کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانی وپارتی و ئازادی !!!!

Thursday, 14/02/2013, 12:00




له هه ر کێویه کی کوردستاندا ، هه رکه س و لایه نێک وشه یك یان له دێڕێکدا باس له ئازادی و حقیقه ت و مه عریفه یان کردبێت ، ئه وه پارتیه کان ، زندۆقیان لێ چووه و به دوژمنی خۆیان ناسیوه و ئیدی له هه وڵ و ته قه لادا بوونه ، که چۆن و وه به چی ڕیگایه ك ئه و که سایه تی و لایه نانه ده مکوت بکه ن .
بۆ پارتی وبه تایبه تیش وارسی پارتی(ئازادی) کاره ساته ، هه ربۆیشه هه میشه و به به رده وامی له مه نفا کردنی ئه و وشه یه دا بوونه ، له سنوری جوگرافیای پارتیا . وارسی پارتی بۆ دوور خستنه وه ی ئه م وشه ی ئازادیه ،هه موو وزه و ئه نێرژی خۆیانیان به گڕ خستوه ، هه رله سه ره تای دروست بوونی پارتیه وه ، بنه ماڵه ی بارزانی هه ستاون به ڕاودوونانی ئازادی له نێو ڕیزه کانی پارتیدا ، بنه ماڵه ی بارزانی وه کو ئیستراتیژیه کی نه گۆڕیش، ئه و دژایه تی کردنه یان به ئازادی ، له باو كه وه ڕاده ست به کوڕ کوڕه زاکانیان کردووه ، سه ره ڕای ئه و هه موو گۆڕانکاریانه ی که سه رجه م جیهانی گرتۆته وه و مرۆڤایه تی گه یاندۆته ئه مڕۆی جیهانی های تاك و ئه نترنێت و ساته لایت ومۆدرنیزم و پۆست مۆدرینیزم ...... هید . مه خابن مه نتاڵه تی بارزانی و پارته که ی یك موو به لای ئه و ئاڵو گۆڕانه ی جیهاندا شانیان شل نه کردوه .
ئه وانه ی له کاتی شه سته کانی سه ده ی ڕابردوودا له هه وڵی ئاشتکردنه وه ی ئازادی و پارتیدا بوون، که به تاقمه که ی ئیبراهیم ئه حمه د و باڵی سیاسی پارتی ناسرابوون ، بارزانی به هه موو هیزو توانایه کیه وه که وته گیانیان ، چه ند که سایه تیه کی دیاری ئه و باڵه ی گرتبوو ، له ژێر ئیقامه ی جه بری خۆیدا داینابوون ، ئه وه یش هه ڵهاتبوو ده ستی بارزانی خۆی قورتارکرد دوو . دیاره من ئه م گرتنی باڵی سیاسیه ی ئه و سه رده می پارتیم، له نووسیندا خوێندومه ته وه ، له و نووسینه دا باس له و ده کات، که چۆن بارزانی له و سه رده ما له گه ل گیراوه کاندا هه ڵس وکه وتی کردوه ، ته نانه ت ڕێگای نه داوه به گیراوه کان ماڵ ومنداڵه کانیان سه ردانیان بکه ن.
ده یاره کۆکردنه وه ی سوپا دژبه ئازادیه که ی پارتی ، له به رده م که ناڵی (ئێن ئارتی)، ده رئه نجامی ئه و ترس وقینه یه له ئازادی ڕاده ربڕینه و وه به سنورکردنی ئازادیه . ئه وه ی پارتی به ته مایه تی بی کات ، ده م ته قه ڵڕێزانکردنی خه ڵکه . خه ڵك ده یه وێت له مه نبه ره ئازاده کانه وه، ئازادانه بیرو بۆچونی خۆیان بگه یه نن نه ك شکاندن وناو ڕزاندنی بارزانی ، پێموایه جنێودان کارێکی خراپه به ڵام جنێوده ر تاوانبارنیش نیه . ئه گه ر پارتیه کان بارزانی به خوای بشوبهێنن ، ئه وه خوا نه ناسیش هه یه ، که باوه ڕی به بوونی نه و خوایه نه بێ ،، پیموایه خوا مرۆڤی ئازاد کردوه که چۆن له خوای خۆیان بنواڕن ، له کن بنه ماڵی بارزانی و پارتی مروڤ نابێت خاوه نی بڕیارو بیری خۆی بێت ئه وان له جیای خه ڵکی بڕیار ئه ده ن و بیریشیان بۆ ده که نه وه !!
ئه وه ی له م ڕۆژانه دا ، ڕوویدا له کوردستاندا ، نمایشکردنێکی ئه وهێزه دژه ئازادیه ی پارتی بوو، که هه میشه له بۆسه دا بوونه ، بۆ له ناوبردنی ئازادی ڕاده ربڕین . پارتی و ئازادی دوو دوژمنی دێرینی سه ر سه ختی یه کن به به رده وامی له شه ڕدا بوون له هیچ کات و زه مانێکیشدا، ئاشتی نه یتوانیوه ، له نێوان پارتی وئازادیدا نێوانگیر بێت . بۆیه له سایه ی بنه ماله ی بارزانی و پارتیدا، ئازادی هه میشه له شێونێک گه ڕاوه که پارتی و بنه ماڵه ی بارزانی تێداغائیب بوو بێت . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە