جه‌لال تاڵه‌بانی پاسپۆرتی عێراقی ته‌زویر ده‌کردو ده‌یفرۆشت.!؟
Saturday, 09/01/2010, 12:00
سه‌ره‌تا نامه‌وێت به‌و مێژوه پڕگومان وکۆنه‌دابچمه‌وه که‌چۆن.؟ده‌ستکه‌وته مادیه‌کانی شۆڕش کۆده‌کرایه‌وه‌و دابه‌ش ده‌کرا، خه‌رجیه‌کان چه‌ندی له‌جێگای خۆیدابوون و چه‌ندیان به‌هه‌ده‌رده‌چون،له‌کوێوه ده‌هاتن وکێ ده‌یناردن . ئه‌وه ده‌بێت له داهاتودا وه‌ک به‌شێک له مێژووی شۆڕشه‌که بچێته ژێر توێژینه‌وه‌و،ڕاست و دروستی بۆ ئه‌وخه‌ڵکه‌ی بونه سوتماکی شۆڕشه‌که ئاشکرابکرێت.
به‌جلوبه‌رگێکی شڕ وگیرفانێکی به‌تاڵه‌وه‌به‌سه‌رکرده‌وپێشمه‌رگه‌وه گه‌ڕانه‌وه ناو خاکی کوردستان، دیاری ده‌ستیان فڵچه‌ی دان و قاتێک جلی که‌تافی کۆنه بوو بۆ که‌سوکارو هاوڕێکانیان، له‌به‌رده‌م که‌سوکارو ناسیاوه‌کا‌نیاندا له‌شێوه‌ی زیندانێکی سیاسی چاوله‌ده‌ستی کۆمه‌ک ویارمه‌تیه‌کانیان بون،به‌ڵگه نه‌ویسته، ئێستا سه‌رکرده‌کان ملیۆنان دۆلار له‌بن ده‌ستیاندا دیار نامێنێت و ده‌بێته تۆز، با له بانکه‌کانی ئه‌وروپادا ده‌یگیرسێنێته‌وه،ئه‌زمون و ژیانی به‌عسیه هه‌ڵ هاتوه‌کانیان له‌به‌رچاوگرتوه بۆ مۆڵکردنی زیاتری سه‌رمایه.
با ئه‌مه لێگه‌ڕێین بۆ ئاینده ،مێژویان گه‌شترنابێت له وانه‌ی که ڕۆیشتن.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئه‌نگوستی بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌و پاره و ده‌ستکه‌وتانه‌یه که له شاره‌کانی کوردستاندا به‌ده‌ستیان ده‌هێناو بۆخۆیان ده‌برد وه‌ک ئه‌وه‌ی وڵات وڵاتی ئه‌وان بێت ئه‌و خه‌ڵکه‌ش په‌ناهێنده.
ئه‌وه‌ی بۆیانکرا ئاودیویان کرد ئه‌وه‌ی بۆیان لوا دزییان له پاره‌ی بانک و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کان ، که‌رسته‌و پێداویستیه‌کانیان تاڵان فرۆشی ئێران کرد به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌وه.
هه‌ندێ شتی شاراوه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، که ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر بڕیاره‌کانی تاڵه‌بانیدا ده‌کرا و ده‌زگای زانیاری جێبه‌جێکردنی کاره‌کانی ده‌گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رده‌مانێک پاره که‌مبوو ، گومورگه‌کان به‌س نه‌بون بۆ تێرکردنی سکه گه‌وره‌و گیرفانه‌قوڵه‌کانی ، بێجگه له ڕاوڕوتی وڵات که‌وتنه داگیرکردنی ماڵی خه‌ڵک و بردنی سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ،
ده‌ست به‌سه‌راگرتنی 3 ئوتێلی ئه‌بوسه‌نا و ڕازیکردنیان به 6 لۆری توتنی کارگه‌ی جگه‌ره‌که‌ی سلێمانی که توتنه‌کانیان به ماڵی باوکی خۆیان ده‌زانی ،نه‌ترسان له‌وه‌ی که ئه‌وه موڵکی میلله‌ته‌و شه‌رمه‌زاریان بۆ ده‌مێنێته‌وه ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سایلۆکه‌ی ئه‌حمه‌د و عوسمانی مه‌لا قادر، که ته‌نها له سایلۆکه‌ی ئه‌ودا 8000 فه‌رده ئاردو گه‌نمیان برد به تاڵان و سه‌یاره‌و ماڵیان به ئاشکرا دا‌گیرکرد، ئه‌وکاته به‌شی 6 مانگ نانی ووڵاتی ده‌کرد که خه‌ڵک به بێ نانیه‌وه ده‌یی ناڵاندو مناڵانی وڵاتیش توشی به‌د خۆراکیی بوبون،گه‌راجی نوریه سوری به‌ر خانه‌قا‌یان داگیرکردو داهاته‌که‌یان برد بۆ قه‌ڵاچوالان و کردیانه قه‌ل بۆ تاڵه‌بانی، داگیرکردنی ماڵ و باغچه‌که‌ی جه‌لال خه‌فاف که له و شاره‌دا ته‌نها سه‌یرانگا و باغچه‌یی ئاژه‌ڵان بوو له مێژووی ئه‌وشاره‌دا، (ســـالـــه)* خه‌نده‌ی ده‌خسته سه‌رلێوی مناڵانی شاره‌که‌م ، سه‌یره له‌جیاتی کۆمه‌ک و هاوکاری باشتری بکه‌ن هه‌ستان داگیریان کردوو خانه‌واده‌که‌شیان له‌ژێر فشاری ترس و تۆقاندن وه‌ده‌رنا.
گرتن و تۆقاندی فوادی شێخ حه‌سه‌ن و فایه‌قی کۆڵه‌ک و دایانی وه‌ک ئه‌وان نمونه‌ی چه‌ته‌ییه‌کانی ئه‌وانن دیاره ئه‌مانه‌یان به ئاشکراو وبه به‌رچاویی میلله‌ته‌وه کردوه .
پاره په‌یداکردنی تاڵه‌بانی به‌م جۆره نه‌وه‌ستاو داوای له پاره‌داره‌کان ده‌کردکه هه‌رچیه‌کتان بۆ دێت بیهێنن بۆ وڵات و کۆمه‌کیان ده‌کم له گومرگ‌و ڕێگه‌دان به هێنانه ژوره‌وه‌ی باره‌کان(که ئه‌مش په‌یداکردنی پاره‌ی ڕه‌شه بۆخۆی) سه‌یره.؟ سه‌رکرده‌یه‌ک ئه‌وه گفتی بێت و نه‌ترسێ له ئاینده‌ی کاره‌کانی ئێستاش بیه‌وێت ببێته ڕوهه‌ڵماڵی ڕاستیه‌کان، هێزه‌کانی تاڵه‌بانی به به‌رده‌وامی له کۆکردنه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی پاسپۆرت و ڕه‌گه‌زنامه‌و ناسنامه‌ی به‌تاڵدابون له شاره‌کانی سلێمانی و هه‌ولێردا، له ژێر زه‌مینه‌که‌ی قه‌ڵاچوالاندا که تایبه‌ت بوو به پاره‌و دیاریی و ده‌مانچه‌و چه‌کی وه‌ک قه‌ناس و تاپڕی پێنج گوله‌و بڕنه‌وی کورت و پێویستیه تایبه‌ته‌کانی خۆی که‌له‌وێدا قایمی ده‌کردو کلیله‌که‌ی لای مامۆستاره‌ئوفی کاراتی دانابوو . له‌ناو ئه‌و پێداویستیه تایبه‌تیانه‌دا به کارتۆن پاسپۆرتی جۆری (ئێم) تێدابوو که نوێترین پاسپۆرتی ئه‌وی ڕۆژێ بوو ، سه‌ره‌تا له‌ڕێی گروپێکی تایبه‌ته‌وه پریان ده‌کرده‌وه‌و ده‌یان فرۆشت به پاره‌یه‌کی باش ، پاشان نرخی پاسپۆرت به‌رزبۆوه بۆ 50000 دیناری عێراقی ئه‌وسا که‌ئه‌و پاره‌یه خه‌یاڵی بوو ، ئاشکرابونی ئه‌م فرۆشتنه‌ش له لایه‌ن خالیده سوره‌وه ئاشکرابو که‌به‌هێرۆی وتبوو که ره‌ئوف دانه‌یه‌کی بۆ خۆی فرۆشتوه‌و پاره‌که‌ی دیار نیه ، له‌وانه‌ش سه‌یرتر بۆ سه‌فه‌رێکی کوتوپڕی یه‌کێک له پاسه‌وانه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که ده‌بوایه بینێرن بۆ ده‌ره‌وه ، ناردیانه سلێمانی و وێنه‌ی بۆ هێنان و ئه‌وانیش به 10 ده‌قه پاسپۆرتێکی عێراقیان بۆ ده‌رکرد ، هه‌موو مۆر و که‌لوپه‌له‌که‌یان لابوو، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵیش پاسپۆرته‌کی ته‌واو بوبو هه‌ر له‌وێ بۆیان ده‌رهێنا و سه‌فه‌ری ده‌ره‌وی پێ‌کرد که‌له سوریاوه فیزه‌وئه‌وروپای بۆخرایه سه‌رو کردیان به پاسپۆرتێکیی ڕاستی.
به‌ڵێ له‌سکرتاریت پاسپۆرت ده‌فرۆشرا و پاسپۆرت ده‌رده‌کرا.
جه‌لالیش ئێستا خۆیمان لێده‌کاته ئه‌شره‌فی شه‌ریفی
06.01.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست