یادى ئەنفال و ستەمى دەسەڵات
Thursday, 14/04/2011, 12:00
هەموو ساڵێك لە نزیك بونەوەى هەموو ئەو كارەسات و جینۆسایدانەى دەرهەق بەكورد كراوە دەبینین روپەرى رۆژنامەكان و دەزگا راگەیاندنەكان پڕ دەبێت لە شیوەن و لاواندنەوەى ئەو ستەم و نەهامەتیە بە ناهەق كراوانەى دەر هەق گەلى كورد ئەنجام دراون لە كوردستان. لەراستیدا ناتوانین بڵین ئەم یاد كردنەوانە بێ سودە بەڵام قسە لەسەر چۆن ؟ یاد كردنەوەكە هەیە ئایا یادەكان بەو جۆرە تەقلیدە بێت یان لەئەنجامدا نیدا بەرز بونەوە بێتە كایەوە لەرۆحماندا ؟ ئەوەندەى كراوە لە رابردوودا بەردەوام یاد كردنەوەكان كراونەتە شویێنى ململانێ ى نا ئەخلاقى وە خۆهەڵواسینێكى ناشیرینى حزبی بەو یادانە بە ئەنفال یشەوە كە 14/04 ە ، لەبرى ئەوەى لەبیرى بە نیشتمانى كردنیان بین وەخوێندنەوەیەكى قوڵى ماناكانى خودى ئەو تاوانانە بكەین و لێكۆڵینەوەیەكى بابەتیانە و بەبەرنامەى دارێژراوى نیشتمانى بەربە دوبارە نەبونەوەى بگرین وە هەنگاوێك بچینە پێش كەچى بەداخەوە بەم ساتەوەختەشەوە ئەنفال بەردەوامە بەڵام بەفۆرمى نوێ وە.
یادى ئەنفال یش كەیەكێكە لەو تاوانە گەورانەى مرۆڤایەتى كەبەدەستى رژێمى بەعسى لەناوچوو وە هاوكارى هەندێك كوردى نەفس نزم ئەنجام درا ، لەساڵانى رابردوو هەرچەندم دەكرد نەم دەتوانى چۆن ئەم بابەتانە لێ ى تێ بگەم وەك ئەو تاوانانەى ترى مرۆڤایەتى كە دوبارە دەبنەوە هەرجارەو لە بەرگێك دا ، ئەوە بوو لەم چەند ساڵەى رابردودا رۆشنبیرو توێژەى فەلسەفەو زانای گەنجى مەزنى گەلەكەمانم ناسى(بەرێز تەحسین حمەغریب)لەووڵاتى بەریتانیا پاشانیش لەرێى بەرێزیانەوە ئاشنا بوم بەنوسینەكانى و شیكردنەوەكانى كەبەداخەوە تا ئێستا ئەو بەرێزە وەك پێویست نەناسراوە لە كوردستانداو تەنانەت ناوچەكەش، كە لە جێگایەكدا بەرێزیان تیشكى خستبوە سەر ئەم یادانە ئەویش دەڵێت: (لەكوردستان كەدێن یادێك دەكەنەوە بۆ چەندەها مرۆڤ پێكەوە دەیكەن) ئەوان نازانن كە هەر مرۆڤێك لەدایك دەبێت ژیانى مەعنەوى جیاوازە لەمرۆڤێكى دى وە رۆحیشى لەدنیادا جیاوازە لەوى دى وە خەونەكانیشى بۆ ژیان جیاوازە لەوى دى وە مردنیشیان جیاوازە لەوى دى !!! چونكە هەر مرۆڤە ئازارى تایبەتى خۆى هەیە لە ساتى مردنى وە یان خۆشى تایبەتى خۆى هەیە لەو ساتەوە ختەى رۆح كێشانى ! بۆیە لێرەوە دەگەینە ئەوەى هەموومان با لەیەك جیهان و یەك وڵات و یەك خاك وتەنانەت یەك خێزانیش بین بەڵام هەر مرۆڤەو جیهانێكى تایبەت بەخۆى هەیە بۆیە ناشێت و هەموو پێكەوە بیان گشتێنین كە هەموو وەك یەك بوون .
بۆیە هەریەك لەئێمەى زیندوو كەئێستا باس لەو یادە دەكرێتەوە بۆمان لە خەیاڵى هەریەكەماندا دێین و دەچن ئەبێ چۆن چۆنى بوو بێت ؟ وە بەچ شێوەیەك هەریەك لەو رۆحە نەبینراوانە دنیایان بەسەردا تاریك كرا بێ ؟ ئەبێ هاواری منداڵێك چۆن چۆنى بوبێت ! مەگەر ئێمە نەمان وت كەس لەوى تر ناچێت هەریەكەیان چیرۆكێكى جیاوازە ئەى ژنێك ئەبێ چۆن بوبێ ؟ ئەى كچێك ئەبێ چۆن بوبێ ؟ ئەى كوڕێك ؟ ئەى پیرە مێردێك ؟ ئەى مێرد منداڵیك ؟ ئەى خێزانێك پێكەوە ئەى گوندێك ؟ ئەى شارێك ؟ ئەى سەدو هەشتا هەزار مرۆڤ ئەبێ چۆن بوبێ ؟ .
ئەوەى دەمەوێت ئاماژەى پێ بدەم ئەوەیە مادام ئەوەندە جیهانى مرۆڤەكان لە یەك جیاوازە ئەى چۆن ؟ ئێمە دێین ئەو ستەمە دەكەین لەڕۆحى ئەو هەزارەها مرۆڤانە بۆ تێكراى ئەو قوربانیانە تەنها یادێك دەكەینەوە لەكاتێكدا هەریەك لەوان چیرۆكێكە وە چیرۆكى كەسیان لەوى تریان ناچێ وەكۆتایی هەریەكەشیان لەوى تر ناچێت كەچى ئێمە دێین یادێك دەكەینەوە !! ... مانا بەخشینى تیانیە وەك ئەوەى هەبوە لە حقیقەتدا !! تۆ بڵێ ى ئەنفال جارێكى تر مرۆڤى كورد بە حقیقەت بناسێنێتەوە ؟ ئەوەچى یە لەپشت ئەو پەردەیەوە ؟ ئەوە چیە ئێمەى مرۆڤ دایم ویڵى روكارین وبێ ئاگا لە حقیقەت ؟
ستەمێكى تر لەخاوەن قوربانیەكان كراوە ئەویش - خۆشەویستى یە - ئەو خۆشەویستیەى لەوان بەستەم و زۆردارى لەچركە ساتێكا لەیەكیان پچڕاندن !! مەخابن لە رابردوشدا نە توانرا وەك پێویست ئەم كەلێنەیان بۆ پڕ بكرێتەوە كە بەشێكى زۆرى لەئەستۆى حوكمرانى كودردیدا بوو، بەرێزان خۆشەویستى مەعنەویە وەك دەڵێن كەسانى مەعنەویەت گەرا قەدرو حورمەتى دەزانن نەك درۆزنەكانى هەڵگرى ئەم چەمكە لە وڵاتى مە نەك نەیانتوانى خاوەن قوربانیەكانى پێ سارێژكەنەوە بەڵكو هێندەى پێیان كرا شێواندیان !! وەتا توانیشیان لەبرى خۆشەویستى هاوڵاتیان بۆ یەكتر وبۆخاك و نیشتمان هاتن ئەو ئەنفالەى بەعس بۆى تەواو نەكرا ئەمان كردیان ئەنفالى بەزۆر كۆچیان پێكردین بەرەو دوركەوتنەوە لە هەموو ئەو خۆشەویستانەى خوا بە مرۆڤەكانى بەخشیبوو بەرەو داهاتویەكى نادیار ، وەبەلارێدا بردنى هاوڵاتیان و فێرى رق كینەو ودوبەرەكى ویژدان فرۆشى دەكران ، گەر ئەو خۆپیشاندان و سەراى ئازادیەكان نەبوایە ترسێكى ئێجگار گەورە دروست بووبوو بۆلاواز بونى حقیقەتى ئەم چەمكە لەكۆمەڵگەكەماندا بەڵام بەویستى ئەوان دەرنەچوو.
لەكۆتایدا دەڵێم كاتى ئەوە هاتوە جارێكى دى پێكەوە نەهێڵین چیتر ستەمى زیاتر لە رۆحى قوربانیانى ئەنفال و هاوشێوەكانیان بكرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست