لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا ، حكومەت زادە و سێبەرى حیزبێكى باڵادەستى ووڵاتە ، حیزبێك كە دواجــار دەبێتە رەنگى حكومەت، هەر خۆى پێ كوێخا و دەمراستى خەڵكە ، خەڵكیش جێبەجێكارى فەرمان. هەرگیز مەزەندەى ئەوە مەكەن هیچ حكومەتێكى حیزبى بێ بەرهەم و پیشەسازى بێت ، بێدەسەڵات لەهەمبەر...
هاوڕێیەكى دێرینم هەیە،ماوەیەكە توشى گرفتى كەم خەوى بۆتەوە. بۆ ئەو مەبەستە سەردانى پزیشكى دەروونى كردبوو،پاش روونكردنەوەى دۆخى نالەبارى خۆى، پزیشكەكە پێى گوتبوو: رۆژانە دەیان كەس بۆ ئەو مەبەستە سەردانى دەكەن، بەڵام لە راستیدا بۆ تاكى ئەو ووڵاتە نەخەوتن و نەبوونى ئاسایش و ئارامى شتێكى نوێ نیە و نابێتە...
ماوەیەكە كۆمەڵێك بەناوى راوێژكار و شارەزا كۆبوونەتەوە و خەریكى گەڵالە كردنى پرۆژەیاسایەكن تا لە پەرمان بخرێتە بەرباس و بریاردان. ئەویش یاساى دەست واڵاكردنى پیاوە بۆ گەیشتن بە هەوەسەكانى بەناوى (هاوسەرگیرى مسیار). لەو جۆرە هاوسەرگیریەدا ئافرەت دەبێت لە زۆربەى...
لە قۆناغى ئەمرۆیدا،كوردستان بەجۆرێك قەیران و داخلیسكانى ئەزمووندا تێدەپەڕێت كە دەبێتەهۆى لەناوچوونى زۆرینەى هەرە زۆرى هەموو ئەو گۆڕانكاریانەى كە ئێستا بە سود و بەرژەوەندى باڵا و دەسكەوتى نەتەوەیى هەژماریان دەكەین. مەسەلەى ئاوێتەبوونى بازرگانى...
تیرۆرى هزر ،هەر تەنها بە داپلۆسین و دروستكردنى كۆسپ و زنجیركردنى بیركردنەوە نیە، تەنانەت لە هەندێك بارودۆخیشدا هاوشێوەى فیتپەمى ئوتۆمبێڵى ئەو سەردەمە زۆر لەسەرەخۆ بەهۆى ئەو ئاوە سازگارەى بە ناوى بەنزین دەخرێتە تانكیەكانى لەكار دەكەوێت و تەنها كارێك كە...
دەگێڕنەوە كە شاخەوانێك ئێوارەى زستانێكى سارد و بەفراناوى نیازى هەڵگەڕان بە شاخ و كێوى هەبووە، لە بڵندیەكى زۆر دەكەوێ و بەو پەتەى كە لێى پچڕابوو لە درەختێكى نێو ئەو شاخ و كێوە دەئالێ و بەرلەوەى بە زەوى بكەوێت خۆى دەگرێتەوە. لەو چۆڵەوانیە...
ژیــــان هاوشێوەى ئینسانەكان، لەگەڵ تێپەڕبوونى زەمەن، بەردەوام روو لە دواوەیە بۆ روانینى جوانیەكان. بەجۆرێك كە ئەو گەردوونەى ئێمە ئێستا لەسەرى دەژین بە تێپەڕبوونى كات تەمەنى بەهارى خۆى بەجێهێشتووە و ئێستا لە رووى كۆمەڵایەتى و داب و نەریتى جارانى لە وەرزى سەرما...
لەگەڵ پەرەسەندنى ژیــان، دەسكەوت و داهێنانە زانستیەكان لە هەموو بوارەكان پەرەیان سەند و گەشەیان كرد.لەو نوێوەندەشدا مشك رۆڵى دیار و كارامە و بەرچاوى هەبوو بۆ سەلماندنى راستى هەموو بیرۆكە و بیردۆز و گریمانەكان.لەبەر ئەوەش كە بەشە سەرەكیەكانى هەناو...
شارەكەم زۆر زرینگ و لەپڕ باڵاى كرد و لە رووى كەرش و قژرووتانەوە و دەروونیەوە ئێستا وەكو بەساڵاچوویەكى چاوەرێى مەرگ دێتە بەرچاوى نەوەكانى. ئەو كاتانەى لە فینجانى دڵیەوە فرێك لە تاڵاوى رابردووى خۆى دەدات و دێتە دەنگ و دەڵێت: هەر بە راست، خۆ من هیچم...
وەكو ئاگادارین كە مەسەلەى قەیرانى كەمبوونەوەى ئاوى ژێر زەوى و ئاماژە مەترسیدارە شارەزایانى جیۆلۆجى بۆ دروست بوونى گەورەترین و بەهیزترین كێشە و قەیرانى زیندوو مانەوەى هەموومان بەهۆى ووشك بوونى بیرەكان لە ماوەیەكى كەمدا و هەموو ئەو شوێنەوارە وێرانكاریانەى بەهۆى كەمبوونەوەى ئاو دروست دەبن لە هەرێمى كوردستان....
لەگەڵ مەراسیمى هەڵبژاردنى شاجوانى كوردستان و هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەى لەو ووشكە ساڵیە وەكو كانى لێى هەڵقولان، بۆچوونێكى بۆ دروست كردم كە دەگونجێ پتر لە شاجوان، دڵ و دەروونى خەڵك و رۆژنامەكان گەرم بكات، ئەویش هەڵبژاردنى شاگەندەڵى ووڵاتە. لە مەراسیمى شاجوانیدا بەشداربوان بە پەنجەى دەست هەژماردەكران،...
لە پرسە هەرە چارەنووس سازەكانى كوردستاندا و بەتایبەت ئەوەى پەیوەندى هەبێت بە مەسەلەى هاوبەشى دەسەڵات و حوكمداریەتى لەگەڵ بەغدا، هەر لە دواى روخانى رژێمى بەعس تاوەكو ئەمڕۆ كورد هەناسەى ساردى هەڵكێشاوە و پەنجەى پەشیمانى گەستووە. لەكاتێك كە جەوهەرى...
چەند سەرنجێك لەسەر لێژنەى چاودێرى قایمقامیەتى هەولێر ماوەیەكە قەزاى ناوەندى هەولێر بوێرانە هەستاوە بەكار و پیشە سەرەكیەكانى خۆى و چاودێرى پاك و خاوێنى چێشتخانەكان و نۆرینگە پزیشكیەكان و میوانخانە و بەدواداچوون بۆ خواردنى ماوە بەسەرچوو دەكات..لەو پێناوەدا توانیوویەتى زۆر لە كەم و كوڕیەكان دەربێخی...
وەرگێڕان وەكو بەشێكى زیندوو و دانەبڕاوى بوارى نووسین و رۆژنامەوانى ساڵەهایە لە ووڵاتى ئێمەدا لە كۆشش و داهێناندایە.زۆرینەى شاكارەكانى چیرۆك ، رۆمان و كارە شانۆییەكان ى كورد بەهۆى وەرگێڕانەوە خولقاون. هەنگاوى بەرەوپێشچوونى ئەو رەوتەش رۆژ بە رۆژ لە بەرەوپێشچوون و بەرفراوان بووندایە. وەكو هەمووشمان دەزانین...
یەكێك لەو دیاردە سەیرو سەمەرانەى میدیاى ئەمرۆى كوردى بریتیە لە حوكمى بەتاڵى هەندێك رۆژنامەنووس بەسەر هەندێك مەسەلەى لاوەكى كە نە پەیوەندیان بە خەڵك هەیە و نە باس كردنیان هیچ لە بابەتەكە دەگۆرێت. لەنێو بەرنامە و ئیتیكى رۆژنامەنووسى پرۆفیشنالدا هاتووە، كە رۆژنامەنووس مافى ئەوەى نیە جگە لە دەرخستنى...