بۆ بارزانی له کاته هه ستیاره کاندا له کوردستان نا بێت ؟
Thursday, 18/07/2013, 12:00
مسعود بارزانی له کاتی گه رمه ی ڕووداو کێشمه کێشمه کانی ناو کوردستان و گرژی وئاڵۆزیه کان له گه ڵ حوکومه تی عێراق و وڵاتانی ده وروبه ردا سه فه رێکی بۆ رێکده خرێ و بۆ ده ره وه ی کوردستان وخۆی له به ر پرسیاریه ت بوون ئه دزێته وه .
به ئه م خۆ دزینه وانه ی ، مسعود بارزانی شانی خۆی خاڵی ده کاته وه له به ر پرسیاریت به ڕامبه ر به ئال و گۆڕانکاریه کان و کێشه وبگره و به رده کانی نێوان هێزه و لایه نه کانی کوردوستان و عێراق .
بۆ مسعود بارزانی له کاتێکی هه ستیاری وه هادا ، که تیایدا پرۆسه ی ده نگدان له سه ر درێژ کردنه وه ی ماوه ی سه رۆکایه تی کردنه که ی بۆ دوو ساڵی دی سه فه ری کرد !!
ئاشکرایه مسعود بارزانی پێش سه فه ره که ی بۆ ده ره وه له داڕشتنی ئه و سنیاریویی ٣٠ی حزیراندا به شدار بووه ، سه فه ره که شی بۆ ئه وه بوو، ئه گه رباره گژه و ئاڵۆزیه ك ڕوو بدات ده رئه نجامی درێژ کردنه وه ی ویلایه ته که ی ئه وه ئه و(بارزانی) له کوردستاندا نه بووه . له حاڵه تێکدا ئه گه رهه رتێکچون و ئاڵۆزیه کیش له بارودۆخه که ی کوردستاندا ڕوو بدات ئه وه هیچ گوناحێکی ناکه وێته ئه ستۆ . له هه مان کاتیشدا له غیابیدا بۆی ڕۆشن ئه بێته وه که دۆخه که به چی ئاراسته یه کدا چوه وشه قامی کوردستانیش ناڕازی بوون و توڕه ییان له و دۆخه دا له چی ئاستێکدایه . به ئه مه ش بارزانی هه موو ڕۆشکه ی کوردستانی بۆ یه کلا ئه بێته وه ، ئیدی ده توانێت بڕیاری خۆی له سه ر بدات .
بارزانی هۆکاری په له نه کردنی له بڕیاردان له سه ر(ئا) و (نه) که ی له سه ر درێژه کردنه وه ی ویلایه ته که ی ئه وه بوو که له سه ره وه ئاماژه م پێ کردوه ، ئه گینا بارزانی و حزبه که ی له مێژا یه کێتیه کانیان ناچارکردبوو به قایل بوون به درێژه کردنه وه ی ماوه ی سه ڕۆکایه تی بارزانی ئه ویش له ژێر هه ڕه شی هه ڵوه شانه وه ی ڕێکه وتنی ستراتیژی نێوانیان و دابه شکردنی حوکومه ته که یان به دوو ئیداری ، واتا گه ڕانه وه بۆ ئیداری هه ولێرو سلێمانی به ئه میش یه کێتیه کانیان ترساندا . هۆکاری زیاتر زاڵبوونی پارتی به سه ریه کێتدا ئه گه رێته وه بۆ ئه و پاشا گه ردانیه یه کێتی و کێشه کانی ناوه وه ی ڕیزه کانی یه کێتی ،، پارتی له مێژه وه ئاڵۆزیه کانی ناو ڕیزه کانی یه کێتی بۆ خۆی قۆستۆته وه و هه میشه پارتی پێ گه وه رو غرور بووه و یه کێتیش به ره و ئاوا بوون بردوه .
ئه وه ی زیاتر بووه ته مایه یی شه رمه زاری بۆ یه کێتیه کان که ناچار کراون ده نگ به درێژ کردنه وه ی ماوه ی ویلایه تی بارزانی بده ن که چی له هه مان کاتدا بارزانی وپارتیه کان ئه و ده نگدان و سنگ کوتانه ی یه کێتیه کانیان بێ ئه همیه ت کرد وه به وه ی که بارزانیان ئیحراج کردوه که ڕازی بێت به درێژکردنه وه ی ماوه ی سه ڕۆکایه تیه که ی بۆ دوو ساڵ . ئه گه ر سه فه ره کانی بارزانی له پێشدا زۆرجار پارتیه کان ناچارکردوه بیانوو بۆ سه فه رکه ی بهێننه وه که سه ڕۆکه یان به ده عوه تێکی ڕه سمی چووه ته ده ره وه نه ك له ترسی ڕووداو هه ڕه شه کانی ده ورو به ردا .
به ڵام ئه م سه فه ره ی بارزانیه له هه موو سه فه ره کانی پێشوی زیاتر ده سکه وتی بنه ماڵه ی و حزبی تیدا به ده ست هێاوه ، دڵنیام پارتیه کان ئێستا پێشوازیان بۆ بارزانی له هه موو کاته کانی پێشو گه رم و گوڕتره هه م خه رمانی بنه ماڵه ی لێ به به ره کات ده که ن ، هه م ده سکه وته حزبییان به به ره کات و حه ره که ت ده خه ن له ئاینده دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست