کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكانى پەروەردەى مەخمور، سەرپەرشتیارانى بەئوتومبێلى پەروەردە ڕاو دەكەن

Wednesday, 23/09/2009, 12:00


پەروەردەى مخمور لەوەتى دامەزراوە تائێستا زۆرترین گەندەلى تێداكراوە هەروەك (بهرام اسماعیل) وەك بەریوەبەرى پەروەردەى لەسالى 2008 لەسەركار لادراو ئیستا مامۆستا شۆرش بوەتە بەرێوەبەر. ئەوەى دەمەوێ قسەى لەسەر بكەم گەندڵیەكانى سەرپەرشتیارانى ئەم پەروەردەیە، ئێمە دەزانین كاروپیشەى سەرپەرشتیاران سەرپەرشتىو بەدواداچوونى كارى قوتابخانەو مامۆستاكانە بەلام ئەوەى لە مخمور روودەدات زۆر لەوە زیاترەو جێگەى سەرسوورمانە. بۆیە لێرە بەچەند خاڵیك ئەو گەندڵیانە دەخەمە روو:
1- لەپەروەردەى مخمور دوو سەرپەرشتیارى سەرەتاییو دواناوەندى هەیە، یەكەمیان كابرایەكى بالابەرزىو سمێل رەشى كۆنە بەعسییە كە بەئوتومبێلى ژمارە (98)ى پەروەردە ئیشوكارەكانى خۆى دەكات ئەویش سەرپەرشتیار (ابراهیم محمود)ە، ئەگەر چى هەموو سەرپەرشتیارێك بەتایبەت ئەو جگە لەمووچەى سەرەكى خۆى ئەوا نزیكەى 2 ملیۆن دینار تەنیا بۆ هاتوچۆى خۆى وەردەگرێت كەچى ئەو بە ئوتومبێلى دائیرە نەك تەنیا سەردانى قوتابخانەو ئیشوكارى خۆى دەكات لەهەمانكات هەڵدەستێ بە (راوكردن) بە ئوتومبێلى دائیرە تائیستا چەندین جار بینیویانە كە بەو ئوتومبیلەچوەتە ڕاو كردن.
2- ابراهیم محمود جگە لەوەى كەسێكى بێ مستەواو نەفس نزمە هەروەها لە سەردەمى بەعس كۆنە رەفیق بووەو هەركەسێك لسەرو سیماى ببینێ ئەوە دەزانێ كە چەند كەسێكى مێبازو تەنانەت لەسەر مێزەكەى كارى سێكسی ئەنجامداوە.
3- هەرچى (مامۆستا جەلال)ە ئەویش سەرپەرشتیارى پەروەردەیی سەرەتاییە تەنیا لەبەر یەك هۆكار هاتۆتە مخمور چونكە كابرایەكى پارتیەو لەلایەن رێكخراوو ناوچەكانەوە پشتگیرى لی دەكرێ ئەویشیان بە ئوتومبێلى ژمارە 252ى پەروەردە هاتوچۆ دەكات لەكاتێك جگەى لە موچەى خۆى ئەوا نزیكەى (1)ملیۆن و 900هەزار دینارى هاتوچۆ وەردەگرێت بەلام بێ ویژدانانە كەوتونەت پارە خواردن وەك بلێی ئەو شارە حاكمێكى دەست پاكو خاوێنى تێدا نەبێ.
4- هۆكارى سەرەكى ئەو هەموو گەندەلیە بێدەنگى جەنابی بەرێوەبەرى پەروەردەیە ئەویش (شۆرش خدر)ە چونكە ئەویش لەبەر بەرژەوەندى خۆى و شاردنەوەى گەندەلیەكانى خۆى پێدادەپۆشێ و بەهەمان شێوە شۆرش خدریش هەرچى (نسریە)ى دائیرەیە بۆخۆى دەبات بۆیە خۆى بیدەنگ كردووە.
5- خالێكى تر چەند رۆژیك لەمەوبەر كارمەندێك لەنزیك لقی 23 پارتى باسی ئەوەى بۆ كردم كە لقی23 ئاگادارى گەندەلیەكانى پەروەردەى مخمورە بەلام بەهۆى ئەوەى بەریوەبەرى پەروەردە كار ئاسانى بۆ ئەوان دەكات لە گواستنەوەو دامەرزاندنى خەلكى بۆیە بەرژوەندى ئەوانى كۆكردۆتەوەو بێدەنگن لەو گەندەلیانە.
6- هەروەها سەرپەرشتیارەكانى تربیەى مخمور هەرچى كچە مسئول و خزم و كەسیى خۆیان لە نزیكترین شوین دایاندەنین كەچى مامۆستاى هەژارو كەمدەرامەت دەبەنە ناحیەى باقرت. ئەوان بە پارەى دائیرەو سەیارەى دائیرە كەچى نارازین من دلنیام خواى گەورە تۆلەى ئەو پارە خواردنانەیان لى دەكاتەوە گەندەڵكاران تاسەر بۆیان ناچیتە سەر. تا (كوردستان پۆست) مابێت ئەوان ناتوانن وا بە ئاسانى پارە حەرامەكان بخەنە گیرفانى خۆیانەوە، دەبی هەمو خەلكى ئەوە بزانن كە ئیوەى بەناو مامۆستا چۆن دزی و گەندەلى لەو شارە هەژارو كورد پەروەرە دەكەن ریسوایی بۆ ئیوە دەمینێ رۆژیك دیت راستیەكان وا دەخریتە سەر سایتەكان ئیتر خۆتان و ویژدانتان.
كەواتە بەو هەموو پارەو مووچەیەى هەر یەك لە (ئیبراهیم مەحمود)و مامۆستا جەلال وەك سەرپەرشتیارى پەروەردە دەیخۆن و دەیخەنە گیرفانەكانیانەوە لەماوەى (یەك ساڵ) ئەوا دەتوانرێ باخچەیەكى ساویان یاخود قوتابخانەیەكى شەش پۆلى پێ دروست بكرێ. چونكە پارەى هاتۆچۆى ئەو دوو گەندەڵە سالانە زیاتر لە 50 ملیۆن دینارە لەجیاتى ئەوەى بە ئوتومبیلى خۆیان هاتوچۆ بكەن كەچى بە ئوتومبیلى دائیرە هاتوچۆ دەكەن وەك بلیێ بە (بەردێك دوو جێشكە دەكوژن)
تاكو گەندەڵى وەها هەبیت ئیتر ئەم ولاتە چۆن پێشدەكەوێ! ئێمەى مەخمووریەكان هیوادارین وەزارەتى پەروەردە خەڵكى ناوچەكە دابمەزرێنی و كەسی شیاوى زۆرباشمان لەمەخمور هەیە بەتایبەت چەند جارێك مامۆستایانى مخمور داوایان پێشكەش كردووە بۆ سەرپەرشتیارى بەلام بۆیان نەكراوە.
ئەمە باسم كرد بەشیكى كەمى گەندەلیەكانى تربیەى مخمورە خۆ ئەگەر بیتۆ باسی كارمەندەكانى ئەم پەروەردەیە بكەین وەكو على مولود كەسێكى تا بلی ماستاوچی و چەلاو خۆرى پارتیەو جاسوسی بەسەركارمەندەكان دەكات، هەروەها خودى بەریوەبەرى پەروەردە خۆى دەیان بابەتى گەندەلى لەسە ر بلاوكراوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە