زێده‌ڕۆی یه‌ك له‌ شه‌قلاوه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی محكمه‌ی {تمیز}

Wednesday, 23/03/2011, 12:00



نزیكه‌ی زیاتر له‌ سی ساڵه‌ خه‌ڵكی شه‌قڵاوه‌ به‌ده‌ست ئه‌و بڕیاره‌ی ڕژێمی فاشی به‌عس ده‌ناڵێنن كه‌ ده‌ری كردوه‌ تایبه‌ت به‌ دروست كردنی خانوو له‌ ناو باخچه‌كانی شه‌قڵاوه‌ وه‌ دوای ڕاپه‌ڕینیش هه‌مان بڕیار دووباره‌ په‌سند كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێ‌ كاری پێ‌ بكرێت به‌ ده‌یان گه‌نج كه‌ ده‌یانه‌وێ‌ خێزان دروست بكه‌ن ناتوانن له‌سه‌ر میراتی باب و باپیریان ته‌نها ژوورێك دروست بكه‌ن كه‌ زوو له‌ لایه‌ن شاره‌وانی و قایمقام ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌ست له‌كار هه‌ڵبگرێت به‌ پێچه‌وانه‌ وه‌ستاو كرێكار و خاوه‌ نه‌كه‌ش خۆیان له‌ سجنی محته‌ی هه‌ولێر ده‌بیننه‌وه‌, كه‌ گوایه‌ ئه‌م بریاره‌ بۆ پاراستنی داروو دره‌خته‌ به‌ڵام وانیه‌ ڕژێم له‌م بواره‌ نیازی تری هه‌بوو به‌ڵام ئه‌مانه‌ نازانم چ نیازێكیان هه‌یه‌ بۆ مه‌سئول و كاربه‌ده‌ستی حزبی ئه‌م بڕیاره‌یان ناگرێته‌وه‌ ،حاكم {حمد} سه‌رۆكی به‌رزترین دادگا له‌كوردستان كه‌ مافی خه‌ڵك ده‌پاریًزێ‌ به‌ یاسا تاوانبار سه‌زا ده‌دات هه‌ر به‌یاسا ئه‌ی ده‌مانه‌وێ‌ بزانین زێده‌ڕۆ و سه‌رپێچی كار چ یاسایه‌ك ده‌ی گرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی پێ‌ سه‌زا بدات ،له‌ رێكه‌وتی 17/3/2011 بۆ ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ڵسا به‌ ته‌خت كردنی باخچه‌كه‌ی به‌ شۆفه‌ر له‌ لایه‌ن ده‌لالی تایبه‌تی خۆی وه‌ده‌رهێنانی بادلۆ هه‌ر ئه‌مرۆش ده‌ستیان به‌ێه‌ب كردنی ژێر بادلۆیه‌كه‌ كرد , ده‌مانه‌وێ‌ بزانین به‌رێز قایمقامی شه‌قڵاوه‌ بۆ ئاگاداری ناكاته‌وه‌ و كاره‌كه‌ی پێ‌ ڕابگرێت به‌ڵام دیاره‌ ناتوانێ‌ , به‌ڵام ده‌توانێ‌ ده‌یان خانووی فه‌قیرو كه‌م ده‌رامه‌تی ئه‌م شاره‌ ڕابگرێت ئێمش ده‌ڵێین یاسا تۆ له‌كوێ‌ ی بۆ ناتوانی خۆت نیشانی مسئول بده‌ی !!!!!!!!!!؟؟؟؟؟؟؟





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە