مەحمود سەنگاوى ئەمرى تەقە كردن لە پۆلیس دەدات بەچەكدارەكانى
Thursday, 10/03/2011, 12:00
ئەمرۆ لەناحیەى ڕزگارى خۆپیشاندانیك كرا زۆر لەسەرخۆ و ئاشتیانە بوو پۆلیس و ئاسایش ئامادەبون لەسەرەتادا پەلاماریان نەدا بەلام لەناكاو هیزیك هات و دەستى كرد بەلیدان و گرتنى خەڵك, مودیر ئاسایش و پۆلیسى شارەكانى گەرمیان بەتایبەت كلار و ڕزگارى و كفرى وتویانە مەحمود سەنگاوى پیمانى وتوە ئەگەر خۆپیشاندەران نەكوژن و تەقەیان لینەكەن و تەفروتونایان نەكەن خۆم هیز دەنیرم پۆلیس بكوژیت و ئەوكات ئیوەش ریسوا و ترۆ دەكەم ئەوانیش ملیان كەچ كردوە و مەحمود سەنگاوى بەكەیف خۆى یاریان پیدەكات و وەك خۆى تاوانباریان دەكات بەرامبەر میلەت بۆ ئەوەى ئەوان واجب خۆیان نەكەن بەلكو ببنە تیرۆریست , دواى ئەوەى هیزى گەل لە ناحیەى ڕزگارى كۆدەبیتەوە و جەواب بۆ سەنگاوى دەنیرین ئەگەر چەتە كانى دەرنەكات خۆیشى دەكەنە باوەشى مالیكیدا لەخانەقینەوە ئەویش لەترسا ئەمر دەكات بگەڕێنەوە و لەپشتى دێ نازیەوە ڕادەكەن. خەڵكى گەرمیان و پۆلیس دواى ئەوەى ئەو بەرنامە گڵاوەى مەحمودیان بیستوە و بەتەواوەتى دەركەوتوە پیاویكى تیرۆریستە دەڵین بۆى بەسەر ناڕوات خەریكە یەكیتیش لە گەرمیاندا بە ترۆبون و ریسوابون دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست