پیلانی٣١ی ئاب وله ده ستدانی شاری قه ڵاو مناره یه که م زه نگی مه رگی یه کێتی و به کۆیله کردنی هه ولێریه کان ته واوبوو
Monday, 29/08/2011, 12:00
هه ولێرو هه ولێریه کان ڕۆڵێکی گرنگیان بینی له دروست بوون وبه هێزکردنی یه کێتی ، هه ر له سه ره تای دروست بوونی یه کێتیه وه هه ولێریه کان چاپووکانه له شارو شاخدا چالاکی که م وێنه یان تۆمار ده کرد له ناو ڕیزه کانی یه کێتی نیشتمانیدا. به سه دان کادرو پێشمه رگه ی قاره مانی هه ولێر گیانیان به خشیه کوردستان له و ڕێبازه دا ، به چه ندان سه رکرده ی ناوداریش هه ر له سه ره تای یه کێتیه وه هه تا وه کو ٣١ی ئاب له مەیدانی شه ڕو پێکاداندا شه هید بوون . ئیستاش ده یان پ.م قارەمانی دێرین و کادیری کۆڵنەدەر شایه دی ئه و مێژووه پڕ له سه روه ریانه ی ده به ری هه ولێرن . یه کێتی له دوای ٣١ی ئاب و به له ده ستدانی هه ولێر وه کو باخێک ئاوی لێیبڕابێت ، هه ڕۆژه و بڕه نه مامێکی لێ وشك ده بێت و ڕۆژ به ڕۆژ ڕووه و بیابان ده چێت . ئه گه ریه کێتیه کان هه ستیان به مه زنی و گرنگی شاری قه ڵاو مناره بکردبایه و ده ستیان پیوه بگردبایه ، به تایبه تیش سه رکردایه تی یه کێتی ، ئه وه به دڵنیایه وه ئێستا یه کێتی قودره تمنترین هێز بوو له عێراقدا . .
دیاره پارتی به عه قڵێکی ستراتیژیانه وه له پیره هه ولێری ده ڕوانێ ، چاوی ته ماحی پارتی بۆ ده ست به سه ر ڕاگرتنی هه ولێر له ڕووی جوگرافیه وه ، نه ك هه ر وه کو پردێکی به ستنه وه ی سۆران و بادینان پارتی چاو ی ته ماحی خستبووه سه ر ، به ڵکو ڕوانینی پارتی بۆ هه ولێر له هه مان کاتدا، وه کو سه نته ریکی به ستنه وه ی شاره کانی موسڵ و که رکوک و سیلمانیه و هێڵێکی ستراتیژیه بۆ به ستنه وه ی کوردستان به ئیران و تورکیا و سوریاوه . وه کو پایته ختی هه رێمیش پارتی ، زۆر ژیرانه هه ڵسنگاندانی ئاینده ی بۆ هه ولێر ده کرد . هه ر بۆیه ٣١ی ئاب کارێکی هه ڕه مه کیانی پارتی نه بوو، به ڵکو خوێنده نه وه و ڕیسه رجێکی ستراتیژیانه ی دوورو درێژی پێش وه ختیان بۆ کردبوو . ئامانجی گرتنی هه ولێر له لایان پارتیه وه به هاوکاری به عس ته نها بۆ ده رکردنی هێزه کانی یه کێتی نه بوو وه کو شۆئاپێك (خۆ ده رخستن) پیشانی دۆست ۆ دوژمنانی بدا، که پارتی به هێزتره له ڕووی هێزه وه له یه کێتی . پارتی له پێش ٣١ ی ئابه وه نه خشه ی بۆ هه ولێری ئه مڕۆ کێشا بوو . پارتی توانی به ئه و بەرنامه نه خشه کێشیه ی هه ولێرێکی توڕه و ماندوویی ته عداکانی ٣١ی ئاب له ئامێزی بارزانیدا هێوری بکاته وه تووڕه یه کانی دامرکێنێ و یه کێتیه کانیش به زه برو زه نگ سه رکوت بکات . به ڕێگای خزمه ت گوزاری و پرۆژه ی دروست کردنی ڕێگاو بان و پارك و سۆپه ر مارکێتیش ، خه ڵکی هه ولێر قایل بکات ، که ئه وان دڵسۆزترن له یه کێتی بۆ شاره که یان ، دیاره پارتی له و سات و کاته دا ، که ره سه ی له به ر ده ستا هه بوو بۆ ڕازی کردنی هه ولێریه کان . بنه ماڵه ی بارزانی یارمه تیه کانی به عس و گومرکی ئیبراهیم خه لیلیان ، وه کو دوو سه رچاوه ی دارایی به هێز به کار هێنا بۆ بووژانه وه ی هه ولێرو ناوچه کانی تری ژێر ڕکێفی خۆیان . یه کێتیه کانیش له بەر قه یرانی کتله و کتله کاری و هه ولێرچێتی و سلێمانیچێتی و که رکوکچێتی و کێبڕکێی و ململانێ و شه ڕی نێوان سه رکرده کان و دکتاتۆرێتی تاڵه بانی و شه ڕی لوشکردنی سه روه ت و سامانی داهاتی ناوچه کانی سه وز ، ئاگایان له هیچ نه ما بوو . ئه م دیاردانه و به ده یان دیارده ی تر، یه کیتی ڕۆژ به ڕۆژ به رەو پووکانه وه و پاشا گه ردانی ئه برد . پارتیش ئه و بارودۆخه ئاڵۆزه ی ناو ڕیزه کانی یه کێتی قۆزیه وه و که وته داڕشتنی نه خشه ی تۆکمه و پیلانی دۆزه خیانه له دژی یه کێتیدا ، پاراستن له و پاشاگردانیه ی یه کێتیا ، که وته ختوکه ی ژێر پێی کتله کانی ناو یه کێتی ئه م دۆخه یش زیاتر ڕێكخستنه کانی پارتی له ناوچه ی سه وزدا بووژانه وه و خه ڵکێکی زۆرو بۆریان له خۆیان کۆکرده وه . که چی یه کێتی له ناوچه ی پارتی دا به تایبه تی له دهۆك و هه ولێردا نه یان ده وێرا شوێنێ به کرێ بگرن بۆ کردنه وه ی باراگاکانیان ، ئه و یه کێتیه که ته قه ڵه ی به فیل لێی ئه دا له ناو چه ی زه ردا ، کونه مشکی لێی بوو بوو به قه یسه ری ! ئه و بارودۆخه ی ناو ڕیزه کانی یه کێتی به جۆرێك وره ی ئه ندامانی یه کێتی ڕووخاندبوو، هەندێک لە ئەندامانی یەکێتی ناسنامەی پاریتیان له بن هه نگڵیاندا حه شاردا بوو ، له ترسی ئاینده یه کی ڕه شی جاوه ڕوانکراودا ، وه کو خه ت ره ج عه یك له ئه گه ری باڵا ده ستبوونی پارتی له ناوچه کانی سه وزادا. . .
ته نا زول و ماستاو کردنه کانی تاڵه بانی بۆ بنه ماڵه ی بارزانی زیاتر وره ی له به ر یه کێتیه کاندا ڕاماڵی به تایبه تی کاتی یه کێتیه کان تاڵه بانیان بینی له سه ر گۆڕه که ی بارزانیدا که وتۆته سه ر چۆکو داوای به خشینی ده کات له بارزانی و بنه ماڵه که ی ،به لکو بی به خشن له (خیانه تی ٦٦ی) . ئه م پاڕانه وه ی تاڵه بانی نه ك هه ر تووشی واق وڕمانو شۆکی یه کێتیه کانی کرد ، به ڵکو زۆربه ی تاکه کانی کوردی سه رسام کرد . تاڵه بانیه ك هەتا دوێنێ : بارزانی و بنه ماڵه که یی به خێڵه کی و دارده ستی دوژمنانی کوردی ده زانی و ده یگوت هه تا شۆڕشی کورد له ژێر ده ستی ئه و بنه ماڵه دا بێت کورد نابێته خاوه نی هێچ شتێ ! که چی ئێستا تاڵه بانی خۆی بۆته شایه رو به شان و باڵی بنه ماڵه ی بارزانی دا هه ڵئه دا !!! پارتی توانی ئه و سه ر کرده و کادرانه ی یه کێتی که خه ڵکی هه ولێرن له ناو هه ولێریه کاندا خاوه نی پێگه و نفوسی جه ماوه رین و خۆشه ویستن له هه یبه ت و که سایه تیان که م بکاته وه که م نفوس و په لو پۆیان بکات . ڕێگه نه دانی کۆسره ت ڕه سوڵ بۆ ناو شاری هه ولێر بۆ به شداری کردن له ئاهه نگی سی وشه ش هه مین ساڵه یادی دروست بوونی یه کێتیدا به بڕیاری بنه ماڵه ی بارزانی بوو نه ك به ر پرسانی خاڵی پشکنینه که ی دێگه ڵه کاروانی ئۆتۆمبیله کانی کاك کۆسه ره ت ڕاگرێت و نه هێڵێت بڕۆنه ناو شاری هه ولێره وه ئه و ڕووداوی دێگه ڵه یه ، په یامی بوو به گشتی بۆ یه کێتیه کان به تایبه تیش بۆ کۆسره ت و کۆسره تیه کانی هه ولێر ، که چی دی باس له هه ولێر نه که ن هه ولێر شاری بنه ماڵه ی بارزانی و پارتیه .
پارتی له ٣١ی ئابه وه هه تا هه نوکه به به رده وام له مه شغه ڵه تی سڕێنه وه ی ڕۆڵ و ناو بانگی هه ولێریه شۆڕشگێره کانی ناو ڕیزه کانی یه کێتی دایه ، که ڕۆڵێکی سه ره کیان بینی له به پێشمه رگه کردنی ده به ری هه ولێر بۆ به ره نگاربوونه وه و مه قاوه مه تکردن له دژی ڕژێمی فاشیستی به عسی عه ره بی دا . ئه وانه ی به رگیریان له هه ولێر و هه ولێریه کان ده کرد ، بۆ نمونە: سه ردار سه عید سۆفیه کان و هه ڤاڵانی بوو نه ك حه مید ئه فه ندیه کانی بنه ماڵه ی بارزانی . هه ر وه کو چۆن ئەمڕۆکە که س و کاری ئه نفال و قوربانیه کانی هه ڵه بجه به شی زۆری کاره ساته کانیان له ئه ستۆی پارتی و یه کێتیدا ئه بینن خه ڵکی هه ولێر و یه کێتیه کانی هه ولێریش کاره ساته کانی ٣١ی ئاب و ته عداکانی پیاوه کانی بارزانی له ئه ستۆی سه رانی ئه مڕۆی یه کێتی ده بینن . .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست