کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان لەگۆڕاندا؟ بەڕێزان كاك نەوشیروان وهەڤاڵەكانى ....

Tuesday, 18/08/2009, 12:00


پێشەكى زۆر بەگەرمى و لەكانگاى دڵمەوە پیرۆزبایتان لێ دەكەم ودەست خۆشى لەیەكەیەكەى ئەو هەڤاڵانە دەكەم كە هاوكارتان بوون وماندوونەناسانە بەبێ گوێ دان بەبێ هیچ پلەو پایەو ئیمتیازاتێكى تایبەتى لەپێناو دانانى سنورێك بۆگەندەڵى وناعەدالەتى كەوەك لافاو ڕووى لەكوردستان كردوە ، بەڵام بەڕێزان هەموو حیزب وبزتنەوەیەكى جەماوەرى لەسەرەتاوە كەدەست پێ دەكەن بە((دروشمى جوان ووتەى شایستەو بەرگرى كردن لەهەژاران ویەكسانى كۆمەڵایەتى)) بەڵام دواى وردە وردە ئە دروشمانە دەگۆڕدرێن ولەبیردەكرێن ؟بۆیە تكا دەكەین ومادام گۆڕاتان ...مەگۆڕێن ؟ئێوە خۆتان باش ئەزانن كەوا لیستى گۆڕان سەركەوتنى بەدست هێناو بەهەوڵ وكۆششى جەماوەر بوو؟ بەبێ هیچ بەرامبەر ێك و بگرە خەڵكانێكیش زۆر زەرەرمەدن بوون بەبۆنەى ئەم بزووتنەوەیەوە هەر لەنان بڕین ودەركردن هەتا هەڕەشەو ئازاردان ودەركردن ،،بۆیە لیستى گۆڕان بەلیستى خۆمان دەزانین وە بەزەروورى ئەزانم ئاگادارتان بكەینەوە كەوا بەدوورى مەزانن ئەگەرگۆڕان گۆڕانەوە دەرپەڕى وگۆڕانێكى ساواى هێنایە دوونیاوە لەدژى گۆڕانى دایكى وهەموو لایەنەكانى تر سەنگەرى گرت میللەت سەرێكەو هیناویەتى ونایگەڕێنێتەوە تاحكومەتێكى پڕقەدوباڵاى خۆى پێك دێنێت ئێستا یا لەئایندەدا بەم گۆڕانەیان یان بەهى تر بۆیە من نوسەر نیم.بەڵام كۆمەڵێك خاڵى گرنگ كەهەمیشە بەرگوێم ئەكەوێت لەخەڵكانێك كەلەخۆم گەورەتربوون قسەوباس ومشتومڕى ناوگەنج وپیرى ئەم میللەتە وقسەى شەقامى كوردى بەپێویستى ئەزانم كەوا هەڤاڵانى لیستى گۆڕان ئاگاداربكەمەوە لەم چەند خاڵەدا داواكارم ئەگەربۆنى توندوتیژى لەووتارەكەمدا هەبوو لێم قبوڵ بكەن:
1) كەس گومانى لەوەدانییە كە تێكۆشەرێكى وەك نەوشیروان مستەفا شایەنى ڕێزو سوپاسە وجگە لەو هەموو هەڵوێستانەى خۆى بەم هەنگاوەى دوایى ناوى خۆى بەزێڕ تۆماركرد لەمێژووى كوردوكوردستاندا تاموچێژى گەڕاندەوە بۆ ململانێى ومونافەسەى لایەنەكان وكێبڕكێ ى دەنگ بەدەست هێنان وجارێكى تر واى كرد كەوا حیزب وحكومەت لەمیللەت داواكاربن دواى ئەوەى چەندساڵێكە وا ئەزانن میللەت بەسەر كۆڵیانەوە یە بەڵام ئێستا دێبەدێ وماڵ بەماڵ داواى لێبوردن ئەكەن... بەڵێ ئەمە كاك نەوشیروانە پڕبەدل داواى سەركەوتنى بۆدەكەین بۆخۆى وهەڤاڵەكانى بەڵام با وانەكان دووبارەو دەبارە ببێتەوە بەنیزامى و(القائدالمناڤل)تاكەشەخێ بكرێت بە (مەلاك وتەكبیرو تەهلیلى) بۆبكرێت ببێت بەڕەفزو تجمید بكرێت چونكە زۆرمان بینى وزۆریشمان بیست سەركردەى تازە ڕخنەى لەسەركردە كۆنەكان دەگرت تائەوەندە جێ ى خۆى قایم ئەكرد پاشان ووڵات ئەبوو بەیەك ئەلبوومى گەورە بۆ(هەڤاڵى تێكۆشەر)بەڕاستى ئێمە لەژێر سایەى ئەم حاڵەتە كەپێشتر دیومانە هیچ خۆشیمان لێ نەدى ماران گەستەین و پێشینان دەڵین "ماران گەستە جاران لەبەنى ڕەش وبازوو ئەترسا"ئێستا لەوێنەى ڕەنگاوڕەنگى سەركردەكەمان.
2) نامانەوێت ئەم جارە شێوە و ڕووخسارى كوڕكچ وبراو برازاو خزمەكانتان ببینین وبێنە سەرسفرەى حازر وسبەینێ بڵێ من كوڕى كاك فڵانم ولێى قبوڵ ناكرێ وە ئەگەر وەك كوردێك حەزى لەسیاسەتە بابێت لە قاعیدەوە دەست پێ بكات بادوایى نەلێین كێ كردى و كێ خواردى وەك لەپێشدا ئاماژەم پێ دا.بەڵێ ئەم بزوتنەوەیە بەسەرپەرشتى كاك نەوشیروان و هەڤاڵەكانى بوو بەڵام كاراكتەرە گەورەو گرانەكە میللەت بوو بەبێ هێزى جەماوەر ئەم گۆڕانە نەدەكرا ئەگەر ئێوەش وەك ئەوانیتر بن بەخوا ئەم جارەش((ئەیگۆرین)).
3) لاى هەموان ئاشكرایە كەوا لەم چەندمانگەى دوایدا لەلایەن هێزى دەسەڵات دارەوە بەتوندى وبەهەموو شێوەیەك دژایەتى هەوادارانى گۆڕان كرا.بێگومان كەدەڵێین هێزى دەسەڵات مەبەستمان لەهەندێ بەرپرسى حكومى وحزبى یە كەدرێخیان نەكرد لە ئازاردانى خەڵك.پرسیارەكە ئەمەیە:
ئایا ئەم كەسانە لەئایندەدا نایەنە ریزى گۆڕانەوە بەهەمان پلەوپایەو پۆزلێدان وئەوانی تۆمەتبار لەسەرەوەبن وئێمەى تاوان لەسەركراو ئەم جارەش بچینەژێردەستى ئەوان وبەچەند پرسگەو پاسەوان تێپەڕین ئەمجا بیانگەینێ بەشێك لەوەڵامى پرسیارەكە لاى ئێوەیە كەوائەبێت یان نا.بەشەكەى ترى لاى میللەتە ئەگەرشتى واڕوو بدات قسە لەمسەرخۆشە میللەت ناچار ئەبێت بۆ گردێكى تر بگەرێت ئەمجارەش بیگۆڕێت سەرێكەوهێناومانە ناییەینە دواوە
4)بێگومان دابەزینى ئاستى جەماوەرلاى هەردوو حیزبى دەسەڵات دار هۆیەكى سەرەكى هەیە ئەویش ئەوەیە كەڕەنگە سەركردەكان یان مكتب سیاسیەكان ڕاستیەكان لەرێگەى خەڵكانێكى لێپرسراوى خۆیانەوە بگات بەدەستیان كە دوورن لەئاستى لێپسراویەوە بەحەزوو ئارەزووى خۆیان بەفڵان دەڵێن باش وبەفڵان دەڵێن خراپ كەرەنگە ئەوە ڕاى شەخسى ئەو لێپسراوە خۆى بێت نەك بەچاوى یەكسانى یەوە سەیرى خەڵك بكات.بۆیە دواكارم لەبەرێزتان كەوا هیچ كەسێكى سەر بەخۆتان ئەو میدالیەى پێ مەدەن كەئیتر باش وخرپ ناو هێنانى خەڵك بەدڵى ئەو بێت بەڵكو ئەگەر كرا بۆهەموو شتێك ئەگەر لەسەر ئاستى دێیەكى یان شارو شارۆچكە یەك هەر كارێكى چارەنوس سازتان ئەنجام دا بالەسەر بنەماى ڕاپرسى جەماوەر بێت ئەگەر تەنها لە دێیەكیش دا بووە چونكە ئێوە نوێنەرو هەڵقوڵاوى جەماوەرن وپێویستە بۆ كارەكان ڕاى جەماوەر وەربگرن بۆ ئەوەى ئەم بەرپرس وئەو بەرپرس بە سەهوتاندا نەبەن.لەبەر بەرژەوەندى خۆى یان كەسوكارى یان لەڕقى ئەم وتۆڵەسەندن لەئەم وئەو بەكەیفى خۆیان.
5)ئەو چوار خاڵەى سەرەوە شێوەیەكى گشتى پێوە دیار بوو بەڵام خاڵى پێنج تایبەتە بەم قۆناغەى ئێستاوە كە ئەویش ئەوەیە زۆربەى زۆرى ئەندامانى پارلەمان باوە لایان كە كاندیدى هەر ناوچەیەكیش بن، بە دەست بەكاربوونیان وپاش ماوەیەك كارى یەكەمیان ئەوەیە كەبەماڵ و حاڵەوە بگوێزنەوە بۆ هەولێرى پایتەخت ئیتر لەگەڵ ناوچەكەى خۆیدا دابڕانێك ئەكەوێتە نێوانەوە..
ئەندامێتى پارلەمان وهەڵبژاردنیان لەلایەن جەماوەرەوە دیارییەك نیە بۆ ئەو كەسە بۆئەوەى ژیانى بكەوێتە شادییەوە چیتر گەرماو سەرماى نەبێت لەشوقەكانى پەڕلەمان بەڵكو ئەو نوێنەرى جەماوەرە وپێویستە لەناو جەماوەرى ناوچەكەى خۆیدا بمێنێتەوە وە بۆ ماوەى چوار ساڵەكە بۆئەوەى هەمان موعاناتى ئەوانى هەبێت لەنزیكەوە گوێ بیستى داواكارییەكانى خەڵكو فەرمانبەران بێت و ڕایان بگەیەنێتە لایەنەپەیوەندیدارەكان وە نەك تەنها جەژناوجەژن یان بەوەفاتى كەسێك یان بۆمارەبڕینى خزمێكى بێتەوە ناوچەكەى خۆى چونكە هەرناوچەیەك تایبەتمەندى خۆى هەیە وپێویستى بەو ئەندام پەڕلەمانە هەیە كەهەڵیبژاردووە وەك پارێزەرێك بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانیان.ئەگینا كەسمان هەوڵمان نەداوە بۆ ئەوەى كەس دەوڵەمەندو خۆش گوزەران بكەین بۆیە بەباشى دەزانین كەوا ئەندامانى پەڕلەمانى خۆتان ئاگاداربكەنەوە كەدەبێ ئەو چوارساڵەى خولى پاڕلەمان دەبێت نیشتەجێ ى ئەوناوچەیەبن كە لێى كاندید كراون.
6) وەك لاى هەمووان ئاشكرایە كەوا هەندێك لەلێپسراوى حكومى وحزبى پەیوەندیان بە كۆمپانیاى ووشەولیستى گۆڕانەوە كردووە وازیان لەزۆر ئیمتیازیات هێناوە لەپێناوى گۆڕاندا بەڵام هەندێك لەو لێپسراوى حزبى وحكومیانە((نەك هەموویان))تاماوەیەكى نزیك بەرلەئێستا لەكاردابوون و((ئەومحمدە نەبوون كە سڵاواتیان پیدا بدەین))واتە ئەوانیش درێخیان نەكرد لە خۆبەزل زانین وە لەڕیزى گەندەڵیدا بەدەر نەبوون ئاخۆ چۆن لە شەوو ڕۆژێكدا وا باش بوون وە بەخەبەر هاتن یان لەبەر ئەوەیە كەڤێلاكانى ئەمان لە ڤێلاى خەڵكى تر بچوك تر بوون وە لایان قابیلى قبوڵ نەبووە بۆئەمەیان ئێمە متمانەى سەداسەدمان بە كاك نەوشیروان هەیە كەوا باشى تێى گەیاندبن كە گۆڕان هى گەلەو بەس نەك هى كاك فڵان وكاك فڵان بۆیە خودى كاك نەوشیروان ئەوانە باشتر لەنزیكەوە ئەناسێت وە لە ڕابردوویان ئاگادارە هەر بۆ ئەم مەبەستە ئێمە خودى كاك نەوشیروان موستەفا ئەكەینە دادوەر وخۆیشى بەرپرسیار ئەبێ لەلاپەڕەكانى مێژوو ئەگەر ئەم جۆرە كەسانە سبەى یان دوو سبەى شانیان لەعەباوە دەرهێنا و ناوى خودایان لێهێنا لەسەر هەمان قەوانەكەى پێشویان.لەكۆتاییدا داواكارم لە خواى مەزن كەگۆڕان بەرەو پێش بڕوات بەپاكى وبێگەردى ئەومتمانەى كەلامان دروست بووە نەڕووشێت،ئێمەش تادەگاتە فیداكاریش لەگەڵتانین وە بەسەروماڵەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە