کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسانه وه سه رۆکی زه رد هه ڕه شه ده کات !!!!!

Tuesday, 05/04/2011, 12:00




بارزانی بێ هه ڕه شه و گوڕه شه کردن ناتوانێت قسه له سه ر هێچ ڕووداو مه سئه له یه ك بکات . کلیلی کردنه وه ی باس و ووتارو لێدوانه کانی بارزانی هه ڕه شه یه ، هه ر به ئه و هه ره شانه شی هه موو ڕێگاکانی گفتو گۆکردن و دایه ڵۆگه و بیرو ڕا گۆڕینه وه کان له سه ر قسه و باسکردنی گرفت و کێشه کان دا خستووه به ڕووی شه قامو ئۆپۆزسێونا، هێچ بۆشاییه کیشی نه هێشتۆته وه بۆ باس و قسه کردن له سه ریان . بارزانی پێوایه گوێگرتن له داواکاریه کانی شه قام و ئۆپۆزسێون له هه یبه تی ده سه ڵاته که ی که مده کاته وه و دایده گرێته خواره وه بۆ ئاستی جه ماوه ر. به بۆ چونی بارزانی کارێکی ناشیاوه و قابیلی قه بووڵ نیه ، باشتر وایه شه قام و پارته ئۆپۆزسێونه کان گوێی ڕاگر بن ، نه ك قسه و داواخوازیان هه بێت له حکومه ت و حزبه عاشق و معشوقه که ی بارزانی.
بۆیه بارزانی ئه و بڕیارانه ی لای په سه نده که له مه کته بی حزبه که یدا بڕیاریان له سه ردراوه ! هه ر ئه و بڕیارانه یش کاریگه ر ده بێت نه ك بڕیاره کانی حکومه ته و په رله مان و داواکاریه کانی شه قام و ئۆپۆزسێون . ئه وه ی سه رۆکی دیوانی سه رۆکایه تی هه ریم فوئاد حوسێن باسی لێوه کرد که سه ڕۆکی هه رێم به ته مایه به بڕیار گه لێکی پارتیانه ، تاوانه کانی مافیاکانی حه ڵاڵ و ڕه وا بکه ت له سه ر جه ماوه ری ڕاپه ڕیواو ڕابه ڕانی سه را و ئۆپۆزسێوندا. ئه و بڕیارانه ی بارزانی لێوان لێو پڕه له ترس و تۆقاندن و چاوترساندن. .
به گێوره ی بڕیاره که ی بارزانی بێت ، ئه و ئه بێت هه موو خۆی ئاماده بکات بۆ لێپرسینه وه و دادگایی ، ته نانه ت که س وکاری قوربانیه کانی شوباتیش چونکه به حسابی بارزانی بێت ! ئه وانیش به تاوانبار ئه زانێت که ڕێگه یان داوه به منداڵه کانیان به به رده م لقه کانی پارتیدا تێپه ڕن . ئه وه قوڕ به سه ری ئه وانه ی که عبه ی پارتیه کانیان ڕه جمکردوه و به ردیان له دیوارو شوشه کانی که عبه و گردوه و شکاندویانه !، ئه وانه ئه بێت له به ر ده رگای لقه کاندا هه ڵواسرێن و سه نگه ساربکرێن . ئه وانیش جه ماوه ریان هانداوه بۆ ڕاپه ڕین دژ به گه نده ڵی و نا عه دالت له کوردستانداو داوای مافه کانیان بکه ن . ئه وانه به نه زه ری بارزانی پیاوی مه زنن و ئه بێت به چه کی مه زنیش له ناو ببرێن .. جا ئه بێت له ئه مڕۆ به دوادا ، ئازادیخوازانی سه رای ئازادی زۆر به باشی مشوری ئاینده یان بخۆن و تا کات به ده سته وه ماوه داوای بخشین بکه ن له سه رۆکی زه ردو پیاوه کانی لق ، به ڵکو دڵی زه ردی ژهراویان له ئاستی گوناحه کانیدا تۆزقاڵێ نه رمتر بێته وه . سه رۆکه ڕوو زه رده که مان کار بۆ ئه وه ده کات که یاسا سه روه ر بکات له کوردستانا ! به ڵام ئه و یاساو ڕێسایانه ی که له به رژه وه ندی خۆی و حزبه که یدا بێت نه ك ئه و یاسایانه ی که هه موو تاکه کانی کۆمه ڵگا هاوسه نگ و یه كسان ده کات له ماف و ئه رکه کانیاندا . بارزانی هه ر دوا به دوای لێدوانه که ی سه رۆکایه تی هه رێم ده ر باره ی نیازه کانی سه رۆکی هه رێم به ده ربازکردنی چه ند بڕیارێکی زه رد له دژی به شدار بوونی ڕاپه ڕینه که ی شوبات و چالاکی وانانی ئه و ڕۆی سه رای ئازادی و ئۆپۆزسێون دای. له هه مان کاتدا خۆی پێی نه گیراو یه کشمه ی ڕابردوو سه رۆکی هه رێم له کۆبوونه وه یکدا له گه ل کابینه ی حکومه تی هه رێم ، دیسانه وه که وته هه ڕه شه و گوڕه شه کردن له ئۆپۆزسێون و به مسته ره یه کی پارتیانه خه تێکی ڕاکێشا به نێوان جه ماوه ری ناڕازی کوردستان و ئۆپۆزسێوندا له یه کیانی جیاکرده وه و گوتی جه ماوه ری ڕاپه ڕیو ئۆپۆزسێون دوو به ره ی جیانو دوو ئه جینده ی جیاوازیان هه یه بۆیه ئه بێت ، به یه ك چاوو ته ماشا نه کرێن . بارزانی پێیوایه ئۆپۆزسێون ئه جیندی خۆی هه یه ئه یه وێت له ڕێگای داواکاریه کانی خه ڵکه وه ته ماحی سیاسیانه ی خۆیان داسه پینن ، وه پێشیوایه داواکاریه کانی جه ماوه ر داواکاری سروشتین وپێویسته حکومه ت کار بۆ جێبه جێکردنیان بکات . بارزانی به زمانێکی هه ڕه شه وه ، ده ڵێت نا بێت چیدی حکومه ت بڕواته ژێر بڕیاره کانی ئۆپۆژسێون واتا نا بێت ئیتر گوێیان لێی بگیرێت . بارزانی به رده وام ئه بێت له هه ڕه شه کانی و ده ڵێت : فشاریش له که س قه بووڵ ناکه ین و که سیش بۆی نیه به ناوی میلله ته وه قسه بکات . لێره دا بارزانی به کورتی و کوردی زۆر به ڕاشکاوانه وه ده ڵێت : ئێمه خۆمان ئازادین له هه موو بڕیاردانێك ئێمه خاوه نی میلله تین که س ناتوانێت ڕێگامان لێی بگرێت له کوشتن و دمکوتکردن و بێ ماف کردنی میلله ت . هۆشداریشی داوه ئۆپۆزسێون که چیدی له مه و به دوادا فشاریان لێی قه بووڵ ناکات باشتروایه ده میان داخه ن ئه گینا به ده ردی ١٧ی شوباتیان ئه به ین . ئه مه بوو هه ڕه شه کانی بارزانی پێموایه بارزانی شه ڕی خۆی ڕاگه یاندو دایشی به گوێی نه یارانیدا. بۆیه ئه بێت هه ڕه شه کانی بارزانی به جدی وه ر بگیرێت .... له ئێستاوه ئۆپۆزسێون و سه راکانی ئازادی خۆیان ئاماده بکه ن بۆ هه ر ئه گه رێکی به ره نگار بوونه وه ی خوێناوی له گه ڵ چه کداره کانی پارتی و یه کێتیدا له ئاینده یه کی نزیک . . 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە