گۆنگره ی پارته سیاسیه کانی وڵاته که مان له نێوان فریودان و تسفیه کردندا !!
Sunday, 28/11/2010, 12:00
کۆنگره ی پارته کانی وڵاته که مان جگه ، کڵاو له سه ر نان و تسفیه ی ئه ندامه نا ڕازیه بووه کان نه بێت ، له سیاسه تی باڵا ده ستانی ناو حزب هیچی دی نیه . ئه گه ر چی پیره ، ده ست ڕۆکانی ناو حزب ، هێندی ڕیکلام و پڕوپاگه نده ده که ن که هه ڵده ستن به دیموکراته زه کردنی حزب و باوه ڕ هێنان به ئازادی ڕا ده ربڕین و نێوێکاریکردن له په یڕه و پروگرامی حزبدا و جێگۆرکی له ناو ئه ندامانی حزب و بانگه وازی بۆ ده رگا ئاواڵه کردن له به رده م نه وه ی نوێی ناو ئۆرگانه کانی حزب ، به ئه م ڕیکلامانه کۆنگره کانیان ده ڕازێننه وه . بێی شك ئه م بانگه وازو ڕیکلامکردنانه ی سه رانی حزبه کان ، سه ره تایه که بۆ هڵخه ڵه تان و فریوو خۆڵ له چاوکردنی ئه ندامنیانه . ئه مه یش وه کو گه مه یه کی سیاسیی کاتی به کار دێنن بۆ ڕاگردنی دڵی باڵه ناڕازیه کانی ناو حزبه تا ڕۆژی کۆنگره ، وه له گۆنگریشدا ده که ونه تسفیه ی ئه وانه ی که دژایه تی پیره کانی مۆغانی حزب ده که ن . له مڕۆدا ئه م جۆرو شێوه کۆنگرانه بووه ته نریتێکی باوی سه رجه م حزبه کوردستانیه کان . هه رچه نده پارته کوردستانیه کان به ڕاست و چه پ یانه وه ی ، هه ر وه کو چۆن پێشوازی کردنی سه ری ساڵی تازه له وڵاته خاچ په رسته کاندا ، شه قام و جێگا گشتیه کانی شاره که یان ده ڕازینه وه ، به هه مان شێوه ش له گۆنگره ی حزبه کانی کوردستاندا ، ده که ونه ئاهنگگێڕان و ڕازانه وه ی هه موو کۆڵانو قوش بنه و شه قامه نا ڕێکو پێکه کانو ناشرینه کانی حزبه که یان . جێگای سه مه ره یه ئه و هه موو پاره و پوول و به رتیل په خشانه ی سه رانی باڵاده ستی ناو حزب بۆ ماکیاژو جوانکاریکردنی ده مو چاوی حزبه که یان له به رده م ئه ندامو لاینگیرانیان ، وه لی ئه وه نده ماکیاژو جوانکاریه کانیان ته مه ن کورته ، هه ر زوو له کۆنگرا، هه موو چرچوو ڵۆچی ده مو چاوی پیره ، حزبه که یان بۆ هه موو به شدارانی گۆنگره ئاشکرا ده بیت . ئینجا تیمساحه برسیه کانی ده سه ڵات ، له ناو زه لکاوه که ی حزبه کانیاندا ، ده میان ده که نه وه ئه وا نه ی پیان قوت ده درێت ئه یخه نه ناو و رگیانه وه هه رچیه کیانیش پێیان قووت نه درێت له به ینی دانه کانیاندا، وردو خاشی ده که ن . هه ر له یه که م ڕۆژی کۆنگره دا بۆ سه رجه م ئه ندامانی کۆنگره یکلا ئه بێته وه ، ئه و گشت به ڵێن و ماکیاژو جوانکاریانه گه مه یك بوو بۆ فریوودان و هڵخه ڵه تاندن . ئه وه ی وارسی حزب دیاری ده کات ، بۆ ئاینده ی کارو باری حزب هه ر ئه وه ئه بێت . کۆنگره ی وڵاته که مان جگه له بیعتدان بۆ پیری مۆغانه کانی حزب بنه ماڵه کانیان و ته سفیه ی نه یارانیان نه بێت هیچ ترنیه . ئه وه تا ، پێش به ستنی کۆنگره ی سیانزه ی پارتی ،، بنه ماڵه ی بارزانی کۆنگره ی خۆیان گرێدا ، به سه ر په رشتی مه سعود بارزانی هه ر له و کۆنگره یدا ، بڕیاردرا له سه ر سنیاریۆی دابشکردنی ده ورو ڕۆڵی کاره کته ره کانی ئاینده ی سه ر شانۆی سیاسی پارتی بنه ماڵه ی بارزانی . ئه وانه ی دوێنێ و ئه مڕۆ پێشبینینیان ده کرد که له گۆنگره ی سیانزه ی پارتیدا ، گۆڕان و جێی گۆڕکێ و نوێ بوونه وه ی ده کرێت ، ئه وانه ، جگه له خۆ وێڵکردن نه بێت له و فاکته مێژوویه که ی پارتی ، که له وه ته ی پارتی هه یه بنه ماڵه ی بارزانی خه وه نی بڕیاره کانی ناو پارتین که سی تر بۆ نیه له دووریشه وه سه یری عه رشی بنه ماڵه بکات . نێچیروان بارزانی کۆنگره ی سیانزه ی وه کوو فیشارو ئینزاری هه ڕه شه یك ، به کاری ده هێنا له به رامبه ری مه سعودی مامی ، به ئاشکرا یه که مجارو یه که م که س بوو، بانگه وازی گۆڕانی کرد له ناو پارتیدا ، ئه م بانگه وازه ی نێچیروان ، مه سعودی ڕاته کان ، دیاره نێچیروان مه به ستی گۆڕان له ناو پارتیدا نه بوو، به ڵکو مه به ستی له گۆڕانی ناو بنه ماڵه بوو ، ئه و گه مه ی گۆڕانه ی نێچیر،، وه کو په یامێك به گوێی مامی دا . ئه گه ر مه نسوری کوڕی ، له ئاینده دا بیکاته به جێی گیری خۆی ، ئه وه ئه ویش له میراتی ئیدریسی باوکی خۆش نا بێت و به شه شێره که ی خۆی له ناو پارتیدا جیا ده کاته وه و بنه ماڵه ی بارزانیش په رته وازه ده کات . هه ر بۆیشه ئه و دانیشتنه ی بنه ماڵه ی بارزانی ئه نجامدرا پێش کۆنگره ، به سه ر په رشتی مه سعود بارزانی بێی گۆمان مه به ستی سه ره کی له م دانیشتنه بۆ یکخستنی ڕا و بۆ چوونه جیاوازه کانی ناو بنه ماڵه بوو . یه کێتی و یکهه ڵوێستی ئه ندامه کانی بنه ماڵه و یکڕیزی پارتی ده پارێزێت بۆیه ئاسایش و یکگرتوویی بنه ماڵه له هه موو شتێی پیرۆز تره له جه م بنه ماڵه ی بارزانی ئه و یکڕیزو یکهه ڵوێستیه یان ، ڕه ها گه رێتی ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی بارزانی له ناو پارتیدا ده پارێزێت ، کاتێی بنه ماڵه ی بارزانی به یك ده نگیه وه یک ڕه نگیه وه بچنه ناو هۆڵی کۆنگره وه ئیتر هه موو پارتیه کان ملکه چ و مل خواری بڕیاره کانی بنه ماڵه ئه بن ، ئه وه ی بنه ماڵه بارزانی بڕیاری دا بێت له گردبوونه وه که ی ئه ندامانی بنه ماڵه دا ، ئه وه سه نگی مه حه ک ئه بێت له کۆنگری سیانزه ی پارتیدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست