه ر سوره که مان ، بڕیاریدا گوله بخرێته جێ وشه و وڵام و گفتو گۆ و ڕێگه ی چاره سه ر کردن !! ئه وان نا توانن گوێ بگرن له ڕه خنه‌ و داواکاری و ڕه ئی جیاواز ئه وان گوێیان ڕاهێنراوه به بیستنی پێشمان که وه بۆ پێشه وه بارزانی !! نه ك بیستنی ئازادی و داپه روه ری و دیموکراسی و خۆشگوزه رانی . ئه و گولانه ی مرۆڤ کوژه کانی بنه ماڵه نایانه ده می سه رده شته وه ویستیان سه رده شته کانی ئاینده ی پێ بتۆقێنن بینیمان به سه دان ده می کرده وه که ڕۆژانه له سه رادا هاوار بکه ن به سه ر ده سه ڵاتی گوله و تیرۆرو ئه شکه نج و زندان ئازادی ، ئازادی ، ئازادی ... سه دان پێنووسی فێرکرد بنووسێت نا بۆ حوکمی بنه ماله و گول و تیرۆر دزی و ڕاوت . سه رده شت و سۆرانه کان فێریکردنین بوێر بین له ده ربڕینی بیرو باوه ڕمان . ئه و گولانه ی پارتی ، سه رده شتیان پێ تیرۆر کرد ئه و ده ستڕێژانه ی گه رمیان و ڕێژوان و سورکێوه کانیان پێ جوانه مه رگ کرد میلله تێکیان پێ تووڕه کرد که بڕژێنه سه ر شه قامه کان و له سه رای ئازادیشدا له نگه ربگرن و له گردبوونه وه یکی فره ڕه نگیشدا به یه کده نگی هاوار بکه ن بڕووخێ بڕووخێ به عسی کوردی . .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە