کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حوكمى رۆژنامەنووسان

Wednesday, 28/03/2012, 12:00




یەكێك لەو دیاردە سەیرو سەمەرانەى میدیاى ئەمرۆى كوردى بریتیە لە حوكمى بەتاڵى هەندێك رۆژنامەنووس بەسەر هەندێك مەسەلەى لاوەكى كە نە پەیوەندیان بە خەڵك هەیە و نە باس كردنیان هیچ لە بابەتەكە دەگۆرێت.
لەنێو بەرنامە و ئیتیكى رۆژنامەنووسى پرۆفیشنالدا هاتووە، كە رۆژنامەنووس مافى ئەوەى نیە جگە لە دەرخستنى راستەقینە و گەیاندنى بە شێوەكانى ریپۆرتاژ و هەواڵ و ووتار هیچ كات ببێتە دادوەر و بڕیار لەسەر بنەماى هەوەس و بیرو باوەڕى خۆى دەربكات.تەنانەت بۆى نیە راى تایبەتى خۆشى لە دروستكردنى هەواڵ و ڕیپۆرتاژدا دەربخات.كە ئەوەیان تایبەتمەندى كاركردنى رۆژنامەنووسیە و دەبێ ووردبكرێتەوە لە ماوەى مومارەسەكردنى پیشەكەى.بەڵام زۆر بەداخەوە هەندێك لەو رۆژنامەنووسانەى كە خۆیان بە ئەزمووندارى ئەو بوارە دەزانن خۆیان دەخەنە نێو ئەو گێژاوى هەڵەیەكى رۆژنامەنووسى زەق كاتێك حوكم لەسەر مەسەلەیەك دەدەن، لەبەر ئەوەى لە دادگاى رۆژنامەنووسى دروست دا. رۆژنامە رۆڵى بینەرى نێو كۆبوونەوەكان دەبینێت ، خوێنەر دەبێتە دادوەر و بڕیاردەرى راستیەكان.
هەر بۆیەش مەكسیم گۆركى پێى وایە كە رۆژنامە دەبێت رۆڵى ئاوێنە ببینێت و لە شوێنى رۆژنامەنووس ئەوە خەڵك و خوێنەرە كە دەبێت كێشە و بابەتەكانى تایبەت بە خۆى لەو ئاوێنە بێ خەوشەدا ببینێتەوە.
دەبێت رۆژنامەكانیش ببنە مینبەرى هەقیقەتى مەسەلەكان و بایەخ بە متمانەى خوێنەر بدەن كە بناغەى كارى رۆژنامەنووسیە. بابەتە تاكە كەسیەكان و مەسەلە لاوەكیەكان بەلاوەبنێن و ببنە رۆژنامەى خەڵك و سەرتاپاى خوێنەرى ئەو ووڵاتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە