تاڵەبانى یان بێ ئاگایە لە ئاستی كردەوە سەربازیەكانى سوپاى عێراق بەرامبەر گەلى كورد یان خۆى گێل ئەكات

Sunday, 09/01/2011, 12:00


لە بێخەبەران كەشكەك سڵاوات تاڵەبانى یان بێ ئاگایە یان لە ئاستی كردەوە سەربازیەكانى سوپاى عێراق بەرامبەر گەلى كورد و لیواى 16 خۆى گێل ئەكات
ڕۆژی 8/1 كاتێك كۆمەڵیك ئەفسەرى وەزارەتى بەرگرى سەردانیان كرد زۆر بێشەرمانە ووتى سوپاى عێراق سوپای هەموو گەلانى عێراق , ئەگەر چاوێك بە كردەوەكانى ڕابردووى ئەم سوپایە بگێڕین هەر لە كۆنەوە لە سەردەمى ڕژێمە حوكمڕانەكانى عێراقە بە كۆمارە كارتۆنیەكە جەنابیشیەوە سوپاى عێراق لە بەرژەوەندى عەرەب كاری كردوە لە تاڵەبانى دەپرسم گەر سوپاى عێراق هى هەموو گەلانى عێراقە با زۆر دوور باسنەكەین ئەم كردەوان دژى گەلى كورد كێ ئەنجامى دا لە ساڵی (1960) وە بۆ ئێستا بە بیرى خوێنەرانى گەلى كورد وتاڵەبانى بهێنینەوە ئەى سوپاى عێراق نەبوو دژى شۆڕشى ئەلولى گەلى كورد بە هاوكارى جەنابت لە ساڵى 1966 شەڕى ئەكرد ئەى فڕۆكە جەنگی یەكانى سوپاى عێراق نەبوو لە ساڵى 1974 بە بۆمبى ناپاڵم بۆردومانى شارى هەڵەبجە وقەڵادزێى كرد ئەى سوپاى عێراق نەبوو لە پاش نسكۆى شۆڕشى ئەیلول و هەڵگیرسانەوەى شۆڕشی گەلى كورد لە ساڵی 1976 هەر گوندێك پێشمەرگەى تیا بوایە هێرشیان دەكردە سەر گوندەكەو بە چڕى تۆپ بارانیان ئەكرد بێ ئەوەى دەست پارێزى لە دانیشتوانەكەى بكەن ئەى ئەو سوپایە نەبوو چەندین جار تەرمى پێشمەرگەى شەهیدیان ئەبەست بە دواواى سەیارە سەربازیەكانیانەوە و ڕایان ئەكێشان بۆ ئەوەى گەلى كوردى پێ چاو ترسێن بكەن ئەى سوپاى عێراق نەبوو چەندین لادێى كوردستانیان بە مزگەوتەكانیشەوە ڕوخاندوو بێ ئەوەى دەست پارێزی لە قورئان و پەرتوكە ئاینی یەكان بكەنەوە ئەى فڕۆكە جەنگیەكانى سوپاى عێراق نەبوو بە چەكى كیمیاوى بۆردومانى شارى هەڵەبجە و بالیسان و چەندین گوند و ناوچەى كوردستانى كرد ئەى سوپاى عێراق نەبوو پرۆسەى ئەنفالى دەرهەق بە گەلى كورد ئەنجام دا و 172000 لە پیاو ژن و منداڵى ئەنفال كرد ئەى كۆنە بەعسیەكانى پلەدارى ناو سوپاى عێراق نەبوو لە ژێر سایەى كۆمارە كارتۆنیەكەى جەنابت ئەفسەرە كوردەكانى ناو لیواى 16 یان بە پیلانى جۆرا و جۆر و بەئاگادارى جانابتان دورخستەوە لە ڕیزى سوپا پاشان هەرئەو سوپایە نەبوو هێرشیان كردە سەربارەگاكا نى پێشمەرگە لە سنورى جەبارە و قەرەتەپە كە پارێزگاریان لە دنیشتوانەكەى دەكرد لە هێرشى تیرۆرستان و ناچاریان كردن بارەگاكانیان چۆڵ بكەن پاشەكشە بكەن بكەن لە كۆتایدا دەڵێم هەركەسێك لە ئلستى ئەم كردەوانەدا خۆی گێل دەكات خوا خەجاڵەتى خۆی بەردەم دایكى شەهیدان و ئەنفال كراوەكانى كوردستانى بكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە