کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن

Thursday, 28/01/2010, 12:00


شارى چەمچەماڵ خاوەنى كۆنترین شارستانیەتە، كە مێژووى شارستانیەتى (چەرموو ، بەردەبەلەكە، قڵاىسپى حسارو....هتد) كە دەگەڕێتەوە بۆنزیكەى 6000شەش هەزارساڵ پێش زاین، بۆ یەكەمین جار لەجیهاندا كشتوكاڵ لەم ناوچەیە دۆزراوەتەوە و كۆنترین قەزایە لەكوردستاندا، که‌ خاوەنى سنوورێكى گەورەیه‌، لەمێژەوە بەردەوام هەمووكات دەسەڵاتدارانى داگیركەرى دوژمنى گەلەكەمان فیتنە و ئاژاوەى لەنێوانى هۆزەكانى چەمچەماڵ ناوەتەوە و ڕێگربووە لە بەرەوپێشچوونى ناوچەكە.
بەهەرحاڵ ئەوە دوژمن بوو، بەڵام دەسەڵاتى خۆماڵى بۆ هەمان سیاسەتى دوژمنان ،پیادەدەكات كەوا چەندەها ساڵە گیانى فیتن ەو ئاژەوە دەخنە نێو دانیشتوانى شارى چمچماڵ و كۆسپ دەكەنە بەرپێشخستنى شارەكه‌، هیچ ئاسایش و ئیدارەیەك وەك پێویست لەو شارەدا نیە لەچاوشارەكانى ترى كوردستان ،دەهەق وایە دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن.
ڕۆژانە دەبیستن و دەبین كە:

1. ڕۆژ نییە كوشتار و ڕفاندنى هاوڵاتى لەلایەن مافیا و چەتەحزبیەكانەوە لەو شارەدا ڕوونەدات . کوا یاسا ودەسەڵات؟

2. رۆژ نییە دزیى و ڕاوەڕووت وئەتكردن و سەرانە وەرگرتن لەو شارە ڕوونەدات یاسا ودەسەڵات كوا؟

3. رۆژ نییە خەڵكى گلەیى و ناڕەزایى لە فەرمانگەكانى چەمچەماڵ نەبێت، یاسا و دەسەڵات كوا؟

4. كوا خزمەتگوزاریكان و كام فەرمانگەتان شایانى دەس خۆشییە؟ ..(شارەوانى ڕێگاوبان و ئاو ئاوەڕۆكەى جوانە؟ پۆلیس وئاسایش كوشتار گاو چەتەكانى جوانە؟ پەروەردە وفێركردن وەك مناڵ بازاڕەوایە یارى بە پەروەردە و ئیدارەكان دەكرێت و حاڵى ناو پەروەردە وخوێندنگاكانى زۆر زۆر جوانە ؟ زانكۆ و كۆلیجى پەروەردەى چمچماڵ ماشااللە زۆرجوانە : ڕۆژنیە ڕاگر ومامۆستایانى دەمانچە لەیەكتر ڕانەكێشن لەسەر دەسەڵات و پارە، ئیتر گلەى لەخەڵكى چمچماڵ بۆدەكەن ؟ خۆ ئەوانە زۆربەیان چەمچەماڵى نین و مامۆستاى زانكۆن؟ باسى چ بكەم كارەبا و نەخۆشخانەكان ودادگاكەى كە هەمووى گەندەڵستانە....هتد، ئەوا باسى حزبیەكان هەرناكرێ ك ەسەرچاوەى هەموو نەهامەتیەك و هەموو كێشەكانى شارى چەمچەماڵن؟ چونكە زۆربەى بەرپرسە حزبیەكانى چەمچەماڵ پیاوى چەتە و مافیاكانى سنوورەكەن و هاوبەشى هەمووخراپەكاریەكانن .

تەنها ئەوەندە بە خەڵكى شارە خۆراگرەكەى چەمچەماڵ دەڵێم بەسە ئیتر قبوڵى نەكەن و تەنها تۆڵە سەندنەوەى ئێوە لەم دەسەڵاتە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە دەنگیان پێنەدەن؟ با دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە