پێنج سه دو هه فتا وشه ی گۆڕان پارتی و یه کێتی ههژاند
Thursday, 03/02/2011, 12:00
داواکاریه ڕه واکه ی بزوتنه وه ی گۆڕان بۆ هه ڵوه شانه وه ی حکو مه ت و په رله مانه که ی بارزانی و تاڵه بانی ، به ته نها داواکاریه کی حزب و لایه نێكو چینو توێژێکی دیاریکراوی ناو کۆمه ڵگای کوردی نییه . ئه مه داواکاریهکی سه رجه م چین و توێژه کانی شه قامی کوردییه ، بۆیه لایه نگیرانی ئه و به یاننامه یه ی گۆڕان زۆرینه ی خه ڵکی کوردستان پێکده هێنێ . ئیدی ئه و هه ڕه شه و بگره و برده و بکوژه یه ی یه کێتی پارتی له به رامبه ر ئه و هیزه جه ماوه ریه به ر فره وانه تووڕه یه چی پێی ده کرێت !! ئه و وهڵامه پڕ له هه ڕه شه و جنێو ئامێزانه ی پارتی و یه کێتی زیاتر ڕ ق قینی جه ماوه ری ناڕازی تووڕه بووی کوردستان تووندتر ده کات . ئه وه ی پێی ده و ترێت ڵۆژیكو زمانی سه رده م و سیاسی و دیموکراسی ، له ئه و دوو وهڵامدانه وه ی حکومه تی هه رێم و به یاننامه هاوبه شه که ی مه کته بی سیاسیه که ی بارزانی و تاڵه بانی دا نه بوو ، دیاره دێره کانی ئه و به یاننامه ی گۆڕان به جۆرێك بێ وره و زندهقی بردبوون تووشی هێستریایکردن ، هه ر بۆیه وهڵامه کانیان له ته وه ری هه ڕه شه و جێوندا تێنه په ڕی . له ئه وه ته ی بۆنی سۆی ڕاپه ڕینیان به ر که پوو که وتوه ، له ترساندا په نایان بردۆته به ر عه رز کردنی هێزو بازوو، ده یانه وێت به هێزی زریڤانی و سوپای تایبه ت و پاراستن و زانیاری خه ڵکی چاو ترسێن بکه ن . له هه مووی سه یرو سه مه ره تر هێرۆسات زۆر بێی شه رمانه ، که وته په لاماردانی خه ڵکی ڕاپه ڕیوی میسرو به ئاژاوه گێڕ ناونان . بێی گومان کاریگه ری به یاننامه که ی گۆڕان تووشی ئه و باره ده روونیه خراپه ی کردن ، که هه موو ڕاپه ڕینێکی نا ڕه زایانه ی میله تانی غه یره کوردیش به ئاژاوه گێر له قه ڵه م بده ن . تێڕوانین بۆ ئۆپۆزسیون له دیده و بۆچونی پارتی و یه کێتیدا ، وێنه یه کی کرچ و کاڵ و بێی ئیراده و بێی بایه خی له مێشکیاندا چه سپاندووه ، واتا ئۆپۆزسیون به نه زه ری پارتی و یه کێتی نابێت چاوی ته ماحی ده سه ڵات و گۆڕینی ده سه ڵاتی هه بێت له کوردستاندا ، چونکو پێش واخت ئه وان گوێیان به ئاوازی و سه مایی ئۆپۆزسیونێك کراووه ئاشنا بوو بوون جگه له سواڵکه ری سیاسی بۆ سواڵکردنی پاره و مه قه ڕو ته عینی خزم و دۆستانیان چی تریان له بن هنگڵی سیاسیاندا نه بوو بوو ، بۆیه پارتی و یه کێتی هه رگێز بیریان بۆ ئه وه نه ده چوو ، که ڕۆژێك دادێت داوه یان لێی بکرێت کورسیه کانیان به جێهبێڵن . ئه م وتانه بۆ بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی سهکته ی دڵی به دواوه یه به تایبه تی بنه ماڵه ی بارزانی ، ئه م به یاننامه یه ی گۆڕان دێڕه کان و وشه کانی ئه وه نده ترساناکه بۆ ده سه ڵات ، ئاماده ن گوێیان له ته ڵقینی خۆیان بێت نه ك ئه و ٥٧٠ وشه یه ی به یاننامه یه ی گۆڕان . ئه گه ر مووعله قاتی سه بعه ی نابیغه زووبیانی به ئاوی ئالتوون له سه ر که عبه نووسرابیت ئه و ئه بیت ٥٧٠ وشه یه ی به یاننامه که ی گۆڕانیش به دانه کانی ئه ڵماس بڕازنرێته وه و له هه موو چواڕێکانی شاره کانی کوردستاندا هه ڵواسرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست