بەڕێز كاك مسعود بەرزانى بەڕێز م.س .پ.د.ك
Thursday, 09/04/2009, 12:00
سڵاوێكى گەرم
ئێمە كۆمەڵێك كادرو پێشمەرگەى پارتى بوین سەرمان لێ شێواو پەیوەندیمان كرد بە (ى.ن.ك) ە وە ماوەیەكى زۆرە . ئێستا پەشیمانین چونكە لەناو (ى.ن.ك) هەموو كەسێك جێى دەبێتەوە . جاش .خۆفرۆش .دز .داوێن پیس .ئەندامى حیزبەكانى تر... تەنها پارتى یەكان جێیان نابێتە وە .ئیستاش بەڕێزتان دەزانن كێشەى ناو (ى.ن.ك) وەزعى لە هەموموان تێكداوە بون بە چەند باڵێكەوە حیزبێك واى لێبێت خاوەنى ئەو هەموو شەهیدو زەحمەت كێشانە بێت كۆمەڵێك جاش و خۆفرۆش مستەشار. بكەونە بەینیانەوە كەڕێكیان بخەنەوە ئیتر چ دڵیكمان پیبَیان خۆش بێت لە كاتێكدا ئەبوایە ئەوانە سزا بدرانایە .زۆربەمان بەدڵسۆزى ویستمان درێژە بەخەباتمان بەین بەڵام نەمانزانى هەڵمان كردوە دەبوایە لەماڵى باوكمان دەرنەچین .بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین كە وەك ئەندامێك وەرمانبگرنەوە .داواكارین وەڵامێك بدرێین لەڕۆژنامەكاندا كە ئیجابى بێت لەلایەن بەڕێتانەوە كە گەڕانەوەمان قبوڵبكەن وازلەئیتفاقى ئیستراتیجى بهێنن بەرژەوەندى میلەت بخەنە بەرچاوتان .ئێمەش وازهێنانى خۆمان دەدەین بە (ى.ن.ك) لە گەڵ كادروپێشمەرگەى سلێمانى و شارەزور پەیوەندى كراوە ئەوانیش لەگەڵمانن بەڵام چاوەڕێى وە ڵامن . كەچەند هەزار كەسێكین خەڵكى بێلایەنیشمان لەگەڵدایە . وەداوا لەهەڤاڵانى پارتیش دەكەین كەس سەر لەخۆى تێكنەدات و بیر لەوە بكاتەوە كەواز لەحیزبى ڕەسەنى خۆتان بهێنن كوردوا تەنى بەرد لەشوێنى خۆى سەنگینە .دەمانەوێت ئەوەندى پێمان مابێت خزمەتى پارتى و بەرزانى بكەین و درێژە بەخەباتمان بدەین بۆخزمەتى گەلەكەمان. ئەوەشتان ئاگادار ئەكەینەوە براى خۆشەویستمان كاك نەوشیروان مستفا ئەگەر بێت و ئیعلانى حیزب بكات لەگەڵى دەبین ئەگەر ئێوە وەڵامان نەدەنەوە ئێمەش دەمانەوێت بچینە ناو ئەوسەنگەرە پاكەى كاك نەوشیروان كەهەر هەوڵى داوە بۆگەلەكەى بەدلسۆزى و بەپاكى دەمانەوێت ئەوەشتان پێ ڕابگەیەنین كە ئێمە شەخسى مام جەلال مان خۆش دەوێ ڕێزى لێگرتوین بەڵام ئەوانى تر وانینن وادەزانن خێرمان پێدەكەن بەتایبەتى مەكتەبى سیاسى یەكەیان هەر ئەوانیشن سەریان لە
مام جەلال تێكداوە تێبینى / ئەوكادیرو پێشمەرگانەى كەئیشمان پێدراوە لە ناو (ى..ن.ك) خۆمان بەنامۆ دەزانین چونكە ئەوان بەچاوێكى دژسەیرى ئێمەدەكەن
*كۆمەڵێك كادرو پێشمەرگەى پارتى كەئێستا لە ناو (ى.ن.ك) داین لەناوچەى هەولێر بتوێن 4/4/2009
- كوردستان پۆست
- ڕۆژنامەى (ڕۆژنامە)
- ڕۆژنامەى ئاوێنە
- ڕۆژنامەى هاوڵاِتى
- ڕۆژنامەى ووڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست