کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆ شایه‌نی‌ ئه‌وه‌ نیت سه‌رۆكی‌ ئێمه‌ بیت

Saturday, 19/12/2009, 12:00


له‌ چیه‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌م چیت پێبڵێم وا باشتره‌ بڵێم تۆ سه‌رۆكی‌ من نیت تۆ كورد نیت تۆ شۆڕش گێڕ نیت تۆ شایسته‌ی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار نیتده‌ڵێن گیا له‌سه‌ر پنجی‌ خۆی‌ شین ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆ سیفه‌تێگت له‌شۆڕشگێره‌ كورده‌كانی‌ پێشو تر ناچێت قازی‌ محمد په‌تی‌ سێداره‌ی‌ هه‌ڵبژاردله‌جیاتی‌ خۆش ژیان كه‌چی‌ تۆ بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك پێت بڵێت به‌خوا پیاوێكی‌ باشه‌ قاره‌مانه‌كه‌وتویته‌ موزایه‌ده‌ كردنی‌ كورسیه‌كانی‌ كورد له‌ به‌غداد به‌س بۆئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ وه‌رگریته‌وه‌ ئه‌وه‌تا كوردت فرۆشت له‌ به‌غداد واژۆی‌ له‌ سێداره‌دانی‌ سه‌ددامت نه‌كرد و تاوان بارانت كرد به‌ڕاوێژكاری‌ خۆت و له‌كۆشكی‌ به‌ناو سه‌رۆك كۆماردا پاراستنت و فڕۆكه‌وانێكیشت كرد به‌دیاری‌ و بۆ له‌سێداره‌ دانی‌ عه‌لی‌ كیمیایی‌ و تاوانبارانی‌ تر تۆمان خۆش هه‌موو ئه‌مانه‌ت كرد بۆئه‌وه‌ی‌ به‌عسیه‌كان گله‌یت لێنه‌كه‌ن و له‌ولاش خه‌ڵاتی‌ نۆبڵی‌ ئاشتی‌ وه‌ربگریت مه‌گه‌ر حۆشتر به‌كونی‌ ده‌رزیدا بڕوات ئینجا تۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌سه‌ر حسابی‌ كورد وه‌رده‌گریت بیرته‌ لای‌ دوژمنانمان ده‌توت دروست بونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كورد خه‌ونی‌ شاعیرانه‌ مه‌گه‌ر وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ ئاشتی‌ بۆتۆ خه‌ونی‌ ڕوانی‌ دارخورما نه‌بێت له‌ سه‌هۆڵبه‌ندانی‌ قه‌ندیلدا ئاخر تۆ گه‌لێكت قوربانی‌ دوژمنه‌كانی‌ كرد به‌ واژۆكردنی‌ هه‌زاران كاغه‌زی‌ سپی‌ له‌به‌غدا و خوێنی‌ هه‌زاران كه‌ستان ڕشت له‌شه‌ڕكانی‌ ناوخۆدا مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ت بیر نیه‌ بۆیه‌ خه‌ونی‌ حوشتر ده‌بینیت بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ خه‌ڵاتێكی‌ ئاوا مه‌زن كه‌ كفره‌ و گوناحه‌ بدرێت به‌تۆ وه‌لێ‌ باش ده‌زانم و دڵنیام كه‌ خۆر قه‌ت له‌شه‌ودا هه‌ڵنایه‌ت.
وه‌ڵا تۆ ڕاستت وتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ دروست بونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كورد چونكه‌ ئێمه‌ تا خاوه‌نی‌ كه‌سێكی‌ وه‌ك تۆ بین حاڵمان له‌وه‌ خۆشتر نابێت هه‌روه‌ك چۆن پیاوه‌ په‌مه‌ییه‌كه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌تانه‌وه‌ ده‌یوت دوو كورسی‌ هیچ نیه‌ مه‌گه‌ر نه‌یده‌زانی‌ دوو كورسی‌ ده‌نگی‌ 200 هه‌زار ده‌نگده‌ری‌ پێویسته‌.
سه‌ددام و داروده‌سته‌كه‌ی‌ 182 هه‌زار كوردیان ئه‌نفال كرد كه‌چی‌ تۆ به ته‌نها به‌‌ نوكه‌ قه‌ڵه‌مێك زیاتر له‌ 4 ملیۆن ده‌نگی‌ كوردت ئه‌نفال كرد ئه‌گه‌ر حوكمی‌ ئیعدام بچوكترین سزا بوبێت بۆ سه‌ددام , من به‌گومانم له‌وه‌ی‌ تۆ خوێنده‌واریت هه‌بێت پێم بڵێ‌ چۆن یاسای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانت ئیمزا كرد به‌یانی‌ زوو بوو خه‌واڵو بویت یان كاغه‌زی‌ سپیت ئیمزا كرد یان ئه‌وه‌تا وه‌عدی‌ ژێر به‌ ژێریان پێدابویت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م فێڵه‌ له‌ كورد بكه‌یت بۆ دووباره‌ ئه‌تكه‌ینه‌وه‌ سه‌رۆك كۆمارێكی‌ كارتۆنی‌ من وام بیستووه‌ خه‌ڵك كه‌پیر بوو ده‌چێت له‌ماڵی‌ خۆیدا داده‌نیشێت و به‌رهه‌می‌ گه‌نجێتی‌ خۆی‌ ده‌خوات كه‌چی‌ لای‌ تۆ هێشتا باو باوی‌ ئه‌و قسه‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت گۆم هه‌تا قوڵتره‌ مه‌له‌كردن تێیدا خۆشتره‌ ئاخر مه‌له‌كرد و ‌سیاسه‌تی‌ تۆ كوجا مه‌رحه‌با.
ده‌ بڕۆ وازمان لێبێنه‌و كورسیه‌كه‌ت چۆڵبكه‌ تۆ به‌ گه‌نجێتی‌ هیچت نه‌كرد بۆ كورد كه‌ فلسێكی‌ قه‌ڵب بێنێت به‌رهه‌می‌ پیریتمان هه‌رناوێت هه‌تا گه‌نج بویت هه‌ر ڕۆژه‌ له‌ وڵاتێك بویت بۆ سه‌فره‌و سیاحه‌ت كه‌ ده‌گه‌ڕایته‌وه‌ ده‌تكرد به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی‌ كوردستانیدا ئێستاش كه‌ پیریت خه‌ریكی‌ به‌خشینی‌ ماف و ده‌نگ و كورسی‌ زیاتر له‌ 4 ملیۆن كوردیت ده‌بڕۆ بیكه‌ به‌خاتری‌ خودا وازمان لێبێنه‌ و یه‌خه‌مان به‌رده‌ به‌ چ حه‌قێك ده‌ڵێی‌ من كوردم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە