لیستی گوران لیستی بەلێنی بەرنامەدارە
Tuesday, 14/07/2009, 12:00
لیستی گۆڕان ئەو لیستەیە كە دربڕی خواست ویستی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵی كوردستانیە.ئەم لیستە لیستی گشت میلەتە,لیستێكە لە هەناوی خەمو ئازارەكانی 18 ساڵ حوكمرانی خوماڵی سەری قوت كردۆتەوە,گركانی قین وتوڕەیی بێدادی یە , دەنگی ناڵەو هاواری ئەو منالانەیە كە بە زیندووی زیندە بە چاڵ كران,دەنگی ئەو دایكانەیە كە منالەكانیان بە بەر چاویانەوە سەگەڕەشەكانی نوگرە سەڵمان پارچە پارچەیانی دەكرد. ئەم لیستە لیستی كەس و كاری ئەو شەهیدانەیە كە تاكو ئیستا چاوەرێ ی بەڵینو درۆو دەلەسەكانی دەسەلاتدارانن. لیستی گۆڕان لیستی رەنجدەرانی بیرو بازووی كوردستانە, لیستی ئەو گەنج و لاوانەیە كە لە چاوەروانی بەڵێنە بێ بەرنامەكانی لیستی كوردستانی خەون بە گۆڕانەوە دەبینن. ئەم لیستە قەڵغانی دیموكراسیەتە و پارێزەری دیموكراسی و ئازادیە,سەنگەری ئەو كەسانەیە كە بڕوایان بە ئازادیو دیموكراسی هەیە. لیستی گۆڕان لیستی بەلینی بەرنامەدارو كاركردن و تیكوشانی سیاسیە بۆ بەرقەراركردنی ئەمنیەت و ئاسایش بۆ هاولاتیانو دابین كردنی كەمترین داواكاری هاولاتیان كە ((نان,ئازادی ,مەسكەن)ە ئەمە سادەترین داواكاری میلەتە كە لیستی گوِران كردویە بە دەسپێكی كارەكانی خۆی ئەگەر بێت و متمانەی گەل بە دەست بهێنێت, پێچەوانەی لیستی كوردستانی كە هەڕەشەی نان بڕینی كردووە بە دروشمی هەلبژاردن و هەرەشەی نان بڕین لە كەسو كاری شەهیدان و ئەندامانی دەكات كە ئەگەر بیتو وەك ئەوان بیر نەكەنەوە ..لیستێك پۆستەرو ریكلامەكانی نەیارانی خۆی بدڕێ و ئەوەندە تەنگە نەفەسی سیاسی بێت نەتوانی ئەو رەنگاوڕەنگیەی ریكلامە ئیستعاب بكات, چۆن دەتوانێ واز لە كورسی دەسەلات بێنێت و رازی بێ بە دەسەلاتداریەتی گەلوئازادی رادەربرین,هەڵبەتە دەسەلاتدارانی كوردستان وایان داناوە كە كوردستانیان قورخ كردووە رازی نابن بە دەستاو دەسنكردنی دەسەلات بۆیە هەر لە ئیستاوە تەنگە نەفەسن, هەڕەشە دەدەن. میلەتێك لیستی گۆران لە هەناویدا لە دایك بوبێ , حەتمەن گۆرانی دەسەلاتیش دەكات ئەوانەش پێچەوانەی تەومژم و شەپۆلی گۆڕانن با چاوڕێی دۆڕان بن,ئەو بەڵینانەش كە ئیستا دەیدەن بە میللەت وەك تۆبەو شایەتوومانی (اشهدو ان لا.....) سەرە مەرگی تاوانبارانە لای خودا چۆن قەبووڵ ناكرێ ئاواش ئەو بەڵێنانەی ئێوەش شەفاعەتی ئەو گەندەڵیەتان نادا كە لە تەمەنی گەنجایەتی فەرمانڕەوایەتیتاندا ئەنجامتان داوە .هەردوو حزبی دەسەلاتدار لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی براكوردەكانمان بین لە لەو پارچەكانی تر كەچی بە ئاشكراو بە نهێنی لە گە ڵ داگیر كەراندا پلانی قەلاچوكردنیان دادەڕێژن . لە بری ئەوەی سامانی نەتەوەیی بۆ میللەت خەرج بكرێ و سارێژی ئازاری كەسو كاری قوربانیانی جینوساید بكریتەوە ,كەچی دەیخەنە بن چاڵ بۆ وەچەكانی خۆیان. لە جیاتی ئەوەی ئاوەدانی گوندەكان بكەنەوە كەچی تەلارو ساختمان بۆ خۆیان دەسازن و دیهاتەكانیش وێرانەو خەراباتە. زیاتر لە دە سال لە تەنووری شەڕی دەسەلاتدا هەزاران لاوی ئەم ولاتەیان سووتاند لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بكەن لە دایكان و باوكانی قوربانی ئەو شەرە دەسەلاتە كەچی هەڕەشەی نانبڕینیان لێ دەكەن و وەك ئەوەی نە بایان بینابێو نە بۆران بوون بە برای دایك و باوكی و دژی ئیرادەی گەل راوەستاون و ئەیانەوێ بە بەڵێنی بریقەدار میللەت لە خشتە بەرن بەلام كاروانی گۆڕان بواری فرت و فێڵی نەهێشتۆتەوە بۆ دەسەلاتداران جگە لە تەسلیم بوون بە ئیرادەی گەل .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست