ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ هیومان ڕایتس هۆچ پێویستی‌ به‌وه‌لاَمدانه‌وه‌ نیه‌

Saturday, 28/05/2011, 12:00


بۆ:ڕای‌ گشتی‌ كوردستان و عێراق و جیهان

هیومان ڕایتس هۆچ ڕاپۆرتێكی‌ له‌باره‌ی‌ ناله‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان بلاَوكرده‌وه‌ كه‌تیایدا ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌یخاته‌ ژێر به‌رپرسیارێتیه‌كی‌ مێژوویی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش به‌نیازه‌ وه‌لاَمی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ بداته‌وه‌, له‌ڕاستیدا وه‌لاَمدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ هیچ بایه‌خێكی‌ نابێت له‌لای‌ ڕێخراوی‌ ناوبراو به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ گرینگه‌ به‌لای‌ ئه‌م ڕێخراوه‌ و ڕای‌ گشتی‌ كوردستان و جیهان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌كردار ناله‌باره‌ی‌ ڕه‌وشی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌كوردستان به‌كۆتابهێنێت و سه‌رپێچیكاران سزابدات.

له‌به‌رئه‌وه‌ وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان به‌چاوی‌ ڕێزه‌وه‌ سه‌یری‌ هه‌ڵوێست و نیگه‌رانیه‌كانی‌ ڕێخراوی‌ هیومان ڕایتس هۆچ و ڕێكخراوی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێخراوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ نیگه‌رانیان له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی‌ ناله‌باره‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ و خراپبوونی‌ دۆخی‌ ڕاگه‌یاندن له‌كوردستان نیشانداوه‌, سه‌باره‌ت به‌ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ هیومان ڕایتس هۆچیش ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین كه‌ئاماده‌كارانی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ پشتیان به‌به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنت به‌ستووه‌ و ڕاستیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان وه‌كو خۆی‌ گواستۆته‌وه‌ وه‌كو پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو سه‌رجه‌م ڕێخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نیگه‌رانن له‌به‌رامبه‌ر بێده‌نگی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵس و كه‌وتی‌ ده‌سه‌لاَتدارانی‌ كوردستان.

دواجار ڕێخراوی‌ هیومان ڕایتس هۆچ به‌ئاشكرا نیگه‌رانیه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌یانكرد,ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت كه‌ئه‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا له‌ناله‌باری‌ مافی‌ مرۆڤ و خراپی‌ ڕه‌وشی‌ میدیا له‌كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت لای‌ سه‌رجه‌م ڕێخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێگه‌ی‌ نیگه‌رانیه‌ و پێویسته‌ به‌په‌له‌ له‌جێگای‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كی‌ داڕشتن ئاسا حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ڵێنبدات كه‌هه‌رچی‌ زووتر كارده‌كات بۆ باشتركردنی‌ ڕه‌وشی‌ مافی‌ مرۆڤ و فراوانكردنی‌ ئازادی‌ ڕاده‌بڕین و چاپ و بلاَوكردنه‌وه‌ ئه‌گینا له‌سه‌ر ئاستی‌ بالاَتر و به‌شێوه‌ی‌ تر ڕه‌خنه‌ و نیگه‌رانیه‌كان له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گیرێت,هه‌رلێره‌وه‌ زۆر به‌توندی‌ ئیدانه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین (ئه‌حمد میره‌) ده‌كه‌ین كه‌به‌هۆی‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ڕاپۆرتێك ژیانی‌ له‌مه‌ترسیدایه‌ و له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی‌ ده‌سه‌لاَتداری‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌یاسای‌ سزادانی‌ سه‌رده‌می‌ به‌عس له‌دادگا سكالاَیان له‌سه‌ر تۆماركردووه‌ و داوای‌ بڕه‌ پاره‌ی‌ خه‌یاڵی‌ و داخستنی‌ گۆڤاره‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و دروشم و شیعارانه‌ یه‌كناگرێته‌وه‌ كه‌سالاَنێكی‌ زۆره‌ ئه‌م دووپارته‌ كوردیه‌ ڕیكلامی‌ بۆ ده‌كه‌ن وه‌كو گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان ئه‌و ڕاستیه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ئه‌نجومه‌نی‌ بالاَی‌ ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ركوتكردنی‌ ڕاگه‌یاندنه‌ نه‌ك ڕێكخستنی‌ كاری‌ میدیا به‌بڕوای‌ ئێمه‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ دادگاكان و سه‌ندیكای‌ ڕۆژنامه‌نوسان و كاراكردنی‌ داواكاری‌ گشتی‌ له‌كوردستان و كاركردن به‌یاسای‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان هیچ مانایه‌ك بۆ بوونی‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ناهێڵێته‌وه‌,به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پارته‌ كوردیه‌ مه‌به‌ستیان بێت له‌ژێر چه‌تری‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ڕاگه‌یاندن سه‌ركوت بكه‌ن و میدیای‌ ئه‌هلی‌ گه‌مارۆبده‌ن,جێگه‌ی‌ نیگه‌رانیشه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم یاسای‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ ئیمزاكردووه‌ و له‌لایه‌ن خۆی‌ و پارته‌كه‌یه‌وه‌ كاری‌ پێناكرێت ئه‌مه‌ش واده‌كات وه‌كو چۆن له‌سه‌ر سووتاندنی‌ كه‌ناڵی‌ نالیا و تیرۆركردنی‌ قه‌ڵه‌مه‌ ئازاده‌كان ڕووبه‌ڕووی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ناوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ بوونه‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ش ڕووبه‌ڕووی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ به‌رفراوانترده‌بنه‌وه‌ كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ ڕێخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شێوازی‌ تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن.

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان

هه‌رێمی‌ كوردستان-هه‌ولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە